|
|
|
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان له داگیركارییه‌وه بۆ بازرگانیكردن به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان
ڕاپۆرتی: هیوا عوسمان
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌وانیی كه ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاویكردۆته‌وه، ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسه سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، له‌پاش ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانیان له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا ماونه‌ته‌وه و ده‌ستیانداوه‌ته بازرگانییكردن، له داڕێژه‌ری سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكاوه بونه‌ته بازرگان.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، زالمای خه‌لیلزاد بالیۆزی پێشوی ئه‌مریكا له پاش ته‌واوبوونی كاره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و پارتیی كه‌وتۆته گفتوگۆ تا وه‌ك ڕاوێژكار له یه‌كێك له داموده‌زگاكاندا به كرێ كار بكات، دواجار بۆ ماوه‌ی 7 مانگ وه‌ك ڕاوێژكاری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كاریكردووه و دواتریش بوته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ردنی كۆمپانیای (راك بترۆلیۆم) كه باره‌گاكه‌ی له ئیماراتی عه‌ره‌بییه و له بواری وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گاز كارده‌كات و گه‌وره‌ترین پشكی هه‌یه له كۆمپانیای (دی ئێن ئۆ) ی نه‌رویجی كه له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گاز ده‌كه‌ن.
ئێستا زاڵمای خه‌لیلزاد ڕاوێژكاری پێشوی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان كۆمپانیایه‌كی هه‌یه به ناوی كۆمپانیای (خه‌لیلزاد و هاوبه‌شه‌كانی) و كاری ئه‌م كۆمپانیایه‌ش پێشكه‌شه‌كردنی خزمه‌تگوزارییه بۆ ئه‌و ئه‌مریكییانه‌ی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له بواری بازرگانیی و سیاسیه‌تی گشتیدا كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك رێنمایی و ڕاوێژكاریی ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكییانه‌ش ده‌كات كه له عێراق و ئه‌فغانستان ده‌یانه‌وێت وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
له حاڵێكدا به گوێره‌ی ڕێكه‌وتننامه ئه‌منییه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مریكا پێویسته تا كۆتایی ساڵی 2011 سه‌ربازانی ئه‌مریكا عێراق به‌جێبێڵن و كۆتایی به داگیركاریی بێنن، به‌رپرسه سیاسیی و سه‌ربازیی و دیبلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان وه‌ك بازرگان و وه‌به‌رهێنی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان و عێراق كاربكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، سیاسه‌ت و بازرگانییكردن به نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هیچ كات ئه‌مریكییه‌كان له‌ناوچه‌كه دانابڕێت به‌تایبه‌ت كه یه‌كێتی و پارتیی و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و تۆمه‌تبارن به ناعه‌داله‌تیی و گه‌نده‌ڵیی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، زاڵمای خه‌لیلزاد له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له شاری هه‌ولێر شوقه‌یه‌كی به خۆڕایی پێدراوه و شوقه‌كه‌ش موڵكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه كه ئاشتی هه‌ورامیی وه‌زیره‌كه‌یه‌تی.
له‌لایه‌كی تره‌وه جای گارنه‌ر جه‌نه‌راڵی خانه‌نشینكراوی ئه‌مریكا كه ماوه‌یه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق بوو له پاش داگیركردنی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ڕایگه‌یاندووه، بوونی پاڵپشتیی یه‌كێتی و پارتیی بۆ سه‌ربازانی ئه‌مریكا و سامانی نه‌وت و شوێنی ستراتیژیی هه‌رێمی كوردستان وایكردووه، ئه‌مریكا كورده‌كان وه‌ك هاوپه‌یمانی خۆ بزانێ له عێراقدا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و هێشتنه‌وه‌ی مه‌ودایه‌كی یه‌كساندایه له‌گه‌ڵ هه‌موو حزب و گروپه عێراقییه‌كان و دژی هه‌ر هه‌ولێكه بۆ جیابوونه‌وه‌ی كورد له عێراق.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، جه‌نه‌راڵه خانه‌نشینكراوه‌كه‌ی ئه‌مریكا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان و له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ، ڕۆڵی ڕاوێژكار ده‌بینێت بۆ كۆمپانیای (فاست ئه‌كسپۆله‌ره‌یشن)ی كه‌نه‌دی كه به‌دوای نه‌وتدا ده‌گه‌ڕێن و هاوكات سه‌رۆكی تیمی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وته‌كانه له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مه‌و له ڕاپۆرته‌كه‌دا هه‌روه‌ها ناوی هاری ش‌وت فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكوری عێراقیش هاتووه.
پێویسته بوترێت ژماره‌ی بیره نه‌وته تازه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا ڕۆژ به‌ڕۆژ له زیادبووندایه و ئه‌م ڕاپۆرته‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت و ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو نیویۆرك تایمزیش ئاشكرایده‌كه‌ن، ئه‌مریكییه‌كان به هاوكاریی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار پشكی سه‌ره‌كییان له‌و وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گازه‌دا هه‌یه و به گوێره‌ی ئه‌و زانیارایه‌نه بێت له چه‌ند رۆژی رابردوو له رۆنامه‌كانی كوردستان بڵاوكرایه‌وه مانگانه یه‌كیتی و پارتی (250) ملیۆن دۆلاریان له داهاتی به قاچاخ فرۆشتنی نه‌وت ده‌ست ده‌كه‌وێت و ماوه‌یه‌كیشه كێشه‌ی ئاودیوكردنی نه‌وت له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی یه‌كێتی و پارتییه‌وه بۆته جێگه‌ی مشتومڕی زۆر و حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌سته‌وسانی وه‌ڵامێكی جدیی كردووه.
