|
|
|
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر په‌یره‌وه‌ی ناوخۆ په‌رله‌مان لیژنه‌ی یاسایی له‌گه‌ل ڕێكخراوی په‌یمانگای دیموكراسی نێوده‌وڵه‌تی كۆبۆوه
رفێق سابیر:
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی22/7لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، له‌گه‌ل وه‌فدێكی رێكخراوی په‌یمانگای دیموكراسی نێوده‌وڵه‌تی كۆبۆوه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه به‌ئاماده‌بوونی شێروان حه‌یده‌ری سه‌رۆكی لیژنه و ئارام قادر ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی و له‌وه‌فدی میوانیش ئه‌له‌ڤێس زوتیج به‌رێوه‌به‌ری پرۆگرامی حكومی له‌رێكخراوی په‌یمانگای دیموكراسی نێوده‌وڵه‌تی و جۆرجێتا ئه‌لیسبێتا سكرتێری پێشووی په‌رله‌مانی رۆمانیا به‌رێوه‌چوو، تێیدا چۆنیه‌تی هه‌مواركردنی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا،
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه ئارام قادر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌ندامی لیژنه‌یی یاسایی تایبه‌ت به كۆمه‌ڵنیووزی ڕاگه‌یاند: رێكخراوی په‌یمانگای دیموكراسی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی یه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌كه‌یان پێشكه‌ش به لیژنه‌یی یاسایی كرد ئێمه ش چه‌ند تێبینیه‌ك مان خسته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌وڵه‌مه‌ند ببێت، له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ناوبراو ئه‌و تێبینیانه له به‌ر چاو بگرێت یه‌كێك له و تێبینیانه سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن له ناوپه‌رله‌مان مافی ئۆپۆزسیۆن له ناو لیژنه‌كان له شێوه‌ی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كان، ناوبراو وتیشی: هه‌روه‌ها خاڵیكی تر دیاریكردنی كۆمه‌ڵێك میكانیزمی نوێ سه‌باره‌ت به چاودێریكردنی حكومه‌ت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، بێگومان ئه‌و میكانیزمه میكانیزمێكی كلاسیكیه كه له په‌رله‌ماندا په‌یروده‌كرێت، وه په‌یره‌كردنی شێوازێكی نوێ له چاودێری كردنی كاروباره‌كانی حكومه‌ت، یه‌كیك له‌تێبینیه‌كانی تریش بریتی له په‌یوه‌ندی خه‌ڵك و په‌رله‌مان كه په‌رله‌مان مه‌رجه‌عی یاسای و سیاسی خه‌ڵكه وه گه‌یاندنی كیَِشه‌و سكاڵاكانی خه‌ڵكی له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه وه ڕۆڵی په‌رله‌مان له به‌دوادا چوونی ئه‌و كێشانه، ناوبارو وتیشی:خاڵیكی تر كه گفت‌و گۆی له‌سه‌ر كرا په‌یوه‌ندی په‌رله‌مان و میدیاكان بوو كه پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بریاریدا ته‌نها كه‌ناڵی نه‌ورۆز دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی بگوازیته‌وه بۆ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ش كێشه‌ی تێ كه‌وت پاش ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی نه‌رۆز گۆردا بۆ كه‌ناڵێكی په‌روه‌رده‌ی كه كه‌لێنیك په‌یدابوه له گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانی په‌رله‌مان بۆ میدیاكاران.
بۆیه له‌وباریه‌وه رێكخراوی په‌یمانگای دیموكراسی نێوده‌وڵه‌تی شێوازێكی نوێی پێشكه‌ش كرد كه ڕاگه‌یاندنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م له چاودێریكردنی كار‌و كرده‌وه‌كانی حكومه‌ت گواستنه‌وه‌ی گفتوگۆ‌و دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ هاولاَتیان به شێوازێكی پێشكه‌وتوو هه‌روه‌كو له ولاَته پێشكه‌وتووه‌كاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێ.
|
|
47
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Tuesday, July 27, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010