|
|
|
یاریه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی ئیسپانی
وا بریاره یاره‌كانی وه‌رزی 2010-2011 له‌رۆژی 29 /8/2010 ده‌ست پێبكاته‌وه یاره‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌میش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ن .
ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید -- : -- سپۆرتینگ خیخون له یاریگای ڤیسنتی كالدیرون
دیپۆرتیڤو لاكه‌رۆنیا -- : -- ریال سه‌رقۆسته له یاریگای ریازور
ئیسپانیول -- : -- خیتافی له‌یاریگای كورنیلا ئه‌لبێرا
مه‌له‌گا -- : -- ڤالنسیا له یاریگای لاروزالیدا
ریال مایۆركا -- : -- ریال مدرید له یاریگای ئونو
ئۆساسۆنا -- : -- ئه‌لمێًریا له یاریگای رینو دی نافار
ریال سۆسییداد -- : -- ڤیاریال له یاریگای ئه‌نویتا
راسینگ سانتاندێر -- : -- به‌رشلونه له یاریگای ئال ساردینیرو
لیڤانتی -- : -- ئیشبیلیه له یاریگای سیوتات دی فالنسیا
ئیركولیس -- : -- ئه‌تلتیك بیلباو له یاریگا ی خوسیه ریك‌و بیریز
دوای ئه‌وی یانه‌ی به‌ر شه‌لۆنه توانی نازناوی وه‌رزی رابردوو به‌ده‌ست بێنێت دوای ركابه‌ریه‌كی توند له له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید . وه پێده‌چێت ئه‌م وه‌رزه كێبركێیه‌كان تونتر بن به هۆی ئه‌وی هه‌دوو یانه‌كه گرێبه‌ستی نوێیان مۆر كردوه به تایبه‌ت دوای هاتنی مۆرینۆ بۆ راهێنه‌رایه‌تی ریاڵ مه‌درید كه هه‌رزوو هێرشه لێدوانیه‌كانی بۆ به‌رشه‌لۆنه ده‌ست پێكردووه له لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ولی گرێبه‌ستی نۆێ ده‌دات دوای هێنانی (ئه‌نخێل دیماریا) له یانه‌ی به‌نفیكا ئیستاش له هه‌ولی هێنانی هه‌ریه‌كه له (دۆگلاس مایكۆن ، سامی خزێرا ، ومه‌سعود ئۆزێل...هتد ) هه‌رچی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌شه دوای ته‌واو بونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی( خوان لاپۆرتا ) گرتنه ده‌ستی ئه‌و پۆسته له لایه‌ن (ساندرۆ رۆسێڵ) كه ده‌یه‌وی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ویش له لاپۆرتا هیچی كه‌متر نه‌بێت و به‌رده‌وام له هه‌ولی هێنانی یاریزانی نویه له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌رسناڵ (فابریگاس) سه‌ره‌رای هێنانی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڤالێنسا (د‌یڤید سانشێز ڤیا) گه‌رانه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌و له ئه‌لیسانده‌ر هێلپ له‌و ماوه‌ی كه به خواستن رووی له یانه‌ی شتوتگارت كردبوو وه هاتنه‌وه‌ی (مارتن كاسیرێس ) له یانه‌ی یۆڤانتۆس كه ئه‌ویش به خواستن بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك روو له یانه‌یه كردووبو .
چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی تریش له دوو یانه ده‌دره‌وشێنه وه( كریستیانۆ رۆنالدۆ ، و ریكاردۆ كاكا ، و چاڤی ئه‌لۆنسۆ ، كاسیاس و ، سێرجۆ رامۆس ، كه‌ریم بنزیمه‌و...هتد) له‌ریاڵ ، له‌به‌رشه‌لۆنه‌ش (میسی و ئیبراهیمۆڤیج و پیدرۆ ئه‌نییًستاو چاڤی و پیكی و پۆیۆل و...هتد)
جێ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی (خێرێز ، تنرێڤی ، به‌له‌د وه‌لید )ماڵ ئاوایان له خولی پله یه‌ك كردوو یانه‌كانی (ریال سۆسییداد ، ئیركولیس ، لیڤانتی) جیگایان گرتنه‌وه.
|
|
32
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Thursday, July 29, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010