|
|
|
خانویه‌كی سه‌رده‌می چاخی به‌ردین له ئه‌ڵمانیا ده‌دۆزرێته‌وه
زانایانی شوێنه‌وارناسی ئه‌ڵمانی ڕایانگه‌یاند كه خانویه‌كیان له‌ناوچه‌ی ( هارتس فۆرلاند ) ی ناوه‌ڕاستی ئه‌ڵمانیا دۆزیوه‌ته‌وه كه ته‌مه‌نی به‌هه‌زاره‌ها ساڵ مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
خانووه‌كه كه ته‌مه‌نه‌كه‌ی به‌نزیكه‌ی 7200 ساڵ مه‌زه‌نده ده‌كرێت بۆ سه‌رده‌می چاخی به‌ردین ده‌گه‌ڕێته‌وه و له كێڵگه‌یه‌كدا دۆزراوه‌ته‌وه و بیناكه‌ی له دار و قوڕ پێكدێت.
پرۆفیسۆر تۆماس زایله‌ی زانای شوێنه‌وارناسی له په‌یمانگای پێش مێژوو و مێژووی كۆندا كه سه‌ر به‌زانكۆی گۆتینگنه وتی: خانووه‌كه به‌هه‌ر سێ پایه‌كه‌یه‌وه كه سه‌قفه‌كه‌ی ڕاگرتووه نموونه‌ی باڵه‌خانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه، هه‌روه‌ها وتیشی كه ئامێری پێوانه‌یی موگناتیسی هه‌ستیاری بۆ زانینی شوێنی خانووه‌كه له‌ناو گڵ‌دا به‌كارهێناوه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته یاریده‌ده‌رێك بۆ وورد دیاركردنی نه‌خشه‌ی خانووه‌كه، پێده‌چێت له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا كاره‌كانی پشكنینی خانووه‌كه ده‌ستپێبكرێت.
و. دارا جه‌لال
سه‌رچاوه: سایتی ئه‌لیه‌وم
|
|
108
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Monday, July 26, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010