|
|
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر حوكمی شه‌رعی به‌شداریكردن له كۆمپانیاكانی دڵنیایی بازرگانی ( شركات التأمین التجاریه )
ئاماده‌كردنی : حاجی ئومێد چرۆستانی
ماسته‌ر له زانسته ڕامیاری و شه‌رعیه‌كان
سوپاس وستایش بۆ په‌روه‌ردگاری به‌به‌زه‌یی ومیهره‌بان ودرود وڕه‌حمه‌تی به‌لێزمه بۆ سه‌رگیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصگفی وئال وبه‌یت وسه‌رجه‌م هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه.
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه ماوه‌یه‌كه باس وخواستی هاتووه‌ته سه‌ر ڕووپه‌ڕی سایت و ڕۆژنامه وگۆڤاره‌كان ولێره وله‌وێ باسی لێ ده‌كرێت، مه‌سئه‌له‌ی گرێبه‌ست وكۆمپانیاكانی دڵنیایی بازرگانی یه ، كه‌زۆربه‌ی زۆری یاسا وڕێساكانی ووڵاتانی پێشكه‌توو باسیان لێوه كردووه وكۆمه‌ڵێك له لێكۆڵه‌ره‌وانیش ئه‌سپی خۆیانیان تێدا تاووداوه وله‌م بواره‌دا باسی زۆریان نووسیوه و له‌ڕاستیشدا جیاوازیان له‌نێواندا دروست بووه، بۆیه منیش حه‌زم كرد پوخته‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه له‌چه‌ند خاڵێكدا بخه‌مه به‌رده‌م ئێوه‌ی به‌ڕێز.
خاڵی یه‌كه‌م : پێناسه وهه‌قیقه‌تی گرێ به‌ستی دڵنیایی ( التأمین ) :
التأمین : له زمانه‌وانیدا به م شێوه‌یه هاتووه : مصدر أمَّن یۆمَّن مأخوژه من الاگمئنان الژی هو چد الخوف ومن اڵ‌مانه التی هی چد الخیانه (1) چاوگی فه‌رمانی دڵنیایی كردنه‌وه‌یه, دڵنیای ده‌كاته‌وه كه له مانای دڵنیاییه‌وه وه‌رگیراوه كه دژی مانای ترسه، وه له‌مانای سپارده وئه‌مانه‌ت كه پێچه‌وانه ودژی خیانه‌ته وه‌رگیراوه.
له زاراوه ( ئیصگلاح ) ی زانایان وپسپۆڕی یاسادا به‌م مانایه هاتووه : بریتی یه له‌و گرێبه‌سته دوو لایه‌نه‌ی، كه به‌پێی ئه‌م گرێبه‌سته یه‌كێك له‌و دوولایه‌نه كه‌بریتیه له‌و كۆمپانیایه‌ی ( المُۆَمَّن ) كه‌دڵنیایی داوه به‌لایه‌نی دووه‌می پابه‌ند ده‌بێت به‌پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له گرێبه‌سته‌كه‌دا ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ری، له‌كاتی ڕوودانی هه‌ر مه‌ترسیه‌ك یان زه‌ره‌ر كردنێك، ئه‌میش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی پاره‌یه‌ی كه لایه‌نی دووه‌م واته لایه‌نی (دڵنیاكراو = المُۆَمَّن لهُ ) ده‌یدات به‌و كۆمپانیایه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌تاوه له گرێبه‌سته‌كه‌دا ڕێكه‌وتون له‌سه‌ری وپێی ده‌وترێت ( قسگ التأمین ) (2).
له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م پێناســـه‌وه كه‌پسپۆڕان ویاساناسان كـــردوویــانه بــۆ گرێبه‌ستــی ( التأمین التجاری= دڵنیایی بازرگانی ) ده‌بینین كه دیاریترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م گرێبه‌سته له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه :
یه‌كه‌م : ئه‌م گرێبه‌سته گرێبه‌ستێكی ئیلزامیه بۆ هه‌ردوولایه‌نی گرێبه‌سته‌كه كه‌سی دڵنیاكراو ( المُۆَمَّن لهُ ) مولزه‌م ده‌بێت به‌پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه ڕێكه‌ووتن له‌سه‌ری له‌گرێبه‌سته‌كه‌دا، لایه‌نی دووه‌میش كه كۆمپانیاكه‌یه مولزه‌م ده‌بێت به‌ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له‌كاتی ڕوودانی هه‌ر مه‌ترسیه‌كدا ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌سی یه‌كه‌می دڵنیاكراو ( المُۆَمَّن لهُ ).
دووه‌م : ئه‌م گرێبه‌سته ڕێكه‌وتنێكه له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌نی (دڵنیاكراو= المُۆَمَّن لهُ ) و ( دڵنیاكه‌ر = المُۆَمَّن ) دا ده‌كرێت، كه‌سی یه‌كه‌م ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌دات كه ڕێده‌كه‌ون له‌سه‌ری، له‌به‌رامبه‌ریشدا لایه‌نی دووه‌م ئاماده‌یه له‌كاتی هه‌ر ڕووداوێكی كتوپڕ ومه‌ترسیدا ته‌ئمینی كه‌سی یه‌كه‌م بكات و ئه‌و بڕه پاره‌ی بۆ بدات كه‌ده‌كه‌وێته سه‌ری، به‌م پێیه‌ش ئه‌م گرێبه‌سته گرێ به‌ستێكی ڕیكه‌وتنه ( المفاوچه ) یه نه‌ك گرێ به‌ستێكی بریتی وه‌رگرتن ( المعاوچه ) بێت، چونكه كه‌سی یه‌كه‌م بڕه پاره‌ی خۆی ده‌دات، به‌ڵام پێ ده‌چێت له‌و ماوه‌یه‌شدا هیچ ڕووداوێكی كتوپڕ ومه‌ترسیداری تووش نه‌بێت.
سێهه‌م : ئه‌م گرێبه‌سته گرێبه‌ستێكی بـــازرگانی یه، نه‌ك گــرێبه‌ستێكی هاریكـاری ( التعاونی )، چونكه كۆمپانیای دڵنیاكه‌ر مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی قازانجه له‌سه‌ره‌نجامی ئه‌و پڕه پاره كه‌ڵه‌كه بووانه كه له موشته‌ریه‌كانی وه‌ریان ده‌گرێت.
