|
|
|
ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری ئه‌وقاف ده‌وام ناكه‌ن، به‌هۆی ته‌ده‌خولی حزبیه‌وه ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر نه‌كراوه
ئاسۆ موحه‌ممه‌د ـ سلێمانی
ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌وام ناكه‌ن، له‌جیاتی ئه‌وه به‌شێكی كه‌م له مووچه‌كه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن به كه‌سێكی تر كاره‌كه‌یان بۆ ئه‌نجام بدات، به‌رێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وزاره‌تی ئه‌وقافیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مه به‌راستی جگه له‌وه‌ی سه‌رپێچی یاسایه، زانایانی ئایینی ته‌ئكید له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و پاره‌ی ئه‌و كه‌سانه وه‌ری ده‌گرن به‌و شێویه حه‌رامه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به كۆمه‌ڵنیووزی ڕاگه‌یاند: له‌سه‌رده‌می دوو ئیداره‌یدا ژماره‌یه‌كی ئێجگار فه‌رمانبه‌ر دامه‌زراون له‌سه‌ر میلاكی وه‌زراه‌تی ئه‌وقاف وه‌ك خادم و قورئان خوێن كه هیچ بنه‌مایه‌كی پسپۆڕییان نه‌بوو به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واویش ده‌وامیان نه‌ده‌كرد تا ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆریان ده‌وام ناكه‌ن، له‌جیاتی ئه‌وه به‌شێكی كه‌م له مووچه‌كه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن به كه‌سێكی هه‌ژار بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌یان بۆ ئه‌نجام بدات، ئه‌مه به‌راستی جگه له‌وه‌ی سه‌رپێچی یاسایه، زانایانی ئاینی ته‌ئكید له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و پاره‌ی ئه‌و كه‌سانه وه‌ری ده‌گرن به‌و شێویه حه‌رامه.
نه‌قشبه‌ندی ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه: ئێمه له‌ساڵی (2005)ه‌وه ده‌ستمان كردوه به هه‌ڵمه‌تێكی ورد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه بدۆزینه‌وه ئه‌توانم بڵێم ڕێژه‌یه‌كی زۆرباش له‌وانه چاره‌سه‌ركراوه زیاتر له60% ئه‌وكه‌سانه‌مان دۆزیوه‌ته‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیامان كردوه ئێستا یان فه‌سل كراون یان ده‌وامی خۆیان ده‌كه‌ن.
ناوبراو ڕوونیشیكرده‌وه: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا له‌به‌ر زۆری ته‌ده‌خولی حیزبی وای كردوه نه‌مانتوانیوه ئه‌وكێشه‌یه به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
|
|
77
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Tuesday, July 27, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010