|
|
ئافره‌ت و سه‌ركردایه‌تی له روانگه‌ی شه‌رعدا
ئاماده‌كردنی شكریه سمایل شێخانی*
هه‌لبه‌ته له‌به‌ر بوونی لێهاتووی و شایسته‌یی ئافره‌ت (الاهلیه) عیباده‌ته‌كانی له‌سه‌ر واجب كراوه , رێگای پێدراوه رفتار بكات له كاره جوَراو جوَره‌كان به تایبه‌تی ئه‌و كارانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌خوَی و ده‌ورو به‌ری هه‌یه, هه‌لبته ئه‌مه‌ش وا پێویست ده‌كات كه ئافره‌ت ته‌واوی لێهاتووی و شایسته‌یی هه‌بێت ( كمال الاهلیه) له كاروباری سیاسی‌دا ئه‌گه‌رچی راوبوَچونی جیاواز هه‌یه له‌نێو زانا شه‌رع ناسه‌كان سه‌باره‌ت به چوَنیه‌تی و چه‌ندیه‌تی ئه‌م شایسته‌بوونه له كاری سیاسی ئافره‌تدا.
دیاره ئه‌وه‌ی گرنگ و پێویسته ئێمه لێكی جیابكه‌ینه‌وه به‌شی یه‌كه‌م له‌م كارانه فه‌رزی عه‌ینن وه‌كو فه‌رمان به‌چاكه و رێگرتن له خراپه ببه‌لگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ی كه خوای مه‌زن ده‌فه‌رموێت (( ولتكن منكم امه یدعون الی الخیر ویأمرون بالمعروف وینهون عن المنكر وأولئك هم المفلحون )) ال عمران( 104)
وه‌هه‌روه‌ها راوێژ پێكردن به به‌لگه‌ی (( و شاورهم فی الامر..... )) , وه راوێژپێكردنی پێغه‌مبه‌ری خودا ( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به دایكی سه‌له‌مه له رێكوتن نامه‌ی حوده‌یبیه, وه‌هه‌روه‌ها په‌یمان وه‌رگرتن ( بیعه) ئاوه‌تا پێغه‌مبه‌ری خودا هه‌روه‌كو چوَن په‌یمانی له پیاوان وه‌رگرتوه له ئافره‌تانیشی وه‌رگرتوه, ئاشكرایه ئه‌مانه‌ی باسمان كرد لێهاتووی و شایسته‌ی گشتیین, پێداویستیه‌كانی شایسته‌بوون ( مناگ) بریتین له ژیری و زانیین و هه‌ستكردن.
به‌شی دووه‌م له‌م كارانه كه فه‌رزی كیفایه‌ن له‌سات و كاتی دیاری كرا‌و بوَكه‌سانی دیاری كراوه له‌خه‌لك چونكه پێویستی به راهێنان و خوَئاماده‌كردنه, بوَنموونه به‌رگریكردن له خاك و ولات, هه‌روه‌ها كاری دادگه‌ری و حوكم رانی, ئه‌مه‌ش تایبه‌ته‌و كاری گشتی یه بوَ به‌رێوه‌بردن, جگه له‌شایسته بوون( أهلیه) پێویستی به توانا‌و لێهاتووی هه‌یه دیاره ئه‌م جوَره پوَستانه ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به سیفاتی فتری و وه‌رگیراو( مكتسب) هه‌یه ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به جوَری ره‌گه‌زه‌وه نی یه.
راو و بوَچونی زانایان سه‌باره‌ت به سپاردنی پوَستی خه‌لیفه ( پێشوایه‌تی گشتی) به ئافره‌تان:-
كوَی زانا شه‌رع ناسه‌كان كوَكن له‌سه‌ر نه‌سپاردنی پوَستی پێشه‌وایه‌تی گشتی به ئافره‌ت , ته‌نها هه‌ندێك له شیعه‌كان و خه‌واریجه‌كان نه‌بێت كه سپاردنی ئه‌م پوَسته به ئافره‌ت به ره‌واده‌بینن به‌به‌لگه‌ی پێشه‌وایه‌تیكردنی فاتیمه‌ی خوشكی جعفر. وه‌هه‌روه‌ها لێژنه‌ی فه‌توا له‌توركیا و نووسینه‌كانی حسن تورابی و دكتوَره سعاد صالح ئاماژه به شایسته‌بوونی ئافره‌ت ده‌كه‌ن بوَئه‌م پوَسته.
