|
|
|
د. سه‌باح به‌رزنجی: ئۆپۆزسیۆن به‌ربه‌ستی نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵكی نه‌هێشت
كۆمه‌ڵنیووز:
دوای ئه‌وه‌ی له25/7/2009 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدراو تێیدا چه‌ند لستێك له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان راگه‌یاند، له‌رماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا ئۆپۆزسیۆن توانی چه‌ندین ده‌سكه‌وتی گرنگ بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت.
دكتۆر سه‌باح به‌رزنجی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به كۆمه‌ڵنیووزی راگه‌یاند: ئۆپۆزسیۆن توانی له‌ماوه‌ی ئه‌وساڵه‌ی كاركردنیدا بیر‌و رای جیاواز بهێنێته ئاراوه له‌ناو په‌رله‌مانداو كاریگه‌ری له‌سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا دابنێت كه‌ئاگاداری هه‌لسوكه‌وت وبه‌رنامه‌كانیان بن و بێ باكی ره‌فتار نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆن وشیاریه‌كی سیاسی زیاتریان بۆ خه‌ڵك درووستكردووه له‌رێگه‌ی میدیاكانه‌وه‌و فشاریان خستۆته سه‌رده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی شه‌فافیه‌ت درووست بێت، له‌ماوه‌ی ئه‌وساڵه‌شدا پرۆژه یاسایان پێشكه‌ش كردووه له‌بواره جیاجیاكاندا وسه‌ردانی مه‌یدانیان بۆ ناوچه جیاجیاكاندا ئه‌نجامداوه یۆ ئاگاداربوون له‌كێشه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
ناوبراو وتیشی: ئۆپۆزسیۆن توانی ئه‌ودیواره‌ی كه له نیوَان خه‌ڵك و په‌رله‌مان وحكومه‌تدا هه‌بوو نه‌هێلێت، و خه‌ڵك ئێستا ئه‌توانێ به‌ئاسانی ده‌نگی خۆی بگه‌ێنێته په‌رله‌مان به‌زووترین كات واته توانیوایانه ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك بگه‌ێننه شوێنی خۆی.
به‌رزنجی وتیشی: له‌رووی بودجه‌شه‌وه ئۆپۆزسیۆن توانی تاره‌دایه‌ك كه‌م و كوریه‌كانی بودجه بخاته روو و ژماره‌یه‌كی زۆر پرۆژه‌ی دووباره له‌بودجه ئه‌مساڵ لابه‌رێك كه‌سه‌دان ملیۆن دینار بۆ حكومه‌ت گه‌رێنراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ندێ له پرۆژه‌كانی حیزب كه‌خرابوونه ناو بودجه توانرا لاببرێن.
|
|
62
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Wednesday, July 28, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010