|
|
|
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌فدێكی كۆمه‌ڵ سه‌ردانی وه‌زیری شه‌هیدان ده‌كات
كۆمه‌ڵنیووز:
به مه‌به‌ستی هاریكاری و چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی كیمیاباران له هه‌رێمی كوردستان شاندێكی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان عبدالرحمن عبدالرحیم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و بها‌والدین خالد كارگێڕی به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری كۆمه‌ڵ و لوقمان عبدالقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیاباران و كامل عبدالقادر وته‌بێژی كۆمه‌ڵه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوه‌كانیان كرد، له لایه‌ن د. مه‌جید حه‌مه‌دئه‌مین جه‌میل، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازییان لێكرا.
له دیداره‌كه‌دا باس له گرفتی بریندارانی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كرا‌و به پێویست زانرا به زوویی هه‌وڵی چاره‌سه‌كردنیان بدرێت.
فۆتۆ: شوان سدیق
|
|
70
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Thursday, July 29, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010