په‌یدا بوون وسه‌رهه‌ڵدانی ( التأمین التجاری )
سه‌رهه‌ڵدانی یه‌كه‌مجاری ئه‌م شێوه مامه‌ڵه‌كردنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی دوازده‌یه‌مینی زاینی كاتێك ئه‌و كه‌شتیه بارهه‌ڵگرانه‌ی له‌باكووری ووڵاتی ئیگالیاوه شمه‌ك وكاڵایان هه‌ڵده‌گرت وله‌كاتی هاتووچۆیاندا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی سووتان و ژێرئاواكه‌وتن ده‌بوونه‌وه، هه‌ر بۆیه خاوه‌ن كاڵاكان بڕێك پاره‌ی دیاریكراویان ده‌دا ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركـــاتێك ئه‌گه‌ر كاڵاكـــه‌یان فـــه‌وتاو تیـاچوو بڕێك پاره‌ی زیاتر وه‌ربگرنه‌وه، به‌م شێوه‌یه ( دڵنیایی بازرگانی = التأمین التجاری ) وورده وورده له‌هه‌موو جیهاندا ده‌ستی پێكرد و ڕه‌واجی په‌یدا كرد ، به‌ڵام ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه مه‌به‌ستمان ( التأمین التجاری ) یه نه‌هاته ناو ووڵاتانی عه‌ره‌بیه‌وه هه‌تاوه‌كو سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌هه‌م ، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه گوایه زانایان وفوقه‌های ئیسلام باسیان لێوه نه‌كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا زانایان باسیان له‌ته‌واوی ئه‌و بڕگه وبابه‌تانه كردووه كه په‌یوه‌ندیان هه‌بووه به‌ژیانی ڕۆژانه‌یانه‌وه، بۆیه ده‌بینین زانایایه‌كی وه‌ك ابن عابدینی حه‌نه‌فی له‌كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا ( رد المحتار علی درر المختار ) (3)باسی له‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یه‌ی كردوه به ( سوكوه )(4) ناوی بردووه.
به‌ڵام دواتر مامه‌ڵه كردن به‌م گرێبه‌سته‌وه گرێبه‌ستی ( دڵنیایی بازرگانی = التأمین التجاری ) وورده وورده ڕووی له‌زیاد بوون كرد وتاوه‌كو هه‌موو لایه‌ن و به‌شه‌كانی ئابووریی وغه‌یری ئابووریشی گرته‌وه(5).
به‌ڵام حاڵی حازر هه‌ندێك له‌لێكۆڵه‌ره‌وانی ئه‌م بواره وای بۆ ده‌چن كه ئه‌م مامه‌ڵه‌یه له‌دونیای ئه‌مڕۆدا وورده وورده به‌ره‌و كزبوون ولاواز بوون ونه‌مان ده‌ڕوات، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ووڵاتانی ڕۆژئاوا زۆرێكیان ڕوویان كردۆته مامه‌ڵه كردنی ( التأمین التعاونی ) كه‌پاشتر و له‌هه‌ڵقه‌یه‌كی تایبه‌تدا باسی لێوه ده‌كه‌ین، چونكه ئێستا گه‌وره‌ترین ڕێكخراو وكۆمپانیاكانی بورای ( التأمین ) له ووڵاتێكی وه‌ك سویسرا كۆمپانیای ( تعاونی ) ن, وه‌دیسـان به‌پێی ئه‌و ئامــاره‌ی له‌وویلایه‌ته یه‌كگرتـــوه‌كانی ئه‌مریكـــا بۆ كۆمـپـانیاكــانی ( التأمین ) كراوه له‌ساڵی 1970 زاینی‌دا ده‌ریده‌خات كه كۆمپانیاكانی ( التأمین التعاونی ) له (70% ) ی چلاكیه‌كانی ئه‌م بواره‌ی گرتۆته‌وه (6).
حوكمی شه‌رعی گرێبه‌ستی ( التأمین التجاری )
زانایان وپسپۆڕانی بواری ئابووری ئیسلامی له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا ڕای جیاوازیان هه‌یه هه‌ندێكیان پێیان دروسته و زۆربه‌ی زۆریشیان به‌لایانه‌وه حه‌رام ویاساغه، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین تا ئه‌وه‌نده‌ی پێمان ده‌كرێت پوخته‌یه‌ك بخه‌ینه به‌رده‌ست خوێنه‌ری به‌ڕێز :
ڕای یه‌كه‌م : ڕای زۆربه‌ی زۆری زانایانه، كه بریتین له‌هه‌ریه‌ك له ابن عابیدین الحنفی(7) و محمد بخیت المگیعی موفتی ووڵاتی میصر كه‌له‌ساڵی -1354 كۆچی- دوایی كردووه (8) وشێخ محمد ڕه‌شید ڕه‌چا (9) ومحمد أبو زهره (10) وعبد الله القلیقلی موفتی ووڵاتی ئوردون (11) و محمد أبو الیسر عابدین موفتی ووڵاتی سوریا (12) ودكتۆر صدیق الچریر(13) وشێخی ئه‌زهه‌ر الشیخ جاد الحق (14) وشێخ محمد بن إبراهیم ێ‌ل الشیخ گه‌وره زانای كۆچكردووی سعودیه (15) و كۆمه‌ڵێك زانای تریش كه ماوه‌ی ئه‌وه‌مان نیه ناوی هه‌ر هه‌موویان بهێنین، هه‌روه‌ها ئه‌مش ڕای هه‌ر دوو مه‌جمه‌عه فیقهیه‌كه‌ی كۆنگره‌ی ووڵاتانی ئیسلامی(16) و ڕابگه‌ی جیهـــانی ئیسلامی( 17) و هه‌یئه‌ی گه‌وره زانایانی شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه‌شه (18) كه پێیان وایه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دڵنیایی بازرگانیدا حه‌رامه و دروست نیه به‌شداری كردن تێیاندا.
