|
|
|
هندستان كۆمپیوته‌رێكی لاپ‌تۆپ به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه نرخه‌كه‌ی ته‌نها 35 دۆلاره
حكومه‌تی هندستان ڕایگه‌یاند كه خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌رێكی لاپتۆپی تازه‌یه كه نرخه‌كه‌ی له 35 دۆلار تێپه‌ڕ ناكات و به سیستمی لینۆكس كارده‌كات، هه‌روه‌ها كاری ئینته‌رنێت و ئه‌نجامدانی گفتوگۆی وێنه‌یی ڕاسته‌وخۆی پێئه‌نجامده‌درێت و فایله‌كانی (پی دی ئێف) ی پێده‌خوێندرێته‌وه.
وه‌زیری خوێندنی هندستان ڕایگه‌یاند كه لاپتۆپه‌كه به (له‌مس) كارده‌كات و بۆ خوێندكارانی هه‌موو قۆناغه جیاوازه‌كانی خوێندن هه‌ر له‌سه‌ره‌تاییه‌وه تاوه‌كو زانكۆ به‌سود ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ڕایشیگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستاش له قۆتاغی ڕێككه‌وتندان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی گونجاو‌دا بۆ دروستكردنی كۆمپیوته‌ره‌كه.
جێی ئاماژه‌یه هاوڵاتیانی هندستان له‌هه‌وڵدان له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كۆمپیوته‌ره‌كه بۆ ( 10 ) دۆلار.
و. دارا جه‌لال
سه‌رچاوه: ئه‌خبارولعاله‌م
|
|
47
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Tuesday, July 27, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010