|
|
|
سودی سه‌ردانى كردنی نه‌خۆش
پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر دروودی خودای له‌سه‌ر بێت فرمانی پێ كردووین به سه‌ردانكردنی نه‌خۆش، ئێستاش زانست هه‌ندێك له‌و سووده پزیشكیانه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت، كه له ئه‌نجامی سه‌ردانی نه‌خۆشه‌وه پێمان ده‌گات....
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ‌دا، ده‌ركه‌وتووه كه سه‌ردانكردن و چاوپێكه‌وتنی نه‌خۆش ده‌بێته پاڵپشتێكی به‌هێز بۆ سیسته‌می به‌رگریی كه‌سی سه‌ردانكه‌ر. سیسته‌می به‌رگری مرۆڤ زۆر هه‌ستیاره به‌رامبه‌ر هه‌رشتێك، كه ده‌یبینێت و بڕوای پێی هه‌یه، جا سه‌ردانكردنی نه‌خۆش و دڵدانه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی ئه‌م سیسته‌مه.
لێكۆڵه‌ر ( مارك شالر ) له زانكۆی بریتش- كۆڵۆمبیا ده‌ڵێت: ته‌نها چاوپێكه‌وتنت بۆ نه‌خۆش، ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگریی له‌شت، به‌ڵام زۆر دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه، كه ببێته هۆی درووستبوونی ترس ئه‌وه ده‌زگاكه تووشی ماندووبوون ده‌كات.
خڕۆكه‌ی به‌رگری (سپی) هێرش ده‌كاته سه‌ر خانه‌یه‌كی شێرپه‌نجه، ئه‌م خڕۆكه سپیانه به‌هێزتر ده‌بن، كاتێك مرۆڤ سه‌ردانی نه‌خۆشێك ده‌كات، به‌تایبه‌تی هاوسۆزه‌له‌گه‌ڵیداوهیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازێت. له‌به‌ر ئه‌وه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به جارجاره بینینی نه‌خۆش بۆ به‌هێزكردنی ده‌زگای به‌رگری له‌شمان.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر دروودی خودای له‌سه‌ر بێت فرمانی پێ كردووین به سه‌ردانكردنی نه‌خۆش، له (ابی هریره) گێڕدراوه‌ته‌وه، كه پێغه‌مبه‌ر دروودی خودای له‌سه‌ر بێت فه‌رمووی:( من حق المسلم علی المسلم خمس، وذكر منها: عیاده المریض) [رواه البخاری ومسلم].
واته: (مافی موسڵمان له‌سه‌ر موسڵمان پێنج شته، یه‌كێك له‌وانه: سه‌ردانكردنی نه‌خۆشه)
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆی زۆر بیركردنه‌وه له نه‌خۆشی و گومانبردن به تێكشكانی ده‌زگای به‌رگری له‌لایه‌ن میكرۆبه‌كانه‌وه، پێغه‌مبه‌ر دروودی خودای له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی: (لا عدوی ولا طیره ولا هامه) (السلسله الصحیحه).
له‌لایه‌كی تریشه‌وه پێغه‌مبه‌ر دروودی خودای له‌سه‌ر بێت فرمانی پێكردووین به‌وه‌ی، كه سوودی بۆمان هه‌یه و دووركه‌وتنه‌وه له‌وه‌ش كه زیانی بۆمان هه‌یه... پاكی و بێگه‌ردی بۆ خودا!
|
|
80
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Monday, July 26, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010