|
|
|
مه‌حمود عوسمان: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه له‌وه زیاتر ده‌ستوری عێراقی پێشێل نه‌كرێت
ئاسۆ موحه‌ممه‌د
بریاره سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنی خۆی ئه‌نجامبدات و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه له‌وه زیاتر ده‌ستوری عێراقی پێشێل نه‌كرێت.
دكتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به كۆمه‌ڵنیووزی ڕاگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌یه له‌وه زیاتر پێشێلی ده‌ستوری عێراقی نه‌كرێت، چونكه بۆ دانیشتنی سبه‌ینێ هیچ به‌رنامه رێژێكی بۆ نه‌كراوه تا ئێستا ئه‌و شتانه دیار نین كه تێدا باس ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه بڕواناكه‌م كۆبونه‌وه‌كه زۆر رێك و پێك بێت.
ناوبراو وتیشی: به‌لام گه‌ر بتوانرێت سبه‌ینێ سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌لبژێریت شتێكی باش ده‌بێت ،به‌ڵام باوه‌رناكه‌م ئه‌وه‌ش جێبه‌جێ بێت بۆیه هیچ شتێكی وا روون نیه.
|
|
51
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Monday, July 26, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010