ئاماره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی‌ توندوتیژیی‌ دژ به‌ ئافره‌تان ده‌ستكاریی‌ كراون
راپۆرت: دڵشاد هه‌رته‌لی‌ ـ هه‌ولێر

یه‌كێتی‌ ده‌یه‌وێت بڵێت كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م چالاكتره‌ له‌ كابینه‌ی‌ پێنجه‌م

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ به‌دواداچوونی‌ توندوتیژیی‌ دژ به‌ ئافره‌تان راپۆرتی‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ (2010) سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخۆی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئافره‌تان بڵاو ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ (كۆمه‌ڵنیووز)یش ئاماره‌كان ده‌ستكاریی‌ كراون و كه‌م كراونه‌ته‌وه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ نێوان پارتی‌ و یه‌كێتی‌، چونكه‌ ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ به‌ده‌ست یه‌كێتیه‌وه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت كه‌ له‌ سه‌رده‌می‌ كابینه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ره‌وشی‌ ئافره‌تان به‌ره‌و باشی‌ چووه‌ و سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایگه‌یاند حاڵه‌تی‌ كوشتن و سووتان و توندوتیژیی‌ دژ به‌ئافره‌تان له‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ دكتۆر به‌رهه‌م ده‌گاته‌ لوتكه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ حكومه‌تی‌ نێچیرڤان بارزانی كه‌ ره‌وشی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئافره‌تان له‌ باشیدا بووه‌ و به‌ره‌و باشییش چووه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و چالاكوانانی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نیش راپۆرته‌كه‌ به‌ ناڕاست ده‌ده‌نه‌ قه‌ڵه‌م و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ئاماره‌كان ناڕاستن و زیاترن.
رۆژی‌ سێشه‌ممه‌20/7 له‌ هۆڵی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ هۆتێلی‌ چوارچرا له‌ شاری‌ هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌دواداچوونی‌ توندوتیژیی‌ دژ به‌ ئافره‌تان له‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ، له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا راپۆرتی‌ شه‌ش مانگی‌ ساڵانه‌ی‌ خۆی‌ سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخۆی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئافره‌تان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ كۆی‌ رووداوه‌كانی‌ (كوشتن، سووتان، بارودۆخی‌ ئافره‌تانی‌ سكاڵاكار، ره‌وشی‌ توندوتیژیی‌ سێكسی‌ و ئافره‌تانی‌ ئه‌شكه‌نجه‌دراو)ی‌ شاره‌كانی‌ هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی‌ و گه‌رمیانی‌ له‌خۆ گرتبوو خسته‌ڕوو.
له‌و راپۆرته‌ هاتووه‌ له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ (2010)، (59) حاڵه‌تی‌ كوشتن و (207) حاڵه‌تی‌ سووتانی‌ جۆراوجۆ و (1038) حاڵه‌تی‌ تۆماركردنی‌ سكاڵا و (671) حاڵه‌تی‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان و (63) حاڵه‌تی‌ توندوتیژیی‌ سێكسی‌ هه‌بووه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
له‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی‌‌ به‌دواداچوونی‌ توندوتیژیی‌ دژ به‌ ئافره‌تان هاتووه‌ له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ (2010) له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ (هه‌ولێر) به‌ قه‌زای‌ (سۆران)ه‌وه‌ (25) ئافره‌ت به‌ هه‌موو شێوازه‌كانی‌ (خۆكوشتن، خۆخنكاندن، كوشتنی‌ به‌ ئه‌نقه‌ست) كوژراون و هه‌روه‌ها (99) ئافره‌ت به‌ هه‌ردوو شێوازه‌كانی‌ (ئه‌نقه‌ست و قه‌زاوقه‌ده‌ر) سووتاون و كۆی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ رووبه‌ڕووی‌ (توندوتیژیی‌ سێكسی‌) بوونه‌ته‌وه‌ (14) ئافره‌ت بووه‌ و (555) سكاڵا له‌ لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ تۆمار كراوه‌ به‌ سكاڵای‌ ئافره‌تانی‌ ئه‌شكه‌نجه‌دراویشه‌وه‌، دواتر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌، هه‌روه‌ها كۆی‌ ژماره‌ی‌ ئافره‌تانی‌ (ئه‌شكه‌نجه‌دراو)، له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری‌، به‌ قه‌زای‌ (سۆران)ه‌وه‌ (145) ئافره‌ت بووه‌.
