|
|
|
ڕوسیا: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه 2500 كه‌س ده‌مرێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27 / 7 زانایانی كه‌شناسی له ڕوسیا به‌رزترین پله‌ی گه‌رمییان تۆماركرد كه ڕوسیا له مێژوویدا به‌خۆیه‌وه دیویه‌تی، پله‌ی گه‌رماش بۆ 37,2 په‌ل به‌رزبووته‌وه، له كاتێكدا كه به‌رزترین په‌لی گه‌رمی له‌و وڵاته‌دا له ساڵی 1920 دا بووه كه گه‌یشته 36 پله.
ئه‌و به‌رزبوونه‌یه‌ش له پله‌ی گه‌رمیدا هاوڵاتیانی مۆسكۆی ناچار كردووه كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌ست بكه‌ن به‌كڕینی ئامێره‌كانی فێنك كردنه‌وه‌و پانكه‌ی كاره‌بایی و به‌و هۆیه‌شه‌وه نرخی ئه‌و ئامێرانه ( 10 ) به‌رامبه‌ر زیادی كردووه.
جێی ئاماژه‌یه له پێنج هه‌فته‌ی ڕابردوودا كه پله‌ی گه‌رمی له مۆسكۆی پایته‌ختی ڕوسیادا به‌رزبوویه‌وه كۆی مردوان به‌و هۆیه‌وه گه‌یشته 2500 كه‌س كه زۆربه‌یان به‌هۆی خنكان له ڕووبار‌و ده‌ریاچه‌كاندا مردون، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا سه‌رخۆش بوون یان مادده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كارهێناوه و له‌به‌ر گه‌رما خۆیان فڕێداوه‌ته نێو ئاوه‌كان.
و. دارا جه‌لال
سه‌رچاوه: ئه‌خبارولعاله‌م
|
|
58
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Tuesday, July 27, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010