|
|
|
له‌دوای كۆتایی ساڵ, قوتابیه هه‌ژاره‌كان ده‌ست به‌ئیش ده‌كه‌نه‌وه
ڕاپۆرتی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د/ خورماتوو قوتابی زانكۆ
قوتابخانه، سه‌رچاوه‌ی فێربوونی زانیست و زانیارییه، له سه‌ره‌تای ژیاندا و له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا ده‌بێت به‌ره‌و قوتابخانه بڕۆیت به مه‌به‌ستی فێربوونی زانست و زانیاری ، به‌ڵام خێزانه هه‌ژاره‌كان بۆ ده‌ربازبوون له كه‌مده‌ره‌امه‌تی و دابینكردنی بژێوی خانه‌واده‌كه‌یان منداڵه‌كانیان ده‌نێرن بۆ كاركردن، بۆیه زۆر جار ناچار ده‌بن له قوتابخانه منداڵه‌كانیان ده‌ربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كار بكه‌ن، وه كاركردن به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت، به‌ڵام مه‌رجه كۆمه‌ڵاییه‌تێكان ویاساییه‌كانی تێدابێت ئیدی ره‌وایه بۆ دابینكردنی بژێوی هه‌رتاكیك له كۆمه‌ڵگادا.
قوتابیه تازه پێگه‌یشتووه‌كان پشووی هاوین به هه‌لێك ده‌زانن بۆ كاركردن تێدا ، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له‌به‌ر سه‌رقاڵبوونیان به خوێندنه‌وه له رۆژانی ده‌وامی خۆیاندا ناتوانن كاربكه‌ن ، چونكه نایانه‌وێت له قوتابخانه‌كانیان دوور بكه‌ونه‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به باشمان زانی رای چه‌ند قوتابیه‌ك وه‌رگرین و بییاندوێنین :
محه‌مه‌د عه‌لی گه‌نجێكی تازه پێگه‌یشتووی ته‌مه‌ن 18 ساڵ وتی: من له قوتابخانه پۆلی پێنجی ئاماده‌ییم ، ئێستا له كاتی پشووی هاویندا خه‌ریكی كاری بۆیاغ چێتیم له‌گه‌ڵ براكه‌مدا ، گه‌نجه 18 ساڵه‌كه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی : له‌ماڵه‌وه درامه‌تێكی وامان نییه كه پێویست نه‌كات من له پشووه هاوینه‌كه‌مدا ئیش نه‌كه‌م، بۆیه ناچارم هیچ نه‌بێت وه‌رزی هاوین ئیشێك بكه‌م بۆ باشتر دابینكردنی درامه‌ت بۆ خانه‌واده‌كه‌م.
(ئازاد كه‌ریم)یش وتی : هه‌رچه‌نده من له كاتی ده‌وامی قوتابخانه‌شدا كارده‌كه‌م به ئێواران ، به‌ڵام له پشووی هاویندا كرێكاری ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێكمدا، هه‌رچه‌نده ئازاد كاری كرێكارێكه‌ی خۆی ئاشكرا نه‌كرد و درێژه‌ی به قسه‌كانی نه‌دا ، به‌ڵام له كۆتاییدا ووتی : گه‌نجی كورد وریایه و ژێرده‌سته‌ی كه‌س نییه تا بژێوی ژیانی بۆ دابین بكات ، بۆیه به سه‌ربه‌رزییه‌وه من له قوتابخانه قوتابیم و له پاش ده‌وامی خۆم كاریش ده‌كه‌م .
عه‌بدولقادر محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، قوتابی به‌شی بیركارییه له زانكۆی تكریت وتی : من له رۆژانی ده‌وامی قوتابخانه‌دا ، قه‌رزده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به خوێندنه‌كه‌م بده‌م ، به‌ڵام له رۆژانی پشودا ، كرێكاری ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانم بده‌مه‌وه.
ئه‌و قوتابیه‌ی زانكۆ هه‌روه‌ها وتیشی وه‌ك ده‌زانرێت خه‌رجی هه‌ر تاكێك له‌ناو كۆمه‌ڵگادا و له‌ئێستادا زۆره به‌تایبه‌ت قوتابیانی زانكۆ هه‌ر هیچ نه‌بێت هه‌فتانه ده‌بێت سه‌ردانی ماڵه‌وه بكه‌ین كرێ سه‌یاره‌مان پێویسته و قوتابی زانكۆش مه‌سره‌فی له‌قوتابی ئاماده‌یی و ناوه‌ندی بێگومان زۆرتره، بۆیه له‌پشودا كار ده‌كه‌م و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌م بده‌مه‌وه كه له كاتی ده‌وامی قوتابخانه‌كه‌مدا ده‌مكرد .
|
|
145
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Wednesday, July 28, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010