|
|
|
مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازی له شاندێكی فیدراسیۆنی ڕێكخراوه مه‌دنیه‌كان ده‌كات
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 27/7 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان پێشوازیی كرد له شاندێكی فدراسیۆنی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی، كه پێكهاتبوون له مامۆستا عه‌دنان ئه‌نوه‌ر به‌گ سه‌رۆكی فدراسیۆنه‌كه‌و كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی فدراسیۆن.
وه‌فدی میوان سه‌ره‌تا پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر‌و سه‌ركردایه‌تی نوێ‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد سه‌باره‌ت به دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی له‌كۆنگره‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و هیوای سه‌ركه‌تنیان بۆ جه‌نابی ئه‌میر خواست.
ئه‌مه‌و شانده‌كه باسیان له پێكهاته‌ی فدراسیۆنه‌كه‌یان‌و كاری ڕێكخراوه‌یی‌و ئامانج‌و ڕۆڵ‌و كاروچالاكیی یان كرد.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه مامۆستا عه‌لی باپیر خۆشحاڵی خۆی به‌دیدارو كار‌و چالاكییه‌كانیان نیشاندا‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن، له‌میانی ئه‌ودیداره‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی كه بۆ دیاربه‌كری وڵاتی توركیای ئه‌نجامی دابوو تیایدا به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له‌و كۆنفڕاسه كه بۆ كێشه‌ی كورد سازكرابوو له‌لایه‌ن ڕێكخراوی (منتدی الحریات) تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌و وتاره‌ی كه به‌ڕێزیان پێشكه‌شی كردبوو سه‌باره‌ت به هه‌ل‌و مه‌رجی ئێستای كورد له‌توركیاو چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی، هاوكات بیر‌و بۆچوونی خۆی پێ ڕاگه‌یاندن سه‌باره‌ت به‌كاری ڕێكخراوه‌یی‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌پێناو خزمه‌تكردن‌و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كان وه‌ك چاوێكی ته‌ندرووست كاربكه‌ن بۆ به‌دیهێنانی خواسته‌كانی هاوڵاتیان به‌بێ جیاوازی فیكر‌و بیر‌و بۆچوونه‌كان.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر گرنگیی‌و بایه‌خدانی ئیسلام به‌سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاو دوورخستنه‌وه‌یان له‌هه‌موو داب‌و نه‌ریتێكی نه‌شیاو كه له‌گه‌ڵ كلتووری كۆمه‌ڵگای كورده‌واری ناگه‌نجێ.
هه‌روه‌ك باسی له‌به‌رجه‌سته‌كردنی گیانی ته‌بایی‌و پێكه‌وه‌ژیان‌و قووڵكردنه‌وه‌ی ڕای جیاواز له‌نێوان سه‌رجه‌م چین‌و توێژه جیاجیاكانی كوردستان كرد‌و خوازیاربوو كه ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌وبواره‌دا هه‌نگاوی جیددی بنێن‌و ڕۆڵ‌و كاریگه‌ریی به‌رچاویان هه‌بێت.
ئه‌مه‌و هه‌ره‌یه‌ك له حاجی بیلال سلێمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌و مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان زه‌نگه‌نان ئاماده‌ی ئه‌و دیداره بوون....
|
|
79
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Tuesday, July 27, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010