به‌ڵام دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ (كۆمه‌ڵنیووز) په‌یوه‌ندیی‌ كرد به‌ كاك پشتیوان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئیداره‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ئیمرجنسی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌و ئاماره‌ی‌ خۆسووتاندنی‌ ئافره‌تان له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ (2010) پرسیاری‌ لێكرد كه‌ ژماره‌كه‌ چه‌نده‌؟ ناوبراو رایگه‌یاند: (135) ئافره‌ت سووتاون، كه‌چی‌ له‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی‌‌ به‌دواداچوونی‌ توندوتیژیی‌ دژ به‌ ئافره‌تان، ته‌نها (99) حاڵه‌تی‌ سووتانی‌ ئافره‌تان نووسراوه‌ ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ناڕاستی‌ راپۆرته‌كه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ژماره‌كان، به‌ڵام (كۆمه‌ڵنیووز) به‌هۆی‌ قورسی‌ كاره‌كه‌ نه‌یتوانی‌ په‌یوه‌ندیی‌ به‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان بكات بۆ راستكردنه‌وه‌ی‌ ئاماره‌كان، ئه‌و به‌راورده‌ جێدێڵین بۆ لایه‌نی‌ به‌رپرس خۆی‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ راستییه‌كان بۆ هاووڵاتییان بخه‌نه‌ روو.
له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ (2010) له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ (سلێمانی‌) (18) ئافره‌ت به‌ هه‌موو شێوازه‌كانی‌ (خۆكوشتن، خۆخنكاندن، كوشتنی‌ به‌ ئه‌نقه‌ست) و هه‌روه‌ها (71) ئافره‌ت به‌ هه‌ردوو شێوازه‌كانی‌ (ئه‌نقه‌ست و قه‌زاوقه‌ده‌ر) سووتاون و كۆی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ رووبه‌ڕووی‌ (توندوتیژیی‌ سێكسی‌) بوونه‌ته‌وه‌ (42) ئافره‌ت بووه‌ و (94) سكاڵا له‌ لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ تۆمار كراوه‌، هه‌روه‌ها كۆی‌ ژماره‌ی‌ ئافره‌تانی‌ (ئه‌شكه‌نجه‌دراو) له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ (526) ئافره‌ت بووه‌.
له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ (دهۆك)یش (13) ئافره‌ت به‌ هه‌موو شێوازه‌كانی‌ (خۆكوشتن، خۆخنكاندن، كوشتنی‌ به‌ ئه‌نقه‌ست)، هه‌روه‌ها (53) ئافره‌ت به‌ هه‌ردوو شێوازه‌كانی‌ (ئه‌نقه‌ست و قه‌زاوقه‌ده‌ر) سووتاون و كۆی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ رووبه‌ڕووی‌ (توندوتیژیی‌ سێكسی‌) بوونه‌ته‌وه‌ (7) ئافره‌ت بووه‌ و (260) سكاڵا له‌ لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ تۆمار كراوه‌.
له‌ سنووری‌ (گه‌رمیان) و ده‌وروبه‌ریشی‌ (3) ئافره‌ت به‌ هه‌موو شێوازه‌كانی‌ (خۆكوشتن، خۆخنكاندن، كوشتنی‌ به‌ ئه‌نقه‌ست) كوژراون، هه‌روه‌ها (16) ئافره‌ت به‌ هه‌ردوو شێوازه‌كانی‌ (ئه‌نقه‌ست و قه‌زاوقه‌ده‌ر) سووتاون، (129) سكاڵا له‌ لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ تۆمار كراوه‌.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ (كۆمه‌ڵ) به‌رواردی‌ راپۆرتی‌ شه‌ش مانگی‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ (2009)ی‌ هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كرد كه‌ ئه‌و كاته‌ به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌كه‌ له‌ ده‌ستی‌ پارتی‌ بووه‌ ئاماره‌كان كه‌متر بوون و ره‌وشی‌ ئافره‌تان باشتر بووه‌.
