|
|
|
حه‌كیم: ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی به‌شداری له حكومه‌تێكدا ناكات لیستی عێراقیه‌ی تێیدا نه‌بێت
ناوبراو له میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (الصباح الجدید)دا ده‌ڵێت كێشه‌ی عێراق كۆتای نایه‌ت تاوه‌كو له‌سه‌ر سه‌رۆكی وه‌زیران‌و په‌رله‌مان‌و كۆمار ڕێك نه‌كه‌وین.
ناوبراو ڕونیشی كرده‌وه ده‌وڵه‌ت پڕۆژه‌یه‌كی ئابووری یان وه‌به‌رهێنانی نیه بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو به‌ڵكو موڵكی هه‌موانه مرۆڤ ناتوانێت ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌بات به عه‌قڵیه‌تی به‌ێوه‌بردنی حزب یان پڕۆژه‌یه‌كی بچوك یان كۆمپانیایه‌ك به سیسته‌می پشكایه‌تی به‌ڵًكو پێویستمان به باوه‌ڕێكی قوڵ هه‌یه به شه‌راكه‌تێكی ڕاسته‌قینه و پابه‌ندبوون پێیه‌وه و بێ بڕیاردان به بێ لایه‌نه‌كانی تر‌و به شێوه‌یه‌كی تاكڕه‌وانه،
حه‌كیم سه‌رسوڕمانی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر به هه‌ندێ له سیاسیه‌كان كه توند ده‌ستیان گرتووه به ده‌ستوره‌وه له هه‌ندێ مادده كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندایه وه هه‌ندێ مادده‌شی ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی تردایه.
ناوبراو ڕه‌خنه‌شی گرت له‌و ڕاڤه‌یه‌ی كه ڕاوێژكاری یاسایی مالكی بۆ ده‌ستوور ده‌كات‌و وتی: هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌لاَتانه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له سه‌رده‌می سه‌ددامدا هه‌یبوو داوێتی به سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا.
و. هه‌ورامان نعمه‌ت
سه‌رچاوه: الصباح الجدید
|
|
28
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Saturday, July 24, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010