|
|
|
مه‌ڵبه‌ندی (دهۆك) پێشوازی له شاندێكی زه‌حمه‌تكێشان ده‌كات
چوار شه‌ممه‌ی دوێنێ سه‌ر له به‌یانی , شاندێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كه پێك هاتبوون له‌عه‌بدولباری زبیر ئاكره‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی (9)ی دهۆك به ئاماده‌بوونی ته‌یار ته‌مه‌ر كارگێڕی مه‌ڵبه‌ند و فه‌لاح موسته‌فا و عه‌بدولستار ته‌مه‌ر ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند له باره‌گای مه‌ڵبه‌ند پێشوازیان كرد له شاندێكی لقی دهۆك حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.
شاندی میوان پێك هاتبوون له كاك حه‌مید عه‌سكه‌ری به‌رپرسی لق و چه‌ند ئه‌ندام لقێك ،ئه‌مه‌و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه بۆ پیروزبای پێشكه‌ش كردن بوو به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن و كوتایی هاتنی كۆنگره‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی هه‌روه‌ها مه‌به‌ستێكی تری سه‌ردانه‌كه ئه‌وه بوو بۆ ناساندنی به‌رپرسی نۆی ی لقی زه‌حمه‌تكێشان حه‌مید عه‌سكه‌ری له میانه‌ی دانیشتنه‌كه جه‌خت كرایه‌وه له سه‌ر به‌هێز كردن و به‌رو پێش بردنی پێوه‌ندی له نێوان هه‌ردوو لا و ته‌بایی وهاوكاری زیاتر له نێوان پارته كوردستانیه‌كان ، له ته‌ورێكی تری دانیشتنه‌كه‌دا باس و خواست ئاڵوَ گوَڕ كران سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه. دوای دانیشتنێكی یه‌ك كاتژمێری شاندی میوان به‌ڕێزه‌وه به‌رێخران.
|
|
60
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Thursday, July 29, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010