وه‌ك له‌ هه‌ردوو راپۆرته‌كه‌ ده‌ر ده‌كه‌وێت ئاماره‌كان له‌ ساڵی‌ (2010) له‌ هه‌ڵكشاندان و ئه‌وه‌ش زه‌نگێكی‌ ترسناكه‌ بۆ سه‌ر ره‌وشی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئافره‌تان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و كابینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ دكتۆر به‌رهه‌م ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ كه‌ شتێكی‌ ئه‌وتۆی‌ نه‌كردووه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئاماره‌كانی‌ ئافره‌تان، كه‌چی‌ زیادی‌ كردووه‌.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ (كۆمه‌ڵنیووز) ئاماره‌كان ده‌ستكاریی‌ كراون و كه‌م كراونه‌ته‌وه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ نێوان پارتی‌ و یه‌كێتی‌، چونكه‌ ئێستا به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌كه‌ به‌ده‌ست یه‌كێتیه‌وه‌یه‌ و كورده‌ عومه‌ری‌ قائیمقامی‌ پێشووی‌ قه‌زای‌ كۆیه‌ ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی‌ و ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت كه‌ له‌ سه‌رده‌می‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح ره‌وه‌شی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئافره‌تان به‌ره‌و باشی‌ چووه‌، كه‌چی‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی‌ راسته‌ و سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تیش به‌ (كۆمه‌ڵنیووز)ی‌ رایگه‌یاند: «حاڵه‌تی‌ كوشتن و سووتان و توندوتیژیی‌ دژ به‌ ئافره‌تان له‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ دكتۆر به‌رهه‌م گه‌یشتووه‌ته‌ لوتكه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ حكومه‌تی‌ نێچیرڤان بارزانی كه‌ ره‌وشی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئافره‌تان له‌ باشیدا بووه‌ و به‌ره‌و باشیش چووه‌». ناوبراو وتیشی‌:»رێژه‌كان زۆر زۆر به‌رز بوونه‌ته‌وه‌، هی‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌كانیش، نه‌ك ته‌نها سووتان».
ئه‌و ده‌شیگوت: «گه‌وره‌ترین گرفتی‌ ئه‌و راپۆرته‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ به‌دواداچوونی‌ توندوتیژیی‌ دژ به‌ ئافره‌تان چوون ئاماری‌ توندوتیژیی‌ دژ به‌پیاوانیان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ پیشه‌كه‌ی‌ خۆیانه‌، كه‌واته‌ جیاوازیی‌ ئه‌وان چییه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر، چونكه‌ ئه‌مانه‌ حاڵه‌تن كه‌ روو ده‌ده‌ن، نه‌بووه‌ به‌ دیارده‌، هه‌روه‌ها ئه‌و پیاوانه‌ له‌سه‌ر شتی‌ تر كوژراون و له‌سه‌ر كێشه‌ی‌ ئافره‌ت نه‌كوژراون».
له‌ باره‌ی‌ هۆكاری‌ ده‌ستكاریكردنی‌ ئاماره‌كانیش له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ به‌دواداچوونی‌ توندوتیژیی‌ دژ به‌ ئافره‌تان، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی‌: «ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌ له‌ كابینه‌ی‌ پێنجه‌م به‌ده‌ستی‌ پارتییه‌وه‌ بووه، له‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م یه‌كێتی‌ ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی‌ وه‌رگرت و یه‌كێتی‌ ده‌یه‌وێت بڵێت ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی‌ كه‌ ئێمه‌ دامانناوه‌ چالاكتر و كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م چالاكتره‌ له‌ كابینه‌ی‌ پێنجه‌م بۆیه‌ ده‌ستكاریی‌ راپۆرته‌كه‌یان كردووه‌ و ده‌یانه‌وێت كه‌موكوڕیه‌كان بشارنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌گوترێت له‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م كه‌ به‌ده‌ست یه‌كێتیه‌وه‌یه‌ بارودۆخی‌ ژنان به‌ره‌و خراپی‌ چووه‌».
ژماره‌یه‌كیش له‌ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكوانه‌كانی‌ بواری‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ ئه‌وه‌یان به‌ (كۆمه‌ڵنیووز) رایگه‌یاند ئه‌وان راپۆرته‌كه‌ به‌ ناڕاست ده‌ده‌نه‌ قه‌ڵه‌م و ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كه‌ن ئاماره‌كان ناڕاستن و له‌وانه‌یه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی‌ نزیكدا راستییه‌كان بۆ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن و هاووڵاتیان ئاشكرا بكرێن.
