|
|
|
حزبی سه‌عاده هه‌ڵمه‌تێك دژی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان ده‌ستپێده‌كات
نو‌عمان كورتولموش سه‌رۆكی حزبی سه‌عاده ڕایگه‌یاند: حزبه‌كه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی پڕوپاگه‌نده‌و بانگه‌واز ده‌ستپێده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ به‌ڵێ كردن له ڕاپرسی گه‌لی كه له 12ی ئه‌یلولی داهاتوو بۆ په‌سه‌ندنه‌كردنی چاكسازییه ده‌ستوریه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
ناوبراو وتی: پاڵپشتی حزبه‌كه‌ی له حكومه‌ته‌كه‌ی داد‌و گه‌شه‌پێدان بۆ ئه‌م ڕاپرسییه له‌سه‌ر هه‌مواركردنی ده‌ستوور ناكاته ئه‌وه‌ی پشتگیری له حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌ن به‌ڵكو له 13ی ئه‌یلولی داهاتوو هه‌ڵمه‌تێك دژی حكومه‌تی دادوگه‌شه‌پێدان ده‌ستپێده‌كه‌ین كورتولموش پێی وایه به‌ده‌رله‌وه‌ی ئه‌و هه‌مواركردنه‌ی ده‌ستوور هه‌نگاوێكی گرنگه كه‌م‌و كورتی تێدایه زیاتر له ساڵ‌و نیوێكه من داوای هه‌مواركردنی مادده‌ی 35ی له یاسای خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌كه‌م پیاوانی سه‌ربازی ده‌ست كراوه ده‌كات له ده‌ست وه‌ردان له كاروباری ژیانی سیاسی هه‌روه‌ها داوام كرد یاسایه‌ك ده‌ربكرێت بۆ هه‌مواركردنی ئه‌م مادده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بیانویه‌ك نه‌مێنێته‌وه به ده‌ست پاوانی سه‌ربازییه‌وه بۆ ده‌ست وه‌ردان له كاروباری سیاسی.
و. هه‌ورامان نعمه‌ت
سه‌رچاوه: ئه‌خبارولعاله‌م
|
|
108
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Tuesday, July 27, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010