به‌ڵگه‌كانیشیان بریتین له :
به‌ڵگه‌ی یه‌كه‌م : گرێبـــه‌ستی (دڵنیـــایی بازرگانی=التأمین التجاری) گرێبـــه‌ستێكی گـــۆڕینــه‌وه ( المعاوچه ) ی دوو لایه‌نه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نادیاری و غه‌ره‌ری تێدایه، غه‌ره‌ریش گرێبه‌سته‌كان فاسد و به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ئه‌بوهوره‌یره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌ڵێت : " نه‌ی رسول الله – صلی الله علیه وسلم – عن بیع الغرر " (19) واته : پێغه‌مبه‌ر– درودی خوای له‌سه‌ر بێت – قه‌ده‌غه‌ی كردووه له كڕین وفرۆشتنێك كه غه‌ره‌ر و نادیاری تێدا بێت، قه‌ده‌غه‌كردنیش فه‌ساد و به‌تاڵی ئه‌و شته ده‌گه‌یه‌نێت كه قه‌ده‌غه‌ی لێكراوه.
غـــه‌ره‌ریـــش ئــه‌وه‌یه كه دوودڵیه‌كی تێدا بێت له‌نێوان به‌ده‌ستهێنان و له‌ده‌ست چووندا (20) هه‌موو گرێبه‌ستێكیش بنیاتنرا بێت له‌سه‌ر شتێكی ئیحتمال داری گومان تێدا بوو ئه‌وه بێگومان ئه‌وه خودی غه‌ره‌رو نادریاریه.
ئه‌و غه‌ره‌ره‌یشی كه كاریگه‌ری هه‌یه ئه‌و غه‌ره‌ره‌یه كه له گرێبه‌سته دوولایه‌نه مالیه‌كاندا دروست ده‌بێت، و ئه‌و غه‌ره‌ره‌ش به‌ته‌واوی زاڵ ببێت به‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌دا، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و گرێبه‌سته هه‌ر هه‌مووی به نادیار و غه‌ره‌ر وه‌صف بكرێت.
بێگومان گرێبه‌ستی دڵنیایی بازرگان‌یش له‌چه‌ند لایه‌كی جیاجیاوه پڕاوپڕه له غه‌ره‌ر و نادیاری.
با كه‌مێك ووردبینه‌وه له‌م گرێبه‌سته :
سه‌رنج ده‌ده‌ین ئه‌وه‌ی كه نادیاره و نازانرێت به‌باشی ده‌ست نیشان بكرێت ئه‌و شته‌یه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌سه‌ر گرێدراوه، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له‌كاتی تووشهاتنی مه‌ترسیه‌كدا ده‌درێت به‌و كه‌سه‌ی كه مه‌ترسیه‌كه‌ی تووش هاتووه نادیاره و نازانرێت ده‌بێت چه‌ندێكی پێ بدرێت، له‌كاتی ڕوودانی مه‌ترسیشدا پێ ده‌چێت كه‌متر بێت له‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه موشته‌ری له‌سه‌ره‌تاوه داویه‌تی به كۆمپانیاكه، پێش ده‌چێت زۆر زۆر زیاتریش بێت، وه گه‌لێ جاریش له‌و ماوه‌یه‌دا كه هه‌ردوو لایان دیاریان كردوه موشته‌ریه‌كه هیچ مه‌ترسیه‌كی تووش نایه‌ت، هه‌روه‌ها ئه‌و ماوه‌یه‌ش دیاری نیه كه بریتی و عیوه‌چه‌كه‌ی تێدا ده‌درێت به‌موشته‌ری كۆمپانیاكه، بۆیه ته‌ماشا ده‌كه‌ین له‌چه‌ن لایه‌كه‌وه نادیاری و غه‌ره‌ری تێدایه، غه‌ره‌ر ونادیاری له ده‌ستكه‌وتنی بریتی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له‌سه‌رتاوه دراوه به‌كۆمپانیاكه یان غه‌ره‌ر و نادیاری له وه‌صف و ماوه‌كه‌یدا، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ره‌كیانه‌ن كه‌پێویسته له‌هه‌موو گرێبه‌ستێكدا هه‌بێت، هه‌ر گرێبه‌ستێكیش خاڵی بێته‌وه له‌م مه‌به‌ستانه ئه‌وه بێگومان گرێبه‌ستێكی فاسد و نادروست و به‌تاڵه.
به‌ڵگه‌ی دووه‌م : خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَیْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلامُ ڕجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّیْگَانِ فَاجْتَنِبُوهُ ڵعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) { المائده: من اڵایه90 } واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دڵنیابن که عه‌ره‌ق و قومار و گۆشتی ماڵاتی سه‌ربڕاو بۆ غه‌یری خوا له‌و شوێنانه‌ی که خه‌ڵک به‌پیرۆزی داناوه نه‌ک ئیسلام، بورج حه‌رام و حه‌ڵاڵ زانین به‌هۆی هه‌ڵدانی زاره‌وه ئه‌مانه هه‌رپیسن و له‌کاروکرده‌وه‌ی شه‌یتانن، که‌واته ئێوه‌ش خۆتانی لێ دوور بگرن و خۆتانی لێ بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی و به‌خته‌وه‌ریی به‌ده‌ست بهێنن (له هه‌ردوو جیهاندا).
المیسر : واته قومار، قوماریش به ده‌قی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه حه‌رام و قه‌ده‌غه‌لێكراوه وواجبه هه‌موو باوه‌ڕدارێك لێی دووربكه‌وێته‌وه.
شێخ الإسلام ابن التیمیه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له پێناسه‌ی قوماردا ده‌ڵێت : " أخژ مال الإنسان وهو علی مخاگره هل یحصل له عوچ أو لا یحصل "(21) واته : بریتیه له وه‌رگرتنی ماڵی خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و كه‌سه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه ئایا بریتی ئه‌و ماڵه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێته‌وه یان ده‌ستی ناكه‌وێته‌وه.
ئه‌م وه‌صفه‌ش به‌پێی دان پێدانانی كه‌سانی یاسانایش له گرێبه‌ستی ( دڵنیایی بازرگانی = التأمین التجاری) دا هه‌یه، چونكه ئه‌و لایه‌نه‌ی كه زه‌مانه‌تی مه‌ترسیه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته گه‌ردنه‌وه كه بریتیه له كۆمپانیاكه گره‌و له‌سه‌ر ڕوودانی مه‌ترسیه‌كان ده‌كات، جا ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ی كه هه‌ردوولایان دیاریان كردووه بۆ گرێبه‌سته‌كه‌یان هیچ ڕووداوێكی مه‌ترسیدار ڕووی نه‌دا، ئه‌وه كۆمپانیاكه ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆخۆی ده‌بات كه له‌سه‌ره‌تاوه موشته‌ریه‌كه‌ی داویه‌تی پێی، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌ترسیش ڕوویدا ئه‌وه كۆمپانیاكه گه‌لێك جار زۆر زیاتر ده‌دات له‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیه‌ی كه تووشی موشته‌ریه‌كه‌ی بووه، ئه‌مه‌ش پڕاو پڕ مانای گره‌و و قوماركردن ده‌گه‌یه‌نێت (22).
