|
|
|
ئیسلامیه‌كانی توركیا كه‌ناڵێكی ئاسمانی كوردی ده‌كه‌نه‌وه
له هه‌وڵێكی ناوازه‌دا ئیسلامییه‌كانی توركیا كه ناڵێكی ئاسمانی كوردی به ناوی (دونیا تیڤی) ده‌كه‌نه‌وه.
ئیسلامیه‌كانی توركیا كه ناڵێكی ئاسمانی كوردی به ناوی (دونیا تیڤی) ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ش به‌یه‌كه‌م كه‌ناڵی ئاسمانی كوردی دێت دوای كه‌ناڵی (تی ئاڕ تی شه‌ش) كه به كوردی له توركیا به‌رنامه‌كانی په‌خش ده‌كات، جێی ئاماژه‌یه له‌و كاته‌وه‌ی كه پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ده‌سه‌لاَتی گرتووه‌ته ده‌ست ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ناڵی ئاسمانی ئیسلامی زیادی كردووه، كه ئه‌مه‌ش به هاوكاری چه‌ند پارتێكی ئیسلامی وه‌ك( پارتی دادوگه‌شه‌پێدان‌و پارتی به‌ختیاری ئیسلامی)، هه‌روه‌ها به پێی بۆچوونی هه‌ندێك له چاودێرانی كه‌ناڵی ئاسمانی( دونیا تیڤی) پێشبڕكێی كه ناڵه كوردیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ناكات‌و به‌ڵكو پێشبڕكێی كه‌ناڵی (تی ئاڕتی شه‌ش)ی توركی ده‌كات كه به كوردی به‌رنامه‌كانی په‌خش ده‌كات.
شایه‌نی باسه كه‌ناڵی ئاسمانی( دونیا تیڤی) كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی فه‌تحوڵڵه گۆلان داده‌مه‌زرێنرێت، هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیارانی كه‌ناڵه‌كه ڕایانگه‌یاند له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كه ناڵه‌كه به زمانی فارسی و عه‌ره‌بی‌و هه‌روه‌ها ئینگلیزی په‌خش ده‌كرێت.
و. سه‌لاَح پێنجوێنی
سه‌رچاوه: ئه‌لحه‌یات
|
|
146
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Tuesday, July 27, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010