|
|
|
ئه‌ندامێكی عێراقییه: به‌كارهێنانی كه‌ركوك له سه‌فقه‌ی سیاسیی‌دا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌ندامێكی ئیئتیلافی عێراقییه رایگه‌یاند به‌كارهێنانی كه‌ركوك وه‌ك سه‌فقه‌ی سیاسی له‌لایه‌ن لیسته كوردییه‌كانه‌وه له گفتوگۆكانیاندا له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كانی دیكه قبوڵ ناكرێت، جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئه‌و دۆسیه‌یه بۆ ئه‌وه ناشێت بچێته به‌رنامه‌ی كاری گفتوگۆكانی نێوان عێراقییه‌و لیسته كوردییه‌كانه‌وه.
عومه‌ر جبوری رایگه‌یاند: ئێمه ئه‌و لێدوانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ڵێت كه‌ركوك له‌ڕووی مێژوویی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه سه‌ر به هه‌رێمی كوردستانه و رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌وه هه‌لی گفتوگۆی جدی له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
ناوبراو وتیشی: به‌كارهێنانی كه‌ركوك وه‌ك سه‌فقه‌ی سیاسی له‌لایه‌ن لیسته كوردییه‌كانه‌وه له گفتوگۆكانیاندا له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كانی دیكه قبوڵ ناكرێت، جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئه‌و دۆسیه‌یه بۆ ئه‌وه ناشێت بچێته به‌رنامه‌ی كاری گفتوگۆكانی نێوان عێراقییه‌و لیسته كوردییه‌كانه‌وه.
جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه سوربوونی سه‌ركرده كورده‌كان له‌سه‌ر كوردستانیبوونی كه‌ركوك له‌لایه‌ن كۆی پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراقه‌وه ره‌ت ده‌كرێته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ماده ده‌ستورییه‌ی تایبه‌ته به‌و شاره له یه‌كی دیسێمبه‌ری 2007دا ماوه‌ی به‌سه‌رچووه.
ناوبراو سه‌رسوڕمانی خۆی نیشان دا له‌و جۆره لێدوانه له‌كاتێكدا وڵات به قه‌یرانی پێكهێنانی حكومه‌تدا تێده‌په‌ڕێت.
ئه‌سوات ئه‌لعێراق
|
|
44
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Thursday, July 29, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010