|
|
|
په‌رله‌مانتارانی نوێی عێراق 10 هه‌زار دۆلار موچه وه‌رده‌گرن
هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق مانگانه 10هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گرن و موچه‌ی 30 پاسه‌وان و 50 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیش یان بۆ كرینی ئوتومبیل پێده‌درێت،
به‌ڵام ئه‌ندامانی په‌رله‌مان نیگه‌رانن له‌وه‌ی ئه‌و ئیمتیازاتانه‌ی بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان دانراوه وه‌ریان نه‌گرتووه، وه‌كو ده‌رماڵی كڕینی ئوتومبیل و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان نه‌بن.
جواد حه‌سناوی په‌رله‌مانتار سه‌ر به ره‌وتی سه‌در ڕایگه‌یاند: په‌رله‌مانتارانی پێشوو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا تایبه‌تمه‌ندی زۆریان پێ‌درابوو ئێمه ڕووبه‌ڕووی سه‌ختی زۆر ده‌بینه‌وه له‌كاتی ئاماده‌بونمان له ناوچه‌ی سه‌وز له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له پارێزگاكاندا داده‌نیشین ماڵمان له به‌غداد نیه به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی سه‌وز.
و: هه‌ورامان نیعمه‌ت
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی العالم
|
|
73
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Monday, July 26, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010