|
|
|
یونسكۆ مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه
كۆمه‌ڵنیووز:
پارێزگاری سلێمانی و نوێنه‌ری رێكخراوی یونسكۆ له عیراق یاداشتی لێكتێگه‌یشتنیان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ئیمزاكرد.
ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن (به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح) پارێزگاری سلێمانی و به (محه‌مه‌د جه‌لید) به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رێكخراوی یونسكۆ له‌عیراق لێكگه‌یشتننامه‌یه‌كیان له‌باره‌ی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی تا له‌گه‌ڵ ستانداردی جیهانی بگونجێت ئیمزا كرد.
پرۆژه‌كه بریتیه له دیزاین و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بینای مۆزه‌خانه به شێوازێكی مۆدێرن و سه‌رده‌میانه تا مۆركێكی نێودوڵه‌تی وه‌ربگرێت له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و له‌لایه‌ن رێكخراوی یونسكۆوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت به‌هاوكاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بڕیاریشه سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو وه‌فدێكی رێكخراوی یونسكۆ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی بكات بۆئه‌وه‌ی هه‌نگاوی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه ده‌ست پێبكات كه بریتییه له دروستكردنی ماسته‌رپلانی مۆزه‌خانه و له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا دیزان و ماسته‌رپلانه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم
|
|
39
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Tuesday, July 27, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010