|
|
|
یه‌كێتی زانایان به ره‌سمی پڕۆژه یاسای مه‌ئزونی شه‌رعی ڕاده‌ستی په‌رله‌مان كرد
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پرۆژه یاسای مه‌ئزونی شه‌رعی ته‌سلیم به لێژنه‌ی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ 28/7/2010 شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی لێژنه‌ی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینیان له په‌رله‌مانی كوردستان كرد، به مه‌به‌ستی ته‌سلیمكردنی پڕۆژه یاسای مه‌ئزونی شه‌رعی.
به پێی هه‌واڵێكی سایتی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و پڕۆژه یاسایه‌دا كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت، به ره‌سمی له هه‌موو ناوچه‌یه‌ك چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی رێگه‌ی ژن ماره‌كردنیان پێبدرێت، به‌مه‌ش رێگه له‌وه ده‌گیرێت، كه هه‌موو كه‌سێك به‌ناوی (مه‌لایه‌تی) ژن ماره بكات، هه‌روه‌ها ناتوانرێت له ده‌ره‌وه‌ی دادگا كه‌سانێك ژن ماره‌بكه‌ن، كه ژنه‌كه كاتی شووكردنی نه‌بێت، وه‌ك ماره‌كردنی كچی بووك‌و، كچ له بری خوێندان‌و، ته‌واوی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له كاتی ژن ماره‌كردن له‌لایه‌ن كه‌س‌و كاری چه‌ند ئافره‌تێك ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه‌ش، كه دیارنین كێن، له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌هێندرێن، به‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منی ناكرێ ماره بكرێن، كه ئه‌مه‌ش له رووی ئه‌منییه‌وه كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت.
|
|
86
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Wednesday, July 28, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010