|
|
|
ئارام قادر: یه‌كێك له پڕۆژه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌توركیا دوركه‌وتنه‌وه بوو له ململانێی ئایدۆلۆژیی
ئاسۆ موحه‌ممه‌د:
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا وه‌فدێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ به‌شداری كردن له كۆنفرانسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد سه‌ردانی وڵاتی توركیا یان كرد، له‌و كۆنفرانسه‌دا كۆمه‌ڵی ئیسلامی پڕۆژه‌ی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد خسته ڕوو كه له چه‌ند خاڵێك پێكهاتبوو له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لی باپیره‌و پێشكه‌شكرا.
سه‌باره‌ت به‌و پرۆِژه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ئارام قادر ئه‌ندامی وه‌فدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ توركیا تایبه‌ت به كۆمه‌ڵنیوز راگه‌یاند: ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی چه‌ند پێشنیاریكمان هه‌بوو كه له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لی باپیره‌وه خوێندرایه‌وه، پێكهاتبوو له‌چه‌ند پێشنیار‌و پڕۆژه‌یه‌ك یه‌كیك له‌وانه دووركه‌وتنه‌وه له ململانێی ئایدۆلۆژی كه وه‌كو ئاشكرایه له ناو كوردستانی توركیا كۆمه‌ڵێك پارتی ئیسلامی ونه‌ته‌ویی هه‌یه، زۆر داكۆكیمان له‌وه كرد كوردستانی توركیا ئه‌زمون له كوردستانی عێراق وه‌ربگرن، و هه‌وڵ بدرێت له‌رێگه‌ی گفتوگۆوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت هه‌روه‌ها داكۆكیمان كرد كه پێویسته هه‌موولایه‌ك هاوكاربن له خاڵه هاوبه‌شه‌كان كه‌بریتی یه له داكۆكی كردن لة مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان یه‌ك ده‌نگ بن، هه‌وڵ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه رێگه بگیرێت له‌ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌وه چونكه به‌درێژایی مێژوو كورد هه‌میشه زه‌ره‌ری كردوه له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌وه.
ناوبراو وتیشی: خاڵێكی تر كه له پرۆژه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا هاتوه ئه‌وه‌یه پێویسته كورده‌كانی توركیا سود له‌و ئازادیه وه‌ربگرن كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه كراوه‌ته‌وه بۆیان، و حكومه‌تی توركیاش ئه‌وه‌ی كه باسی ده‌كات ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كورد له توركیا بیخاته بواری جێبه‌جێكردن.
|
|
71
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Tuesday, July 27, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010