به‌ڵگه‌ی سێهه‌م : له‌لایه‌كی تره‌وه گرێبه‌ســـتی دڵنیایی بازرگانی خــــۆی له‌خۆیدا ( سو‌و =ربا ) یه‌كی دیــار و ئاشـــكرایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وورد ببینه‌وه له پێنــــاسه‌ی ( دڵنیایی بازرگانی = التأمین التجاری ) ئه‌وه یاسا ناسه‌كان ئابه‌و شێویه‌یان پێناسه كردووه : (عقد یلتزم المۆمن بمقتچاه أن یۆدی إلی المۆمن له مبلغاً من المال..... فی نڤیر مقابل نقدی... ) كه‌واته موشته‌ری سه‌ره‌تا بڕێك پاره‌ی دیاریكراو ده‌دات به‌و كۆمپانیایه له‌پێناو ئه‌وه‌ی لـــه‌بــه‌رامبه‌ردا بڕێك پاره له داهاتوودا وه‌ربگرێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو تووشی مه‌ترسیه‌ك بوو.
به‌م پێیه‌ش له‌م كاته‌دا گۆڕینه‌وه‌ی پاره به‌پاره‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو بڕه پاره‌كه وه‌ك یه‌ك وابن، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنیش كه‌ده‌بێت له‌و مه‌جلیسه‌دا بێت رووی نه‌داوه، ئه‌مه‌ش ده‌چێته چوار چێوه‌ی ( هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی سو‌و= ربا الفچل و ربا النسیئه ) وه.
به‌ڵگه‌ی چواره‌م : به‌شداری كردن له كۆمپانیاكانی دڵنیایی بازرگانیدا، جۆرێكه له‌جۆره‌كانی ماڵی خه‌ڵك خواردن به‌ناهه‌ق و به باگل، خوای گه‌وره‌ش قه‌ده‌غه‌ی كردووه له ئه‌نجامدانی وه‌ها كارێك : (و ڵا تَأْكُلُوا أَمْوَاڵكُمْ بَیْنَكُمْ بِالْبَاگِلِ...){ البقره : 188}واته : ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانی یه‌كتر مه‌خۆن به‌ناهه‌ق و به‌ناڕه‌وا.
گومانی تێدا نیه ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌كاتی تووشهاتنی مه‌ترسی و زه‌ره‌روزیانێكدا بڕێك پاره‌ی دیاریكراو, یان قه‌ره‌بووی زیانه‌كه‌ی وه‌رده‌گریته‌وه له‌و كۆمپانیایه، ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ری ده‌گرێته‌وه كه سه‌ره‌تا داویه‌تی به‌كۆمپانیاكه، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش كه داویه‌تی زۆربه‌ی جار زۆر كه‌متره له‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له‌قه‌ره‌بووی زیانه‌كه‌یدا وه‌ری ده‌گریته‌وه، به‌مه‌ش ئه‌م كه‌سه پاره‌یه‌كی زۆری وه‌رگرتوه له‌به‌رامبه‌ر هیچ شتێك‌دا، به‌واتایه‌كی تر كۆمپانیاكه له‌پاره‌ی ئه‌و به‌شداربوانه ده‌دات به‌م كه‌سه كه تووشی زیان نه‌هاتوون، ئه‌مه‌ش به‌ئاشكرا ماڵی خه‌ڵك خواردنه به‌ناهه‌ق وبه‌ناڕه‌وا، خۆ ئه‌گه‌ر موشته‌ری تووشی هیچ كاره‌سات و زیانێك نه‌هات ئه‌وا كۆمپانیای خاوه‌ن سه‌رمایه پاره‌ی ئه‌و به‌شداربووه بۆخۆی هه‌ڵده‌گرێته‌وه به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێك، ئه‌مه‌ش دیسان خواردنی ماڵی خه‌ڵكیه به ناهه‌ق و ناڕه‌وا.
ڕای دووه‌م : ئه‌مـــه‌ش ڕای كۆمـــه‌ڵێك لـــه‌زانــایــانی ســه‌رده‌مــه لــه‌وانــه‌یش مصگفی الزرقا (23) و علــی الخفیـف (24) و محـمـد یوســف موســی ( 25) وعبــد الوهاب خلاف (26)، كه پێیان وایه به‌شداریكردن له‌م كۆمپانیایانه‌دا شتێكی مه‌شروع و ڕێگا پێدراو و دروسته.
به‌ڵگه‌ی ئه‌م زانایانه‌ش بریتیه له كۆمه‌ڵه قیاسێكی جۆرا وجۆر كه كردوویانه :
به‌ڵگه‌ی یه‌كه‌م : قیاسی ئه‌م گرێبه‌سته‌یان كردۆته سه‌ر بابه‌تی ( العاقله )(27) چونكه عاقله له‌شه‌رعدا ئه‌و باره قورسه ئه‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی كه له‌ئه‌نجامی كووشتنێكی به‌هه‌ڵه‌دا ڕوو ئه‌دات كه بریتیه له پێدانی خوێنی ئه‌و كوژراوه به كه‌س وكاره‌كه‌ی له‌بری كه‌سی بكوژ، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه‌سو كاره‌كه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌نێوخۆیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن و به‌هه‌موویانه‌وه خوێنی ئه‌و كه‌سه كوژاروه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆڵی قوورسی كه‌سی تاوانبار سووك بكه‌ن، كه به‌هۆی ئه‌و موصیبه‌ته نه‌خوازاراوه‌وه هاتوه‌ته سه‌ری، به‌هه‌مان شێوه‌یش له گرێبه‌ستی دڵنیاییشدا هه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌هه‌موو به‌شداربووه‌كانه‌وه هاریكاری كه‌سی توش بوو به‌و زیانه ده‌كه‌ن و ئه‌ركی سه‌رشانی سووك ده‌كه‌ن (28).
