|
|
|
سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و دووجێگره‌كه‌شی دیاری ده‌كات
دارا جه‌لال:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك‌و نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لیسته براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه بڕیاریاندا، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و دوو جێگره‌كه‌شی دیاری بكرێت.
شێخ فاتیح دارۆغایی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به كۆمه‌ڵنیووزی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سه‌رۆك و نوێنه‌ری لایه‌نه سه‌ركه‌وتوه‌كانی هه‌ڵبژاردن دانیشتنێك‌مان ئه‌نجامدا به سه‌ر په‌رشتی سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دوای سه‌عات و نیوێك گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆسته سیادیه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق هیچ ئه‌نجامێكی وای لێنه‌كه‌وته‌وه.
ناوبراو وتیشی: به‌ڵام ئه‌وه‌ی شایانی باسه له پێش كۆتای هاتن به دانیشتنه‌كه هه‌موو ڕایان هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌زوترین كات دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامبدرێت و له‌و دانیشتنه‌شدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دوو جێگره‌كه‌ی دیاری بكرێت، هه‌ر بۆیه بڕیاریاردرا ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌عات 11 دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام بدرێت.
|
|
49
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Sunday, July 25, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010