به‌لام زوَربه‌ی زانا شه‌رع ناسه‌كانی سه‌رده‌م وه‌كو( ئیبن حه‌زم و محمد سعید البوگی و د. مصگفی السباعی ...هتد) سپاردنی گشت پوَسته‌كانی تر جگه له رابه‌رایه‌تی گشتی نه‌بێت به ره‌وا ده‌زانن بوَ ئافره‌ت, وه‌كو پوَستی سه‌ركردایه‌تی كردنی ولاتێك وه‌رگرتنی پوَستی وه‌زیر و بوون به ئه‌ندام په‌رله‌مان و ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تی و بوون به دادگه‌ر ...هتد .
به‌لام كوَمه‌لی زانا شه‌رع ناسه‌كانی سه‌ده‌كانی رابردوو كوَكن له‌سه‌ر نه‌سپاردنی پوَستی سه‌ركردایه‌تی ولات به ئافره‌تان وه‌كو ئیبنو قدامه و پێشه‌وا قرتبی و الماوردی ...... هتد.
له‌به‌ر بوونی جیاوازی له راو بوَچون و به‌لگه‌ی زاناینی پێشتر‌و زانایانی سه‌رده‌م به پێویستی ده‌زانیین راو بوَچون و به‌لگه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان روون بكه‌ینه‌وه.
به‌لگه‌ی كوَمه‌له‌ی یه‌كه‌م( زانایانی پێشتر) له قورئان و سونه‌تدا:
1- به به‌لگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ی كه خودای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت(( الرجال قوامون علی النسا‌و ))
زانایان فه‌رموویانه ئه‌م ئایه‌ته ئاماژه به هێز و سه‌روه‌ری پیاو ده‌كات له له‌ش و لار‌و بیركردنه‌وه و ده‌روون دا.
به‌لام زانا شه‌رع ناسه سه‌رده‌میه‌كان فه‌رممویانه باسكردنی پله‌و هێزی پیاو له‌م ئایه‌ته پیروَزه باس باسی خێزانه, جا له‌پێناو پاراستنی خێزان خوای گه‌وره ئه‌م ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌ته‌ی خستوَته ئه‌ستوَی پیاو, به‌لام ئه‌مه هه‌رگیز به‌لگه نی یه له‌سه‌ر نه‌بوونی توانا و لێهاتووی ئافره‌ت بوَ به‌رێوه‌بردن به‌لكو له‌م ئایه‌ته ئاماژه به چاكتر گونجانی پیاو ده‌كات, به‌لام كاتێك پیاو ئاماده‌نه‌بوو له‌به‌ر هه‌ر هوَیه‌ك ئه‌وكات زوَر ئاسایه ئافره‌ت ده‌توانێت مال به‌رێوه ببات, ئه‌واتا هه‌زاره‌ها ئافره‌ت له‌م بواره سه‌ركه‌وتو بوونه, به‌لام سه‌باره‌ت به‌به‌رێوه‌بردنی ولات له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندنی نێوان ئافره‌ت و پیاو په‌یوه‌ندیه‌كی گشتی یه به‌رێوه‌بردنی ولاتیش په‌یوه‌ندیه‌كی ده‌ست به‌ده‌ست كراوه ئه‌وه‌تا په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت(( المۆمنون والمۆمنات بعچهم أولیا‌و بعچ)) واته برواداران له ئافره‌تان و پیاوان دوَست پالپشتی یه‌كترن, له‌م ئایه‌ته پیروَزه‌دا په‌روه‌ردگار هه‌ردوو ره‌گه‌زی له‌یه‌ك ئاست داناون.