ئه‌و زانایانه‌شی كه گرێبه‌ستی دڵنیایی بازرگانیان پێی حه‌رام و نادروسته به‌م شێوه‌یه موناقه‌شه‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌یان ده‌كه‌ن :
1) عاقله وخزم كه‌س وكار كاتێك خوێنی ئه‌و كه‌سه كوژراوه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن له‌به‌ر بوونی صیله‌ی ڕه‌حم و خۆشه‌ویستی و عه‌گفێكه كه ئه‌م هاوكاریه ده‌كه‌ن له‌نێوان ئه‌وان و ئه‌و كه‌سه موصیبه‌ت له‌ده‌ست ده‌رچووه‌دا هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر به دانه‌وه‌ی بێت له‌پاشتر وه‌ك قه‌رزێك یان به‌بێ دانه‌وه‌ی بێت، قیاسێكی له‌م شێوه‌یه نادروسته چونكه له‌گرێبه‌ستی دڵنیایدا هیچ جۆره صیله‌ی ڕه‌حم و ئیحسان وچاكه‌كاریه‌ك نیه، به‌ڵكو ته‌نها مه‌به‌ست لێی بازرگانی كردن و بریتی وه‌رگرتنه‌وه‌یه له‌كاتی زیان لێكه‌وتندا.
2) عاقله و خزم وكه‌س وكاری بكوژه‌كه به‌پێی هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندییان پاره‌یان لێوه‌رده‌گیرێت ئه‌وه‌یان زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده زۆرتری لێوه‌رده‌گیرێت ئه‌وه‌ش له‌و كه‌متری هه‌یه كه‌متری لێوه‌رده‌گیرێت ئه‌وه‌شی هه‌ژاره وهیچی نیه هیچ نادات، به‌پێچه‌وانه‌ی گرێبه‌ستی دڵنیاییه‌وه كه ته‌واوی به‌شداربووه‌كان له‌و كۆمپانیایه وه‌ك یه‌ك بڕی به‌شداربونه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
به‌ڵگه‌ی دووه‌م : به‌ڵگه‌یه‌كی تریان بریتیه له ته‌خریج كردن و ده‌رهێنانی حوكمی ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه له سه‌ر مه‌سئه‌له‌ی چه‌مانی مه‌ترسی ڕێگاوبان كه له‌مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فیدا ده‌قی له‌باره‌وه هاتوه به دروستی و جائزی، وێناكردنیشی به‌م شێوه‌یه‌یه : كه‌سێك به كه‌سێكی تر ده‌ڵێت به‌م ڕێگادا بڕۆ هیچ مه‌ترسی تێدا نیه و تووشی هه‌رشتێكیش بوویت ئه‌وا من چه‌مانه‌تی هه‌موو زه‌ره‌رو زیانێكت ده‌كه‌م، جا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه به‌قسه‌ی كه‌سی دووه‌می كرد و ملی ئه‌و ڕێگایه‌ی گرته‌به‌ر وله‌ڕێگادا دز وجه‌رده هاتنه ڕێگای و ڕووتیان كرده‌وه و هه‌موو كه‌ل وپه‌ل و پاره‌وپوڵه‌كه‌یان برد، ئه‌وا كه‌سی دووه‌م واته : ئه‌وه‌ی كه‌ووتی من چه‌مانه‌تی ڕێگاكه ده‌كه‌م ده‌بێت به‌چامن و ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه ده‌بژێرێت.
به‌ووته‌ی زانایانی ڕای دووه‌م : گرێبه‌ستی دڵنیایی بازرگانی (التأمین التجاری) وه‌ك ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه وایه له‌ڕووی چه‌مانه‌ت كردنه‌كه‌یه‌وه، ئه‌و كۆمپانیایه ده‌بێت به چامنی كه‌سی به‌شداربوو له‌گه‌ڵیدا، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و كه‌سه‌ی ووتی به‌ڕێبواره‌كه تووشی هه‌ر زیانێك بوویت من ده‌بم به چامنت (29).
زانایانی ڕای یه‌كه‌م موناقه‌شه‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌شیان به‌م شێوه‌یه ده‌كه‌ن :
1) جارێك ده‌بێت بزانین كه مه‌سئه‌له‌ی چه‌مانه‌تكردنی مه‌ترسی ڕێگا، پابه‌ند بوون و ئلیتزامكردنی یه‌ك لایه‌نه‌یه وهیچ گرێبه‌ستێك بوونی نیه، به‌ڵام له‌مه‌سئه‌له‌ی گرێبه‌ستی دڵنیایی بازرگانی (التأمین التجاری) دا پابه‌ندبوون و ئیلتزامكردن دوولایه‌نه‌یه و گرێبه‌ستێك بوونی هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوولایه‌نه‌كه‌دا كه موشته‌ری و كۆمپایناكه‌یه.
2) ئه‌و چه‌مانه‌تكردنه‌ی ئێوه باسی ده‌كه‌ن وقیاسی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ده‌چێته چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستی به‌خشینه‌وه ( عقود التبرعات ) وه كه‌مه‌به‌ست پێی چاكه و مه‌عروف كردنه له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رامبه‌ردا نه‌ك قازانجكردن، به‌پێچه‌وانه‌ی گرێبه‌ستی دڵنیاییه‌وه كه گرێبه‌ستێكی گۆڕینه‌وه‌ی مالی یه ( عقود معاوچه مالیه ) جاله‌به‌ر ئه‌وه ڕاست نیه قیاسكردنی ئه‌م گرێبه‌سته له‌سه‌ر مه‌سئه‌له‌ی چه‌مانه‌تكردنی مه‌ترسی ڕێگاوه كه ڕوونمان كرده‌وه.
