|
|
|
حه‌وت ڕیكخراوی مامۆستایان ته‌نها هه‌فته‌یه‌ك ده‌رفه‌ت ده‌ده‌نه یه‌كیه‌تیه‌كه‌یان
ووریا حسین ـ سلێمانی
هه‌ردوو ڕێكخراوی مامۆستایانی سه‌ربه ( یه‌كیه‌تی و پارتی ) له‌ڕێگه‌ی دانانی كۆمه‌ڵێك میكانیزمه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگره‌یی (دوانزه)ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، هه‌وڵی قۆرخكردنی ڕێكخراوه‌كه ده‌ده‌ن و ڕێكخراوه‌كانی ده‌روه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش له‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵنه‌وه‌شانده‌وه‌ی ئه‌و میكانیزمانه‌دا هه‌ڵوێستی توند وه‌رده‌گرن.
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، خاوه‌نی (140) هه‌زار ئه‌ندامه و میژووی دروستبوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی (1940)، ئه‌م ڕێكخراوه تا پێش ڕاپه‌رێن (10) كۆنگره‌یی گشتی خۆیی ئه‌نجامداوه و له‌دوای ڕٍاپه‌ڕینیش له‌ساڵی (1992) له‌شاری هه‌ولێر كۆنگره‌یی (11) خۆی به‌پایان گه‌یاند.
هه‌ربۆیه له‌دوای (18) ساڵ له به‌ڕێوه‌چوونی ڕێكخراوی یه‌كێتی مامۆستایان به‌بێگرێدانی كۆنگره ئێستا سه‌رقاڵی به‌ستنی كۆنگره‌یی دوانزه‌هه‌مین و وابڕیاره له‌كۆتایی مانگی (ئه‌یلول)دا به‌پێی كۆمه‌ڵێك ئالیه‌ت كه مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ڕێكخراوه‌كه دایناوه و زۆرینه‌ی ئالیه‌ته‌كان له‌خزمه‌تی هه‌ردوو ڕێكخراوی ده‌سه‌ڵاتدان، وابڕیاره ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی (12) هه‌ڵبژێردرێن.
لایخۆشیانه‌وه ڕێكخراوه‌كانی ده‌روه‌ی ده‌سته‌ڵات كه خۆیان له ڕێكخراوی مامۆستایانی (كۆمه‌ڵ و سه‌رده‌م و یه‌كگرتوو و حسك و زه‌حمه‌تكێشان و پارێزگاران و ده‌سته‌ی داكۆكی له‌مۆستایان) ده‌بینێته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه كۆبونه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان له‌سلێمانی گرێدا و دواتر له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نوسیدا به‌لاغی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌یان بۆ ڕۆژنامه‌نوسان خوێنده‌وه، كه تێیدا بڕیاریانداوه سه‌باره‌ت به‌و قۆرخكاریانه‌ی كه هه‌ردوو ڕێكخراوی سه‌ره‌به ده‌سته‌ڵات ده‌یكه‌ن یاداشتێكی ناڕه‌زایی بڵاو بكه‌نه‌وه ڕێوشێنی یاسایش بگرنه‌به‌ر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ناڕازین به‌رامبه‌ر به دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ دوانزه بازنه و كردنی نزیكه‌ی (150) كارگێر و به‌رپرس لقی ڕێكخراوی یه‌كێتی مامۆستایان به ئه‌ندام كۆنگره به‌بێ مه‌رج، به‌وپێه‌یی ئه‌م دوو ئالیه‌ته له‌خزمه‌تی هه‌ردوو ڕێكخروی سه‌ربه (یه‌كێتی و پارتی )یدایه و هه‌وڵی قۆرخكردنی زیاتری ڕێكخراوه‌كه ده‌ده‌ن.
وه جگه له‌وه‌ش ئه‌و ڕێكخراوانه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن: ئه‌گه‌ربێت و هه‌ردوو ڕێكخراوی سه‌ربه ده‌سه‌ڵات ئه‌و ئالیه‌تانه هه‌ڵنه‌وه‌شێنه‌وه، ئه‌وا هه‌وڵی خۆپیشاندان و بایكۆتكردن و به‌ناشه‌رعی ناساندنی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌ده‌ن.
