|
|
|
چیروكی كچێكی بروادار
ئه‌و به‌سه‌رهاته رووی داوه له له‌كچه قوتابیه‌ك كه‌ده‌یخویند له‌یه‌كێك له زانكۆكان له ولاتانی كه‌نداو ... وه‌له‌یه‌كێك له به‌شه ئانیه‌كان ده‌یخویند
به‌رده‌وام قورئانی ده‌خوێند ده‌نگێكی زۆر كاریگه‌ری هه‌بوو له قورئان خۆیندن
خوێنده‌وه‌كه‌شی یه‌كجار جوان و كاریگه‌ر بوو ...
دایكی هه‌موو شه‌وێك ، كاتێك كچه‌كه رووی له ژووره‌كه ده‌كرد ده‌چووه پشت ده‌رگاو گوێی له ده‌نگه‌خۆشه‌كه‌ی كچه‌كه‌ی ده‌گرت... هه‌موو شه‌وێك تا گوێ له‌ده‌نگی كچه‌كه‌ی نه‌گرتبایه ئۆقره‌ی نه‌ده‌گرت خه‌و له چاوانی ناكه‌وت.
به‌لاَم كت وپر.. كچه‌كه نه‌خۆش كه‌وت ،كه‌س وكاری هه‌مویان له‌گه‌لی چوون بوَ نه‌خوَشخانه .. دكتۆره‌كان داوایان كرد چه‌ند رۆژ له‌نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه ، دیاره ئه‌جه‌ل ویستبوی له‌وێوه بیگه‌ڕینێته‌وه
كه‌س و كاره‌كه‌ی دل خۆش بوون كاتێك دكتۆره‌كان زۆر رێزیان له‌و كچه ده‌گرت هه‌ر داوایه‌كی بكردایه بۆیان ئه‌نجام ده‌دا .... به‌ڵام ... چی .. له‌ناكا و دكتوره‌كان هه‌واڵێكیان هێنا دایكی كه‌وت به‌سه‌ر زه‌وی ..... هه‌واڵێكی زۆر گه‌وره بوو .. به‌لێ ... هه‌واڵی گه‌شت كردنی كچه‌كه‌یان بوو بوَ ژیانی دوارۆژ .... یه‌ك رۆژ لای دایكی به‌یه‌ك سال ده‌رۆی .... دایكی نان و ئاوی نه‌ده‌خوارد
...دایكی زۆر به غه‌مباری گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه ، كاتێك گه‌شته ماڵه‌وه زۆر به‌دڵته‌نگی زیاتر له‌كاتژمێریك له‌به‌ر ده‌رگای كچه‌كه‌ی وه‌ستا به‌ڵام ئه‌م جاره نه‌ك بۆ گوێ گرتن له‌و ده‌نگه‌ی كه هه‌میشه دڵی ئۆقره‌ی پێده‌گرت .. به‌ڵكو بۆ رژانی فرمیسك و یادی كردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی كه چاوه‌رێی ده‌كرد كچه‌كه‌ی بێته ده‌ره‌وه باوه‌شی پێدا بكات ... ئیتر كه‌س نیه گوێی لێ بگرێت خودای گه‌وره ئه‌و نیعمه‌ته‌ی لێ وه‌رگرته‌وه كه ئه‌و دایكه هیچ كات بیری له‌وه نه‌كرد بووه‌وه به‌ڵكو چاوه‌رێی بڕوانامه‌ی ئه‌و كچه‌ی ده‌كرد .... دایكه‌كه له‌پشت ده‌رگا بوو تاوه‌كو كوتاییه‌كانی شه‌و ... ده‌نگیك دێت، خه‌ریك بوو ترس دای بگرێت به‌ڵام دایكه زیارتر چووه پێشه‌وه ... ده‌نگه زیاتر بوو ، به‌لاَم چ ده‌نگیك ... ده‌نگیك وه‌كو گریانیكی نزم، دایكه نه‌چوه ژوره‌و تاوه‌كو به‌یانی