ئه‌مشه‌و كه‌ناڵی ئه‌لعربیه بڵاویكرده‌وه ، كه ئهوسهیارهی له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی كهنالهكهیان له‌به‌غداد ته‌قیوه‌ته‌وه، ئاڕمی كۆڕه‌ك تیلكۆمی له‌سه‌ربووه، لیوا قاسم عه‌تا وته‌بێژی ژووری عه‌مه‌لیاتی به‌غدا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، پێده‌چێت ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م نووسینگه‌ی كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه له به‌غدا، كارمه‌ندی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیكلیۆم بۆ خزمه‌تگوزاریی مۆبایل بێت".
وه‌هه‌روه‌ها زیاتر له ( 120) كیلۆگرام له مادده‌ی تی ئێن تی له‌و ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌دا به‌كار هاتووه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌ی سه‌ر له‌به‌یانی دوێنی كه نووسینگه‌ی كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌ی كردبووه ئامانج، كوژرانی چوار كه‌س و بریندار بوونی زیاتر له (10) كه‌سی لێكهوتهوه، كه هه‌ندێكیان هاوڵاتی مه‌ده‌نین و نزیك بوون له شوێنی رووداوه‌كه .
ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره ئه‌وه‌یه كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیكلیۆم تائێستا بهڕهسمیهیچ هه‌ڵوێستیكی ته‌سه‌ر ڕوداوه‌كه ده‌رنه‌بڕیوه‌و.
كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیكلیۆم بۆ خزمه‌تگوزاریی مۆبایل، بنكه‌ی سه‌ره‌كی له‌شاری هه‌ولێره‌و له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق نووسینگه‌ی هه‌یه، به‌شداربوویه‌كی فراوان ئه‌وخزمه‌ت گوزارییه به‌كارده‌هێنێت.