3) له‌لایه‌كی تره‌وه مه‌به‌ست له مه‌سئه‌له‌ی چه‌مانی ڕێگاوه ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ڵێت ده‌بم به‌چامن مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر بسه‌لمێنیت كه ڕێگاكه بێ مه‌ترسییه وهانی بدات كه هیچ نه‌ترسێت و ڕێگای خۆی بگرێته‌به‌ر، نه‌ك ته‌نها مه‌به‌ستی چه‌مانه‌تكردنه‌كه بێت، به‌پێچه‌وانه‌ی گرێبه‌ستی دڵنیایی بازرگانی (التأمین التجاری) ه‌وه كه كۆمپانیاكان به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ( مگلق ) ئه‌وه بۆ موشته‌ریه‌كانیان دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مان چامنی هه‌موو زه‌ره‌روزیانێكن كه دێنه ڕێگایان ومه‌به‌ست لێی هاندان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕواكێیان نیه وه‌ك له‌مه‌سئــه‌له‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
4) له مه‌سه‌ئه‌لی یه‌كه‌مدا واته : مه‌سئه‌له‌ی چه‌مانه‌تی ڕێگاكه‌دا، ئه‌و كه‌سه‌ی بووه به چامن هیچ قازانجێكی ده‌ست ناكه‌وێت له‌و ووته‌یه‌ی كه كردوویه‌تی، به‌ڵام له‌گرێبه‌ستی دڵنیاییدا له‌كاتی تووش نه‌هاتنی مه‌ترسیه‌كاندا ئه‌وا كۆمپانیا گره‌وه‌كه‌ی ده‌باته‌وه، خۆ له‌كاتی ڕوودان وتووشهاتنی مه‌ترسیدا كه‌سی موشته‌ری گره‌و ده‌باته‌وه، گره‌وێكیش كه‌له‌وه‌و پێش هیچ لایه‌كیان ئه‌ندازه وبڕه‌كه‌یان نه‌زانیوه.
به‌ڵگه‌ی سێهه‌م : قیاسكردنی گرێبه‌ستی دڵنیایی بازرگانی( التأمین التجاری ) له‌سه‌ر مه‌سئه‌له‌ی یاسای خانه‌نشینكردن و هاوشێوه‌كانی، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كه یاسای خانه‌نشینی گرێبه‌ستێكی گۆڕێنه‌وه‌ی دوولایه‌نه‌یه ( عقد المعاوچه ) یه، ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌وه بنیات نراوه هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك مانگانه بڕێكی كه‌م له مووچه‌كه‌ی ده‌بڕرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی خانه‌نشیكردنیدا بۆی صه‌رف بكرێته‌وه له‌ڕێگای دابینكردنی مووچه‌یه‌كی دیاریكراو به‌بێ ده‌وام كردن، ئه‌مه‌ش وه‌ك گرێبه‌ستی دڵنیای بازرگانی وایه، ئه‌ویش به‌وه‌ی هه‌ردوولایان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ش به‌ش و ( أقساگ ) بڕێك پاره له كه‌سی به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی پاشتر قه‌ره‌بوویان بۆ بكه‌نه‌وه، وه به‌سه‌رنج دانیش بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت له هه‌ردوو لادا له ( گرێبه‌ستی دڵنیای و یاسای خانه‌نشین ) دا موشته‌ری و فه‌رمانبه‌ره‌كه نازانن كه چه‌ند ( قیسگ ) ده‌ده‌ن وتا چ كاتێكیش به‌رده‌وام ده‌بن، وه دیسان هیچ كه‌سیشیان نازانن كه له‌كاتی قه‌ره‌بووكردنه‌وه و خانه‌نشینیكردندا چه‌ندێك وه‌رده‌گرنه‌وه، چا پێده‌چێت بڕێكی زیاتر له‌و پاره‌یه كه دوایانه وه‌ری بگرنه‌وه وه‌پێش ده‌چێت كه‌متر وه‌ربگرنه‌وه یان هه‌رهیچ وه‌رنه‌گرنه‌وه، به‌ڕای ئه‌م كۆمه‌ڵه زانایه ئه‌گه‌ر یاسای خانه‌نشین دروست بێت ئه‌وا گرێبه‌ستی دڵنیایی بازرگان‌یش دروسته، واپێویست ده‌كات حوكمی هه‌ردوولایان وه‌ك یه‌ك بێت (30).
موناقشه‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌شیان به‌وه كراوه ،كه ده‌ڵێن : به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و موچه‌یه‌ی كه فه‌رمانبه‌ر له‌كاتی خانه‌نشینكردنیدا وه‌ری ده‌گرێت قه‌ره‌بووی ئه‌و بڕه پاره‌یه نیه كه كاتی خۆی مانگانه لێی بڕاوه، به‌ڵكو مووچه‌ی خانه‌نشینی موكافه‌ئه‌یه‌كه و حكومه‌ت ئیلتزامی پێوه ده‌كات ئه‌ویش به حوكمی ئه‌وه‌ی كه به‌رپرس ولێپسراوی ته‌واوی هاوو‌ڵاتیه‌كانیه‌تی و وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ خزمه‌تی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره كه له‌كاتی گه‌نجیه‌تی ولاویه‌تیدا خزمه‌تی به‌ووڵاته‌كه‌ی كردووه، جێگای ئه‌وه‌یه حوكمه‌تیش له‌كاتی خانه‌نشینكردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌دا وه‌فای هه‌بێت بۆ ئه‌م هاوڵاتیه كه له‌كاتی پیرێتیدا توانای ئه‌وه‌ی نه‌ماوه خزمه‌ت بكات، جا له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت بزانین یاسای خانه‌نشیینی گرێبه‌ستێكی گۆڕینه‌وه‌ی دولایه‌نه نیه له‌نێوان حكومه‌ت و فه‌رمانبه‌ردا كه له‌سه‌ر بنه‌مای بازرگانی و قازانجكردن كرا بێت.
