|
|
|
عه‌بدولستار: ئه‌و بودجه‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرین به‌قه‌ده‌ر نه‌سریه‌ی مه‌ڵبه‌ند یان لقێكی دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداره
كۆمه‌ڵنیووز
ماوه‌یه‌كه بودجه‌ی حیزبه‌كان له‌كاتی خۆی دواكه‌وتووه‌و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش رایده‌گه‌ێنێت تاوه‌كو ئێستا حكومه‌ت هیچ هۆكارێكی رانه‌گه‌یاندووه سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنی بودجه‌ی حیزبه‌كان.
عه‌بدوالستار مه‌جید ئه‌مرۆ به‌كۆمه‌ڵنیووزی راگه‌یاند: بودجه‌ی ئێمه‌ش وه‌كو حیزبه‌كانی تر دواكه‌وتووه‌و هه‌رچه‌نده حكومه‌ت هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه‌ی رانه‌گه‌یاندووه هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌یان وتووه بودجه‌كه ده‌ده‌ین .
ناوبراو وتیشی: به‌راستی جێگه‌ی داخه حكومه‌تێك له‌وهه‌موو بودجه زۆره‌ی له‌به‌رده‌ستیدایه، به‌ڵام نه‌توانێت بودجه‌ی ئه‌و حیزبانه بدات له‌كاتی خۆی هه‌رچه‌نده ئه‌مساڵ بری 90 ملیار دینار بۆ بودجه‌ی حیزبه‌كان دیاری كراوه، ناوبراو وتیشی: ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وبودجه‌یه‌ی له‌حكومه‌ت وه‌ری ده‌گرین به‌خێری نازانین، به‌ڵكو مافی خۆمانه‌و خاوه‌نی كورسی و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆمانین، هه‌روه‌ها ئه‌و بودجه‌یه‌ی وه‌ریشی ده‌گرین بری 350 ملیۆن دیناره‌وبه‌قده‌ر نه‌سریه‌ی مه‌ڵبه‌ندێك یان لقێكی ئه‌و دووحیزبه‌یه، ناوبراو راشیگه‌یاند: یه‌كێتی وپارتی ته‌نها به‌بردنی ئه‌و بودجه‌یه نه‌وه‌ستاون به‌ڵكو له‌زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی حكومه‌ت سودمه‌ندن هه‌رله‌دامه‌زراندنی ئه‌ندامانی خۆیان و خانه‌شینكردنیان له‌سه‌ر حیسابی حكومه‌ت.
عه‌بدوالستار مه‌جید راشیگه‌یاند: هیوادارم حكومه‌ت و په‌رله‌مان به‌زووترین كات بتوانن یاسای بودجه‌ی حیزبه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن و ئه‌و كات هه‌رحیزبه‌ی به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆی دیاریكراوه بودجه‌ی خۆی وه‌ربگرێت.
|
|
138
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Thursday, July 29, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010