له‌به‌رده‌م ده‌رگایه‌كه وه‌ستا خه‌و نه‌كه‌وت له‌چاوانی... ده‌نگه‌كه زۆره به‌لاَم نزم ، دایكه ئاگاداری كه‌سو كاری كرده‌وه ... كه‌سو كاره‌كه‌ی چوونه ژوره‌وه، به‌لاَم هیچ نیه. ژووره‌كه بێ ده‌نگه ... له روژی دواتر دایكه بێ ئۆقره‌كه چووه ژوانی جارانی گوێ بیستی هه‌مان ده‌نگ بوو، ئه‌و جاره‌ش پیاوه‌كه‌ی له ده‌نگه ئاگاداركرده‌وه به‌لاَم پیاوه‌كه زۆر گرینگی پێنه‌دا وتی كاتی به‌یانی ده‌چم گوێ ده‌كرم ته‌ئكیدی ده‌كه‌مه‌وه ... به‌یانی چوو بۆ ئه‌وێ به‌لاَم هیچی نه‌دیت گوێی له هیچ نه‌بوو ... به‌لاَم دایكه‌كه سور بوو له‌سه ئه‌وه‌ی كه گوێی له ده‌نگێك بووه .. ئه‌و جاره ئه هه‌واڵه‌ی گه‌یانده یه‌كێك له هاورێكانی كه له ژووری كچه‌كه‌ی گوێی له‌ده‌نگێك بووه ته‌واو باسه‌كه‌ی بۆ گێرایه‌وه هاوڕێكه‌ی ئامۆژگاری كرد كه بچێت بۆلای یه‌كێك له زاناكان پێ رابگه‌ینێ باسه‌كه بۆ بگێرێته‌وه .. به‌ڵێ ئه‌و دایكه بێ ئۆقره‌یه .. چو بۆ لای یه‌كێك له‌زاناكان ته‌واوی باسه‌كه‌ی بۆ گێرایه‌وه، ئه‌و زانایه زۆر سه‌رسام بوو به‌و به‌سه‌رهاته داوای كرد بچێت بۆ ماڵیان راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵی چوو .. كاتێك زاناكه چوو به‌ره‌و ژوره‌كه ، پێیان راگه‌یاند كه‌وا كچه‌كه‌ی چۆن قورئانی ده‌خوێند له‌هه‌موو شه‌وێك . كاتیك ئه‌و زانایه له‌ژوره‌كه نزیك بویه‌وه گوێی له‌هه‌مان ده‌نگ بوو كه بۆی باس كرابوو زۆر گریا پێیان وت بۆ چی ده‌گری؟ وتی چۆن نه‌گرێم سێ جار وتی الله اكبر... الله اكبر... الله اكبر.. ئه‌وه ده‌نگی گریانی فریشته‌كانه كاتێك دابه‌زیون بۆ گۆێ گرتن له‌ده‌نگی ئه‌و قورئانه به‌لاَم ئێستا ئه‌و ده‌نگه‌یان ون كردوه بۆیه ده‌گرێن ... الله أكبر الله أكبر بیرۆزی بێت چ پاداشتێكی به‌ده‌ست هێناوه ... بێ گومان ئه‌و له‌ژێر سۆز‌و خوشه‌ویشتی خودای گه‌وره‌دایه شوێنیشی جگه له‌به‌هه‌شت هیچ شوێنێكی تر نیه، بۆیه دلته‌نگ غه‌مبار مه‌به ئه‌ی دایكه ..... به‌لێ
ئه‌و ه شوینی ئه‌م كچه بوو... ئه‌ی شوێنی ئه‌وانه‌ی تا به‌یانی جگه له ده‌نگی گورانی گوێیان له‌هیچی ترنیه.......!!!!؟؟؟
سه‌ر چاوه: گریق الاسلام
وه‌رگێرانی :دانا سورچی
|
|
154
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Sunday, July 25, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010