|
|
|
به‌رپرسێكی ئێرانی: به‌م نزیكانه گۆڕانكاری سه‌ربازی گه‌وره له عێراق‌و ئه‌فغانستان ڕووده‌دات
مه‌سعود جه‌زائیری یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگای ئه‌ركانه‌كانی ئێران بۆ كاری ڕاگه‌یاندن ئاشكرای كرد: به‌م نزیكانه گۆڕانكاری سه‌ربازی گه‌وره له عێراق‌و ئه‌فغانستان ڕووده‌دات.
مه‌سعود جه‌زائیری له ڕوونكردنه‌یه‌كیدا له‌سه‌ر وته‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر دوو ولاَتی ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست به‌م نزیكانه وتی: ئه‌مریكا كه دوو دۆڕانی گه‌وره‌ی له ناوچه‌كه‌دا به‌سه‌ردا هاتووه له به‌رامبه‌ر حزبوڵڵا‌و حه‌ماسدا، گه‌ر ده‌یه‌وێت بۆ جاری سێیه‌م بدۆڕێت ئه‌و كاره له ده‌ستی خۆیدایه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندنی به‌رگری ئێران ڕه‌خنه‌ی گرت له‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی (جه‌نه‌ڕاڵ ئۆدێرنۆ) فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كه وتبووی ئێران پشتگیری دارای‌و ڕاهێنان‌و پڕچه‌كردن به كۆمه‌ڵێك شیعه‌ی توندڕه‌و ده‌كات له عێراق، وه ڕه‌خنه‌ی له ئه‌مریكا گرت به‌وه‌ی كه هه‌ڵسوكه‌وتێكی دووڕووی هه‌یه له لایه‌كه‌وه به‌رگری له مافی مرۆڤ ده‌كات‌و له لایه‌كی تریشه‌وه پشتگیری تیرۆر‌و جه‌نگ ده‌كات، هه‌روه‌ها جه‌زائیری ئاماژه‌ی دا به‌ڵگه‌ی ته‌واو له به‌رده‌ستدایه كه ئه‌مریكا به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسه‌ته‌وخۆ پشتگیری بانده تیرۆریستیه‌كان ده‌كات.
و. سه‌لاَح پێنجوێنی
سه‌رچاوه:مه‌هرنیووز
|
|
99
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Sunday, July 25, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010