ئه‌مه‌و ئه‌زموونی تاڵی جیابوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی یه‌كیه‌تی مامۆستایانی كورستان له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ دوو ئیداره‌یی حكومه‌تی هه‌رێمدا، وای كرد یه‌كیه‌تی مامۆستایان له‌ماوه‌ی (18) ساڵی حكومداری كورد له‌هه‌رێمی كوردستان ته‌نها یه‌ك كۆنگره ببه‌ستێت، ئه‌مه‌ش وایكرد ڕێكخراوه‌كه ساڵانێكی زۆر به‌بێ بوونی شه‌رعیه‌ت له‌كاردابێت.
هه‌ربۆیه به‌ووته‌ی ڕێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات: له ئێستاد كه ڕه‌ووتی ئۆپۆزسیۆن و ده‌نگی ناڕه‌زایی ده‌ركه‌وتوه، ناهێلرێت كۆنگره‌ی دوانزه‌ی یه‌كیه‌تی مامۆستایان كورستان وه‌ك زۆرێك له ڕێكخراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كیه‌تی و پارتی، به‌ته‌وافوقی سیاسی كاره‌كانی به‌ڕیوه‌ببات.
ده‌قی یاداشتنامه‌كه.....
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
بۆ به‌ڕێز/ سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
بابه‌ت/ یاداشتنامه
ڕۆژی پێنج شه‌مه 29/7/2010 له باره‌گای ڕێكخراوی مامۆستایا نی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له شاری سلێمانی لیسته به‌شدار بووه‌كانی مامۆستایان ، كه له خواره‌وه ناویان هاتووه كۆ بوونه‌وه‌ی خۆیان سازدا، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی ئه‌جه‌ندای كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی ( 8/7/2010 ) یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، سه‌باره‌ت به میكانیزم و شێوازی هه‌ڵبژاردن بۆ كۆنگره‌ی 30/9/2010ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ، به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌دیموكراسی كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه و شه‌فافیه‌تی زیاتر و به پیشه‌یی كردنی یه‌كێتی مامۆستایان و ده‌رچوون له پاشكۆیه‌تی حیزبی بووندا، ئه‌م چه‌ند سه‌رنج تێبینیه‌یان وه‌ك یاداشتێك ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان و ڕای گشتی ده‌كات.
سه‌رنج و خاڵه‌كان:
1. ته‌نها ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌توانن به‌بێ هه‌ڵبژاردن بچنه كۆنگره.
2. سه‌رجه‌م هه‌ره‌ێمی كوردستان بكرێت به‌یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن.
3. هه‌ر ( 150 ) مامۆستا نوێنه‌رێكی بچێته كۆنگره به پێی ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران له‌سه‌ر ئاستی كوردستان.
4. له‌سه‌رجه‌م لیژنه‌كاندا نوێنه‌ری لیسته به‌شدار بووه‌كان هه‌بێت بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
5. هه‌موو لیستێك به‌بێ ڕه‌چاوكردنی پشتگیری ژماره‌ی مامۆستا بۆی هه‌یه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات به‌مه‌رجی بوونی 25% بۆ ڕه‌گه‌زی مێ.
6. هه‌رمامۆستایه‌ك ( 2 ) ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت بۆی هه‌بێت خۆی كاندید بكات.
7. ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه خانه نشینن مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت.
8.به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ری خوێندنگاكان نابێت به‌رپرسی بنكه‌كانی ده‌نگدان بن به‌ڵكو ده‌بێت به هه‌ڵبژاردن بێت له‌وبنكه‌یه‌ی ده‌نگی تێدا ده‌درێت.
9. درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ركردنی ناسنامه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان نه‌هێشتنی پشتگیری به‌ڕێوبه‌ره‌كان.
10. یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان موڵكی هیچ لایه‌نێك نیه و هیچ لیستێكیش بۆی نیه له‌ژێر ئه‌م ناوه‌دا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات.
- له‌كۆتایدا داواكارین یاداشته‌كه‌مان به‌هه‌ند وه‌ربگرن و تا 4/8/2010 وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا.
ناوی لیسته به‌شداربووه‌كان:-
1. لیستی مامۆستایانی سۆسیالست.
2. لیستی مامۆستایانی یه‌كگرتوو.
3. لیستی مامۆستایانی زه‌حمه‌تكێشان.
4. لیستی ده‌سته‌ی داكۆكی كردن له مامۆستایان.
5. لیستی مامۆستایانی پارێزگاران.
6. لیستی مامۆستایانی سه‌رده‌م.
7. لیستی مامۆستایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
وێنه‌یه‌ك بۆ:-
1. سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان.
2. سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
3. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان.
4. لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان.
5. سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن.
|
|
90
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Thursday, July 29, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010