|
|
|
ئه‌ردۆغان داوای ده‌ست به‌جێ قه‌ره‌بووی قوربانیانی كه‌شتیگه‌لی ئازادی له ئیسرائیل ده‌كات
كۆمه‌ڵنیووز
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 28/7 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا داوای له‌حكومه‌تی ئیسرائیلی كرد پۆزش بۆ ئه‌و هێرشه بهێنێته‌وه كه كردیه سه‌ر كه‌شتی گه‌لی ئازادی و نۆ چالاكوانی توركی تیایدا شه‌هیدكرد.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ده‌ست به‌جێ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ئه‌و هێرشه ی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كرده‌وه‌و داوای لابردنی گه‌مارۆی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌یكرد.
ئه‌ردۆغان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا به‌ریتانیه‌كه‌یدا د‌یڤید كامیرۆن وتی: غه‌ززه له به‌ندیخانه‌یه‌كی كراوه‌دا ده‌ژی ، هه‌میشه‌و رۆژانه رووبه‌رووی داگیركاری جه‌نگ و هه‌ره‌شه ده‌بێته‌وه، ناوبراو وتیشی: ئێمه قسه له‌سه‌ر به‌ك ارهێنانی بۆمبی هێشووی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها له‌رووخانی ته‌واوی ژێرخان و سه‌رخانی ئابووری ده‌كه‌ین هه‌تا باڵه‌خانه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش ، تاوه‌كو ئێستاش رێگه به چوونه ناوه‌وه‌ی كه‌ل و په‌لی بیناسازی نادرێت.
هه‌روه‌ها ناوبراو وتی: چووین بۆ شه‌ره‌مولشه‌یخ وڵاتانی به‌خشه‌ر به‌ڵینی به‌خشینی نزیكه‌ی 5 ملیار دۆلاریان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه داوه ، به‌ڵام هیچ گه‌ڵایه‌ك له‌سه‌ر هیچ دره‌ختێك نه‌جوڵا، ئه‌و هاوكاره‌یانه‌ش كه‌بۆ غه‌ززه ده‌روات له‌وشكانی و ئاسمانی و ده‌ریاوه هێرشیان ده‌كرێته سه‌رو تووشی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ده‌بێت.
|
|
70
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Wednesday, July 28, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010