|
|
ئایا ڕه‌ش پۆشی و پرسه‌دانانی ژنان دروسته ؟
له‌لایه‌ن مامۆستا ئه‌بوبكری صدیقی و‌ه‌ڵامدراوه‌ته‌وه
ڕه‌ش پۆشی و پرسه‌ی ژنان بۆ مێرده‌كانیان ئه‌وه‌یه : ئه‌و ژنه‌ی كه مێرده‌كه‌ی وه‌فات بكات پێویسته ئه‌و ژنه‌ی ماوه‌ی چوار مانگ و ده‌ڕۆژ واز له خۆجوانكردن و خۆبۆنخۆشكردن بهێنێ و پرسه بۆ مردنی مێرده‌كه‌ی دابنێ , هه‌ر چه‌نده ئه‌و مێرده‌ی ئه‌م ژنه‌ی نه‌گواستبێته‌وه و جیماعی له‌گه‌ڵدا نه‌كردبێت , ئه‌مه‌ش به‌لای تێكڕایی زانایانه‌وه‌یه , چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( دروودی خوای له سه‌ربێت) فه‌رموویه‌تی : (( لایحلّ لامرأه تۆمن بالله والیوم اڵاخر ان تْحَدّ علی میتٍ فوق پلاپه لیالٍ إلا علی زوج : أربعه اشهر وعشراً )) واته : له سێ شه‌و زیاتر ژن نابێ پرسه دابنێ ته‌نها بۆ مێرده‌كه‌ی نه‌بێ چوار مانگ و ده ڕۆژ پرسه داده‌نێ .
ژنی بچوك و ژنی گاور و جوله‌كه بۆ مێردی مسوڵمانیان پرسه داده‌نێن به‌لای تێكڕایی زانایانه‌وه ته‌نها په‌یڕه‌وانی ئه‌بو حنیفه نه‌بێ , چونكه پرسه دانان و عیدده دانان یه‌ك حوكم و یاسایان هه‌یه.
به‌لاَم پرسه دانانی ژن بۆ خزمه‌كانی خۆی جگه له مێرده‌كه‌یی خۆی نه‌بێ ئه‌وه هیچ واجب نیه , به‌ڵكو ئه‌و پرسه دانانه ته‌نها بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ سوننه‌ته‌و به‌س , له سێ ڕۆژ زیاتر دروست نیه , چونكه زه‌ینه‌به‌ی كچی ئه‌بو سلمه ده‌گێڕێته‌وه گوتویه‌تی : ئوم حبیبه له ڕۆژی سێیه‌می پرسه‌ی ئه‌بو سفیانی باوكی‌دا داوای كرد ڕه‌نگێكی زه‌ردیان بۆ هێناو هه‌ردوو ده‌ست و ده‌مو چاوی تێهه‌ڵسوو گوتی : من له‌م پرسه‌یه بێ نیازم , گوێم له پێغه‌مبه‌ر بووه ( دروودی خوای له سه‌ر بیێت ) كه ده‌یفه‌رموو : له سێ ڕۆژ زیاتر پرسه دانان دروست نیه , ته‌نها بۆ مێردی ژن نه‌بێ ئه‌ویش چوار مانگ و ده ڕۆژه پرسه‌كه‌ی , له‌به‌ر ئه‌وه پیاو بۆی هه‌یه ژنه‌كه‌ی له‌پرسه دانان بۆ خزمه‌كانی قه‌ده‌غه بكات , وه ئه‌گه‌ر داوای جیماعیشی له‌گه‌ڵدا بكات ژنه‌كه‌ی حه‌لاَڵ نیه بۆی كه ڕێگه‌ی لێ بكات و خۆی لێ قه‌ده‌غه بكات , ئه‌مه‌ش به‌یه‌كده‌نگی هه‌موو زانایانه – ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت .
|
|
130
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Saturday, July 03, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|