به بڕوای تۆ:
1- وروژاندنی دۆسیه‌ی نه‌وت له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له‌م كاته‌دا به مه‌به‌ستی ملكه‌چكردنی یه‌كیتی و پارتیه بۆ ویستی ئه‌مریكا و ده‌ستبه‌رداربوونیان له خواسته‌كانی كورد له عیراق؟
2- ئه‌ركی هیزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كوردستان (كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، گۆڕان) له به‌رانبه‌ر به‌قاچاخبردنی سامانی ئه‌م هه‌رێمه چییه؟
3- بۆ رای گشتیی كوردستان تا ئێستا له به‌رانبه‌ر به‌قاچاخبردنی نه‌وت بێده‌نگه؟
|
|
259
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Thursday, July 22, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
بیروڕاکان ...
ئاريان
25/07/2010
له‌كه‌ل ئه‌به‌ری ریزم بۆ ئه‌م میلله‌ته به‌ش مه‌ینت و ئازار له دلی دایكانی ئه‌نفال ئازار له دلانی شه‌هیدانی هه‌له‌بجه ئازار له دلانی بلیسان و دۆلی جافایاتی ئازار له دلانی شه‌ری براكوزی ئازار له دلانی به كۆیله‌ی كردنی ماددی ده‌سه‌لاتی خۆمالی به هه‌ردبه‌ری هه‌موو خیر و بیری ئه‌م كوردستانه ئازیزه فرۆشتی ئه‌م خاكه بیرۆزه به جاسوسانی وولاتانی هه‌ریمی و زل هیز ته‌نها له بیناو مانه‌وه‌ی خویان ..... هتد ! هه‌موو ئه‌مانه به به‌نجه‌ی خۆمان و به قه‌له‌می سه‌ر كابینه كاغه‌زه‌كان خومانین دووباره ده‌یانخه‌ینه‌وه ئه‌و جیكه‌ی كه نه‌وت و هه‌زاران ماده‌ی خاوی ئه‌م میله‌ته بفرۆشری ! من وا ده‌بینم ده‌بی كۆران یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ سوربن له سه‌ر دانانی سنوری بۆ ئه‌م فه‌زاحه‌ته !!! به بشتیوانی كه‌ل !!!
|
سه‌هه‌ند
24/07/2010
وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته له ئان‌و ساتی 1- دروستكردنی حكومتی عێراقیه بۆ ئه‌وه‌ی كورد چاوپۆشی له داوا ره‌واكانی بكات‌و ئه‌مریكا دۆسته‌كانی ڕازی بكات..2- هاوكاته له‌گه‌ڵ سزاكه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئیران‌دا, هۆكارێكی تره بۆئه‌وه‌ی زیان له ئیران بدات به‌لام ئه‌مه به‌دیوێكی تردا له قازانجه‌كان‌و داواكاریه‌كانی كورد كه‌م ده‌كاته‌وه.... 3- به‌رای من كورد چۆن له رابردوودا وه‌ك گۆشتی خێر به‌خشراوه به هه‌مان شێوه ئیستاش وه‌ك هه‌دیه ده‌درێ به ڕاوچیه چاوچنۆكه‌كانی.... 4- هۆكارێكی تر شه‌رمنی كورد له دواكاریه ره‌واكانی خۆی(وه‌كو مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك- سه‌ربه‌خۆی - دروستكردنی ده‌وله‌تی كوردی... تائیستا سیاسه‌تێكی شه‌رمنانه‌ی به‌كار هیناوه ) بۆیه به ئاسانی هه‌له‌كانی له‌ده‌ست ده‌چێ‌و ده‌بیته‌نێچیری راوچیه چاو چنۆكه‌كانی, وه‌ك چۆن ئیستا نه‌وت سامانه سروشتیه‌كه‌ی به‌هه‌ده‌ر ده‌بری... ئه‌مه‌ش هۆكارێكه كه شه‌قامی كوردی بێده‌نگ كردوه....
|
ئومێد
23/07/2010
یه‌كێتی و پارتی به چه‌ندین شێواز سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و میلله‌ته ده‌به‌ن، له ئێستادا ئه‌مریكا ده‌یهه‌وێت ته‌نازول به یه‌كیتی و پارتی بكات له به‌رانبه‌ر بێده‌نگبونی له ئاودیوكردنی نه‌وت له لایه‌ن دوو زلحیزبه‌كه‌وه، ئه‌مریكا یه‌كێتی وپارتی ناچار ده‌كات به‌ره‌انبه‌ر عه‌لاوی نه‌رمكێشی بكه‌ن، لێره‌دا ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن له ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان وریا بن ملكه‌چی خواستی ئه‌و دوو زلحیزبه نه‌بن، جه‌ماوه‌ر له پلانه‌كانی ئه‌مریكا دچ به كورد‌و ته‌نازولاته‌كانی پارتی و یه‌كیتی ئاگار بكه‌نه‌وه. تا چیتر سامانی كورد به فیڕۆ نه‌ڕوات.
|
بیر‌و ڕای خۆت بنێره
تکایه له ناردنی هه‌ر پرسیار‌و سه‌رنجێكدا ره‌چاوی
ئه‌م تێبینیانه بکه:
- پرسیار‌و بۆچوونه‌كه‌ت به رێنوسی كوردی بنووسه، ئه‌گه‌ر به لاتینی بینووسیت
بڵاوناكرێته‌وه.
- نوسینه‌که‌ت دووربێت له ناو زراندن.
- كۆمه‌ڵنیووز بۆی هه‌یه ئه‌و برگانه لا بدات که بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که
رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه.
- كۆمه‌ڵنیووز بۆی هه‌یه راو بۆچونه‌کان له شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی
رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه به‌کاربهێنێته‌وه.
- ئه‌و راو بۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه گوزارشت له راو بۆچوونی كۆمه‌ڵنیوز ناکه‌ن.
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010