2- له سونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا( درود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)
أ- به‌هێزترین فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا( درود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) سه‌باره‌ت به پێشه‌وایه‌تی كردنی ئافره‌ت كه پێشه‌وا بوخاری له ئه‌بی بكره ره‌زای خوایان لێبێت ده‌گێرێته‌وه فه‌رموێه‌تی كاتێك كه پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌والی سپاردنی رابه‌رایه‌تی گشتی ولاتی فارس به كچه‌كه‌ی كیسرا سپاردراوه فه‌رموی(( لن یفلح قوم ولو امرهم امرأه )) واته قه‌ومێك رزگاری نابێت كه ئافره‌ه‌تێك پێشه‌وایه‌تیان بكات.
كوَمه‌لێك له زانا شه‌ه‌رع ناسه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه ئه‌م فه‌رمودی‌یه نابێته به‌لگه بوَنه‌سپاردنی پێشه‌وایه‌تی و رابه‌رایه‌تی ئافره‌تان به‌م به‌لگانه‌ی خواره‌وه:-
1- ئه‌م فه‌ه‌رموده‌یه تایبه‌تمه‌ند بووه به قه‌ومێكی تایبه‌ت ئه‌وانیش فارسه‌كانن كه ئاماژه به له‌ناو چوونی ئه‌وان ده‌كات بوَیه ده‌توانین بلێن ئه‌م فه‌رموده‌یه له چوارچێوه‌ی هه‌واڵ و مووژده‌دانه به هاوه‌له به‌رێزه‌كان نه‌ك دامه‌زراندنی حوكمی شه‌رعی, ئه‌مه‌ش به‌به‌لگه‌ی دوو فه‌رموده‌ی تر كه‌هه‌ردووكیان له صحیحی بخاری هاتوه فه‌رموده‌ی یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ر ( درود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمویه‌تی( اژا هلك قیصر فلا قیصر بعده واژا هلك كسری فلا كسری بعده والژی نفسی بیده لتنفقن كنوزهما فی سبیل الله) واته كاتێك قیسه‌ر( پێشه‌وای روَمه‌كان) له‌ناو ده‌چێت ,قه‌یسه‌ره‌ێكی تری به‌دوانایه‌ت وه‌كاتێك كسری( پێشه‌وای فارسه‌كان) له‌ناوده‌چێت كسرایه‌كی تری به‌دوا نایه‌ت, سوێند به‌و خوایه‌ی كه گیانی منی به‌ده‌سته ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌وان ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی ئێوه, ئێوه‌ش له‌پێناو ره‌زامه‌ندی خوا خه‌رجی ده‌كه‌ن.
فه‌رموده‌ی دووه‌م هه‌روه‌كو ابن عباس( ره‌زای خوایان له‌سه‌ربێت) ده‌گێرێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خودا ( درود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) مه‌یه‌كی بوَ كسری ره‌وانه‌كرد, ئه‌ویش نامه‌كه‌ی خوویًنده‌وه‌و پاشان پارچه‌پارچه‌ی كرد, پێغه‌مبه‌ری خوا ا( درود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) كاتێك ئه‌م هه‌واله‌ی بیست به‌م شێوه‌یه دوعای لێ‌كردن( فدعا علیهم رسوا الله ان یمزقوا كل ممزق) كه خوای گه‌وره پارچه پارچه‌و ته‌فر و تونایان بكات. ئه‌مه‌ش به‌لگه‌یه‌كی تره كه پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌واڵ و مژده‌ی گیرابوونی پارانه‌وه‌كه‌ی خوَی به هاوه‌له‌كانی راگه‌یاند.
ره‌نگه كه‌سانێك بلێن له فقهدا عیبره‌ت به گشتی ووشه‌كانه نه‌ك به‌تایبه‌ت كردنی هوَكاری ووتنی فه‌رموده‌كه. به‌لام به‌لگه‌ی به‌هێز هه‌یه قورئان وه‌كو قه‌رینه له‌سه‌ر هوَكاری تایبه‌ت بوونی ئه‌م فه‌رموده به قه‌ومێكی تایبه‌ت ئه‌ویش له‌سوره‌ی نمل دا په‌روه‌ردگاری مه‌زن له سه‌رگوزشته‌ی پێشه‌وای شاری سه‌با( خاتوو به‌لقیس) له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر سلیمان( سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بیًت) كه زوَر به‌راشكاوانه ئاماژه به‌لێهاتووی و زانای و كاربه‌جیی ئه‌م سركرده ئافره‌ته ده‌كات.