ئه‌مه و ئه‌و زانایانه‌ی كه پێیان وایه گرێبه‌ستی دڵنیایی بازرگانی دروسته قیاسی ئه‌م گرێبه‌سته‌ی ده‌كه‌نه سه‌ر كۆمه‌ڵه بابه‌تێكی تر كه هه‌ر هه‌موویان له‌م خولگه‌یه‌دا ده‌خولێنه‌وه كه قیاسه‌كانیان قیاسێكی وه‌ك زانایانی ئوصول ده‌ڵێن ( قیاس مع الفارق ) واته قیاسێكه كه له‌چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه له‌یه‌كتر ناكه‌ن بۆیه به‌ڵگه‌كانیان له‌لایه‌ن زانایانی ڕای یه‌كه‌مه‌وه به‌ناردوست له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
ڕای په‌سه‌ند : له‌كۆتای وپاش لێكدانه‌وه و گه‌ڵاڵه‌كردنی به‌ڵگه‌ی هه‌ردوولا ده‌گه‌ینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ڕای یه‌كه‌م په‌سه‌نده، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه گرێبه‌ستی دڵنیایی بازرگانی گرێبه‌ستێكی دروست نیه و حه‌رامه و ده‌چێته چوار چێوه‌ی گرێبه‌سته قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانه‌وه ،ئه‌ویش له‌به‌ر به‌هێزی به‌ڵگه‌كانیان كه‌هه‌ڵێنجانێكی دروستیان كردوه له قورئان وسوننه‌تی سه‌حیحه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕای دووه‌م به‌ڵگه‌كانیان بنیاتنراوه له سه‌ر چه‌ند قیاسێك كه بنه‌ماكانی قیاسی ڕاست ودروستیان تێدانیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانایانی ڕای یه‌كه‌م پاڵپشتی ڕاكانیان به ده‌قه‌كانی قورئان وفه‌رمووده‌ی سه‌حیح و كۆمه‌ڵه بنه‌مایه‌كی بنه‌ڕه‌تی ده‌به‌ستن كه ته‌واوی زانایان كۆده‌نگن له‌سه‌ر وه‌رگرتن و كارپێكردنی، هه‌روه‌ها (التأمین التجاری) وه‌ك هه‌ستی پێكراوه هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی غالبی كۆمه‌ڵگه‌ی تێدا نیه (31)، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌وه كۆتایی دێت كه كۆڵ قورسی مه‌ترس ڕووداوه‌كان له‌سه‌ر شانی چه‌ند كه‌سێك ده‌گوازێته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌ستۆ و شانی كۆمه‌ڵێكی تر، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵگه هیچ سوودمه‌ندێك نابێت لێی (32) به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه مه‌ترسیه‌كی زۆریشی هه‌یه بۆ سه‌ر ئابووری ووڵات، ئه‌ویش له‌و ڕووه وه كه كۆمه‌ڵیك كۆمپانیای بازرگانی كه له‌چه‌ند سه‌رمایه‌دارێك پێك دێن ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر بازاڕ و هێزی پاشه‌كه‌وت كردنی هاوڵاتیاندا كه به ئاره‌زوو وویستی خۆیان چۆنیان بوێت ئاواهی ئاڕاسته‌ی ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه كۆمه‌ڵێك ووڵات ناچاربوون كه كۆمپانیاكانی دڵنیایی بازرگانی خۆماڵی بكه‌ن و بیكه‌نه‌وه به موڵكی ده‌وڵه‌ت (33).
هه‌ڵوێسته‌یه‌كی پێویست وگرنگ :
له‌كۆتایدا مه‌سه‌ئه‌له‌یه‌ك هه‌یه پێویسته باسی بكه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : ئایا ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست و حه‌ڵاڵ گرێدرا و به‌مه‌رج گیرا به به‌شداری كردن له یه‌كێك له كۆمپانیاكانی دڵنیایی بازرگانیدا، ئایا حوكمی مامه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م واته مامه‌ڵه دروسته‌كه‌ش نادروست وحه‌رام ده‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له‌كوردستان كه وه‌رگرتنی قه‌رزی خانووبه‌ره به‌ستراوه به به‌شداری كردن له كۆمپانیایه‌كی دڵنیایی بازرگانیدا، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و هاووڵاتیه نه‌یتوانی له‌ژیانی خۆیدا قه‌رزره‌كانی حكومه‌ت بداته‌وه ئه‌وكاته كۆمپاینیا دڵنیاییه‌كه قه‌رزه‌ركانی بۆ ئه‌داته‌وه؟
پێوسته بزانین سوپاس بۆ خوای گه‌وره حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ( فائده = سوودی ) ی سه‌ر قه‌رزی خانووبه‌ره‌ی هه‌ڵگرت، ئه‌و بڕه پاره كه‌مه‌یشی وه‌رده‌گیرێت وه‌ك زانایانی كوردستان ڕوونیان كرده‌وه، ده‌چێته چورا چێوه‌ی ڕسومات و عموله و له‌بری ئه‌و ماندووبون و مه‌صروفاته‌یه كه حكومه‌ت ده‌یكات له‌ئاسانكاری وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزه‌دا، بۆیه وه‌رگرتنی قه‌رزی خانووبه‌ره خۆی له‌خۆیدا هیچ كێشه و گومان ودوودڵیه‌كی تێدا نیه وحه‌ڵاڵ و دروسته.
وه سه‌باره‌ت به‌گرێدانی وه‌رگرتنی قه‌رزی خانووبه‌ره به به‌شداریكردن له‌یه‌كێك له‌كۆمپانیاكانی دڵنیایی بازرگانی، ئه‌وا له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین : حوكمی ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه ده‌قاوده‌ق حــوكمی به‌زۆر به‌شداری كردنی هه‌یه له كۆمپانیـــاكانی دڵنیایی بازرگــــانیدا ( التأمین الإجباری ), هه‌روه‌ك زانایانی سه‌رده‌م له‌فه‌تواكانیاندا ڕوونیان كردۆته‌وه له‌و زانایانه‌ش : شێخ محمد بن صالح العپیمین و شێخ عبد الله ابن جبرین و شێخ محمد رمچان البوگی وشێخ محمد بن صالح المنجد و شێخ سلیمان بن ناصر العلوان و كۆمه‌ڵیكی تریش : كه پێیان وایه ئه‌گه‌ر هاووڵاتی ناچار كرا به به‌شداریكردن له كۆمپانیاكانی دڵنیایی بازرگانیدا ئه‌وه ده‌چێته چوار چێوه‌ی زه‌روره‌ت و ناچاریه‌وه، و كه‌سی به‌شدار بوو هیچ تاوان و گوناهی ناگات و ڕیگا پێدراوه ئه‌و مامه‌ڵه‌یه بكات.
- ئه‌مه‌ش ده‌قی فه‌تواكه‌ی سلیمان بن ناصر العلوان كه ده‌ڵێت : " والژین یُكرهون علی هژا التأمین - والإكراه معتبر فی هژه المسأله بمجرد العقوبه - فإنهم یترخصون بالدفع ولا إپم علیهم ، ومن صبر واحتسب وچن علیهم بالمـــال ونأی بنفســه عن مواقع الحرام ، فهژا أزكی عند الله وأبر، والله أعلم ".
- هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش ده‌قی فه‌تواكه‌ی شێخ عپیمینه : " قد یقول قائل إژا ابتلیت بهژا اڵ‌مر فقدمت إلی بلد أو كنت فی بلد یرغمونی علی هژا التأمین فماژا أصنع؟ هل أعگل سیارتی واستأجر أم ماژا أصنع؟
أقول فی هژا إنه إژا أرغمت علی هــژا التأمین فلا حــرج علیك أن تدفع ما أرغمت علیه..... "
- ده‌قی فه‌تواكه‌ی محمد رمچان البوگی : " التأمین الإجباری، نوع من أنواع الچریبه. یدفعها التاجر ولا یتحمل من جرا‌و ژلك أی وزر.. "
- ده‌قی فه‌تواكه‌ی شێخ المنجد : " التأمین التجاری محرم بجمیع صوره، فإن أجبر علیه الإنسان جاز له الدخول فیه ، والإپم علی من أجبره".
له‌كۆتایدا داواكارم خوای گه‌وره ئه‌م كاره‌ی لێ قبوڵ كردبین و پاشان توانیبێتیشمان به‌پێی پێویست خوێنه‌ری كورد زومان ئاشنا بكه‌ین به‌م بابه‌ته سه‌رده‌میانه.
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته.
په‌راوێزه‌كان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1) مختار الصحاح (ص26)ماده ( أ م ن) , المنجد اڵ‌بجدی ص 223.
2) معجم المصگلحات الاقتصادیه نزیه حماد (ص 106) , هه‌روه‌ها سه‌یری القوانین العربیّه المعرفه للتأمین ئه‌مه‌ش یاسای ژماره 747له قانوی میصریه , وژماره 713 قانونی سوری , وژماره 950 لوبنانی , و ژماره983 عێراقی , وژماره920 ئوردنی , وه‌سه‌یری كتێبی الوسیگ عبد الرزاق السنهوری (7 / 1079) بكه.
3) حاشیه ابن عابدین (4 / 170).
4) ده‌سته‌واژه‌ی ( سوكوه ) ده‌سته‌واژه‌یه‌كی به‌ربڵاوه به‌مانای گرێبه‌ستی ( التأمین ) دێت كه وه‌رگیروه له ده‌سته‌واژه‌ی ( سیكورتیه ) ی فه‌ره‌نسی كه مه‌به‌ستی پێی ئه‌مان و دڵنیایی یه، سه‌یری كتێبی ( نڤام التأمین ) ی شێخ مصگفی زرقا لاپه‌ڕه 23 بكه.
5) سه‌یری ( النشأه التاریخیه للتأمین بحپ هیئه كبار العلما‌و بالسعودیه ( لاپه‌ڕه 38) ,بكه له‌گه‌ڵ كتێبی : ( المعاملات المالیه المعاصره د. محمد شبیر ( لاپه‌ڕه 97) , وه كتێبی ( التأمین فی الشریعه والقانون د. غریب الجمال) (لاپه‌ڕه 11).
6) الإسلام والتأمین د. محمد شوقی الفنجری (لاپه‌ڕه 46 , 47) , الاقتصاد الإسلامی مژهباً ونڤاماً د. إبراهیم الگحاوی( به‌رگی1 /لاپه‌ڕه 445 ).
7) مجموعه رسائل ابن عابدین (2 / 175).
8) كتێبێكی تایبه‌تی هه‌یه له‌م بواره‌دا به‌ناوی ( أحكام السوكرتاه )
9) فتاوی المنابر (4 / 164) , (3 / 964)
10) له‌كتێبی نڤام التأمین للزرقا (ص 67) وه‌رگیراوه
11) عقد التأمین چمن أعمال مه‌رجان ابن تیمیه (ص 420).
12) أعمال المۆتمر العالمی للاقتصاد الإسلامی (ص 553).
13) الغرر وأپره فی العقود (ص 650).
14) له‌كتێبی رۆیه شرعیه فی التأمین للشیخ عبد الله المنیع، وه‌رگیراوه.
15) فه‌توای ژماره 570 / 2 له‌مێژووی 18 / 8 / 1388هـ.
16) بڕیاری ژماره (5 / 10) له مێژووی 4/ 4/ 1397هـ.
17) له‌مێژووی 4/4/1399هـ.
18) له‌مێژووی 16/4/1406هـ.
19) رواه مسلم به‌ژماره فه‌رمووده‌ی 1513.
20) زاد المعاد (5/822).
21) مجموع الفتاوی ( به‌رگی 28 / لاپه‌ڕه 76 ).
22) التأمین وفقاً للقانون الكویتی د. جلال إبراهیم (ص 30) , وه‌سه‌یری: الوسیگ للسنهوری (به‌رگی7 / لاپه‌ڕه 1086) بكه.
23) نڤام التأمین مصگفی الزرقا لاپه‌ڕه 57.
24) له‌كتێبی الغرر للفریر وه وه‌رگیراوه لاپه‌ڕه 656.
25) سه‌یری كتێبی الإسلام ومشكلاتنا المعاصره لاپه‌ڕه 64 بكه.
26) التأمین ، الدكتور غریب الجمال لاپه‌ڕه 202.
27) العاقله : له‌شه‌رعدا به‌خزم و كه‌س وكاری ئه‌و بكوژه ده‌ڵێن كه كوشتنێكی به‌هه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر ده‌ست ڕووداوه، وه خزم وكه‌سو كاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ی كۆڵی سه‌رشانی ئه‌و خزمه‌یان سووك بكه‌ن له ئه‌ستۆگرتنی خوێنی كه‌سی كوژراودا به‌هه‌موو لایه‌كیانه‌وه ئه‌و خوێنه‌ی بۆ ده‌ده‌ن.
28) نڤام التأمین مصگفی الزرقا لاپه‌ڕه 62.
29) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو لاپه‌ڕه 57.
30) التأمین نڤره شرعیه للشیخ عبد الله المنیع.
31) گۆڤاری ( البیان ) به‌ناونیشانی حقیقه شركات التأمین د. سلیمان الپنیان.
32) سه‌یری كتێبی شرح القانون المدنی الجدید د. محمد علی عرفه لاپه‌ڕه 67 بكه.
33) الإسلام والتأمین د. محمد الفنجری, لاپه‌ڕه 70.
|
|
205
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Sunday, June 20, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|