|
|
|
مه‌حمود عوسمان پێده‌چێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هاوكاری عێراقییه‌كان بكات له پێكهێنانی حكومه‌تدا
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: پێده‌چێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هاوكاری عێراقییه‌كان بكات له پێكهێنانی حكومه‌ت، ڕزگاركردنی له‌و ته‌نگه‌ژه‌ی تێی كه‌وتووه.
دكتۆر مه‌حمود ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی كوردستانی ڕایگه‌یاند: پێده‌چێت له دانیشتنی ڕۆژی 4ی ئابدا بڕیارێك سه‌باره‌ت به كێشه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له عێراق ده‌ربكه‌ن مه‌حمود عوسمان ڕوونی كرده‌وه بۆ ئاژانسی ئه‌سوات ئه‌لعێراق كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ لێكۆڵینه‌وه له كاروباری عێراق‌و چالاكییه‌كانی (یۆنامی) ، هه‌روه‌ها وتیشی ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌م ڕه‌وشه درێژه بخایه‌نێت له‌وانه‌یه عێراق بچێته ده‌ره‌وه‌ی مادده‌ی حه‌وتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا گه‌ربێتو لایه‌نه عێراقییه‌كان ڕێك نه‌كه‌ون له پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌وكات ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به عێراق ده‌درێت له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان‌و چاره‌سه‌ركردنیان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، هه‌روه‌ها به لای دكتۆر مه‌حموده‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان توانیویانه زۆر كێشه له عێراقدا یه‌كلای بكه‌نه‌وه.
و. ڕه‌فیق سابیر
سه‌رچاوه: ڕادیۆی نه‌وا
|
|
44
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Wednesday, July 28, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010