هه‌روه‌كو روون وئاشكرایه كه ئایه‌ته‌كانی قورئان قه‌تعی ده‌لاله‌یه كه چوَن ئه‌م ئافره‌ته حوكمی به‌راوێژكردن كردوه بوَیه به‌زیره‌كی و بیركردنوه‌ی راست و دروستی خوَی, خوَی و قه‌ومه‌كه‌ی له روَژ په‌رستی رزگاركرد.
ب- زانایانی سه‌ده‌كانی رابردوو به‌لگه‌یان له‌سه‌ر پێنه‌دانی پوَستی سه‌ركردایه‌تی به ئافره‌ت ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر ( درود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) وه هاوه‌له‌كانی له دوای خوَی هیچ پوَستی له‌م جوَره‌یان نه‌داوه به‌ئافره‌تان.
زانایانی سه‌رده‌م بروایان وایه كه ئه‌مه نابێته به‌لگه له‌به‌ر دوو خاڵ:-
1- عومه‌ری كوری ختاب( ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت) شیفای كچی عبد الله كرد به سه‌ر په‌رشتیاری ژمێریاری و چاودێری بازار‌و نرخ دانان له شاری مدینه.
2- ئاشكرایه كه سروشتی ژیانی كوَمه‌لایه‌تی واقع و داب و نه‌ریت ئه‌و كات هه‌رگیز رێگای نه‌ده‌دا ئافره‌ت ئه‌م پوَسته وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌كو ابن القیم فه‌رموویه‌تی( ئه‌و بیر و بوَچون و هه‌لوێسته‌ی كه خه‌لك له‌گه‌لیه‌تی نزیكتره له‌چاكه و دووربوونه له خراپه هه‌تا ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر ( درود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام نه‌دابێت و په‌یام و ئایه‌تی قورئانی له‌سه‌ر دانه‌به‌زیبێت ) به‌مه‌رجێك پێچه‌وانه‌ی شه‌رع نه‌بێت.
میژوی دوور و نزیك ئه‌م راستی یه ده‌سه‌لمێنێت كه كوَمه‌لێك له ئافره‌تی خاوه‌ن توانا و لێهاتوو بوونه‌ته سه‌ركرده‌و زوَریش سه‌ركه‌وت و بوونه له‌به‌رێوه‌بردنی كاروباری وولات, بوَنمونه ئه‌روه‌ی كچی احمد كه سه‌ركردایه‌تی ولاتی یه‌مه‌نی كردوه له سالانی( 1047 – 1138 ز) ئه‌م ئافره‌ته سه‌ركرده‌یه توانی ولات زوَر به‌ره‌و پێش ببات له بواری شارستانیه‌تی و سه‌ربازی و بازرگانی و كشتوكالی و زانستی و ده‌ریاوانی و ته‌نانه‌ت له‌بواری سه‌ربازیش ولاتی پێشخست.
میژوناسان سه‌رده‌می ئه‌م ئافره‌ته به سه‌رده‌می چرایه‌كی روون ناوده‌به‌ن كه تاوه‌كو ئێستاش یه‌مه‌ن له‌ژێرتیشكی ئه‌م رووناكی یه دره‌وشاوه‌یه.
وه‌هه‌روه‌ها كوَمه‌لێك له شازاده‌ی تر كه سه‌ركردایه‌تی مه‌مالیكه ئیسلامی یه‌كانیان كردوه, وه‌كو شجره الدر, رچیه ا‌لدین و دایكی هاروه‌نه رشید كه له پشت په‌رده حوكمی ولاتی ده‌كرد.
وه‌هه‌روه‌ها زوَرێك له ئافره‌تانی روَژئاوا كه زوَر به لێهاتووی حوكمی ولاتانی خوَیان كردوه وه‌كو تاتشه‌ر له بریتانیا و ئه‌نجیلا مێركل له ئه‌لمانیا ئه‌ندێرا غاندی له هیند زوَرێكی تر .
*ماسته‌ر له فقهی ئیسلامی
|
|
123
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Tuesday, July 27, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|