147 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Monday, July 26, 2010
زیاتر
توندوتیژيی‌ و دزی‌ و كرداری‌ سێكسی ده‌گه‌نه‌ نێو یارییه‌كانی‌ پله‌یسته‌یشن
كێ حكومه‌ت له‌ عێراق پێكده‌هێنێت؟
(26%)ی‌ قوتابیان هه‌ست ده‌كه‌ن‌ لادانی‌ سێكسی‌ له‌نێو كچـان و كوڕانی‌ زانكۆدا هه‌یه‌
زیادكردنی‌ باج خاوه‌ن دوكان و باڵه‌خانه‌كان بێزار ده‌كات و حكومه‌تیش ده‌ڵێ‌ یاسایه‌
ته‌نها له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌كارخستن و راهێنانی‌ پیشه‌یی زیاتر له‌ (49) هه‌زار بێكار هه‌یه‌
موسڵمانان له‌ ژێر ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ و غه‌زه‌بی دوكانداره‌كان مانگی ره‌مه‌زان ده‌به‌نه‌ سه‌ر
له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا یه‌ك كارمه‌ند بۆ ئاگركوژاندنه‌وه‌ ئاماده‌ نه‌كراوه
گه‌نجان باخچه‌كان هه‌راسان ده‌كه‌ن «له‌ ناو جانتای‌ ئافره‌تاندا مه‌شروباتمان ده‌رهێناوه»
رێژه‌ی‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ فه‌لوجه‌، زیاتره‌ له‌ هێرۆشیما
حكومه‌ت گرنتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ ئاواره‌كانی‌ بناری‌ قه‌ندیل نادات
په‌رله‌مانتارانی كۆمه‌ڵ له‌جیاتی كرینی ئۆتۆمبێل چاره‌سه‌ری بریندارانی كیمیایباران ده‌كه‌ن
ئه‌و رێكه‌وتنه‌ ستراتیژیه‌ی‌ له‌ نێوان یه‌كێتی‌ و پارتیدایه‌، هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌ندیكاكانیش ده‌گرێته‌وه‌
له‌دوای كۆتایی ساڵ, قوتابیه‌ هه‌ژاره‌كان ده‌ست به‌ئیش ده‌كه‌نه‌وه‌
ئه‌گه‌ر پێكهێنانی‌ حكومه‌ت زیاتر دوابكه‌وێت، ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردان هه‌یه
ئاماره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی‌ توندوتیژیی‌ دژ به‌ ئافره‌تان ده‌ستكاریی‌ كراون
| | | |
komalnews.net | All rights reserved |  2010
   ͏    باڵێوزی‌ روسیا له‌قه‌ته‌ر: زیانه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق پێنج ئه‌وه‌نده‌ی‌ ئه‌و زیانانه‌یه‌ كه‌ راگه‌یه‌نراون    ͏    كۆمیسیۆنی باڵای‌ په‌نابه‌رانی‌ جیهان هۆشداریدا له‌ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌رانی‌ عێراق    ͏    سێشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ عێراقی‌ مانگرتنێك بۆ خێرا پیكهێنانی‌ حكومه‌ت رێكده‌خات    ͏    یه‌كێتی‌ هاورده‌ و ناردنكاران به‌شداری‌ پێشانگای‌ فاشوَنی‌ تایبه‌ت به‌ قوماش و جلوبه‌رگ ده‌كات    ͏    بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌ توركیا په‌نا بۆ سه‌ركرده‌كانی‌ باشوری‌ كوردستان ده‌هێنرێت    ͏    سێ‌ شه‌ممه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌    ͏    نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان فیستیڤالی‌ رۆژی‌ ئاشتی‌ جیهانی‌ له‌ هه‌ولێر ‌سازده‌كات    ͏    بڕیارێكی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ هاوڵاتیانی‌ چه‌مچه‌ماڵ نیگه‌ران ده‌كات    ͏    ته‌رمی‌ مامۆستا ئیبراهیم له‌ گوڵان به‌ خاك سپێردرا    ͏    توركیا : به‌بۆنه‌ی‌ تێپه‌ڕبوونی 14سه‌ده‌ به‌ سه‌ر دابه‌زینی‌ قورئانی‌ پیرۆزه‌وه‌ ئاهه‌نگێك ساز ده‌كرێت    ͏    ڕۆژنامه‌ی (یدیعوت ئه‌حرنووت): ڕۆكێته‌كانی حه‌ماس ئێستا ده‌گه‌نه‌ ناوجه‌رگه‌ی ئیسڕائیل ‌    ͏    گه‌ردونزانێكی‌ سعودی‌: هه‌ینی‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ جه‌ژنی‌ ڕه‌مه‌زانه‌    ͏    ‌ئیسماعیل هه‌نیه‌ دانوستانه‌كانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین به‌بێ ده‌سه‌ڵاتی وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوده‌بات    ͏    تۆنی بلێر ده‌درێته‌ به‌ر هێلكه‌ و تاكه‌ پێڵاو    ͏    گۆشه‌ی‌ ڕه‌یان (25): (10) شه‌وی‌ كۆتای‌ ڕه‌مه‌زان له‌ ده‌ست خۆتی‌ مه‌ده‌    ͏    دكتۆر به‌رهه‌م بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق كاندید ده‌كرێت    ͏    ئەم شەو ئه‌حمه‌د تورك دەگاتە سلێمانی‌    ͏    چوار چه‌كداری‌ كۆمه‌ڵه‌ ده‌كوژرێن    ͏    دارا موحه‌ممه‌د: عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ خۆی‌ به‌دۆستی‌ كورد ده‌زانێت و پشتگیری‌ له‌ داواكانمان ده‌كات