پێگه‌ی كۆمه‌ڵنیوز
13/07/2010
میوانانی پێگه‌كه‌مان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه به‌م نزیكانه د. مه‌حمود عوسمان وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه, داوای لێبوردنیش له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه له دوای ئه‌و به‌رواره‌ی كه دیاریمان كردوبوو پرسیاریان ناردوه ناتوانین پرسیاره‌كان دابه‌زێنین‌و ئاراسته‌ی كاك د.مه‌حمودی بكه‌ین... سوپاس بۆ به‌شداریكردنتان....
|
عبدالله عبدالعزیز
12/07/2010
كاك دکتۆر،ئه‌من له‌دووی پرسیاری کاک ڕێبوار ده‌چم له‌سه‌ر دادگا و تێکه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌و ده‌سه‌ڵات و فه‌ساد. ئایا ده‌سه‌ڵاتی کوردی فاسد تر نیه له‌وه‌ی ستانداردی دنیای سێهه‌م قبووڵی ده‌کات؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتی کوردی ناچێته خانه‌ی تاوانبارکردن لانی که‌م له‌سه‌ر رویداده‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ؟ دانانی دادوه‌ره‌کان به ته‌زکیه و مه‌حه‌کی ده‌سه‌ڵات نیه به‌لای تۆوه؟ یایا که‌س ده‌توانێ کێشه له ده‌سه‌ڵات بباته‌وه به‌تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌کانی کوژران و سه‌رمایه؟ پێشنیاری تۆ چیه بۆ ئه‌وانه‌ی که به ته‌داخولی ده‌سه‌ڵات له دادگا غه‌دریان لێ ده‌کرێت؟ ته‌ک تاک دادوه‌ر داده‌مه‌زرێن له فلته‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه. له‌سه‌ر باره‌جگه‌ره‌یه‌ک که له مطاری هه‌ولێر دادوه‌ری لێکؤڵینه‌وه-د- هه‌ره‌شه‌ی لێکراو دواتر کرا به داواکاری گشتی له ده‌ره‌وه‌ی شار، ئه‌گه‌ر دادوه‌رێك له‌سه‌ر شوێنه‌که‌ی لاده‌درێت یان له کاره‌که‌ی لا ده‌درێت له‌سه‌ر سه‌رپێچی له فه‌رمانی ده‌سه‌ڵات داران، له کێ شکاتی خۆی بکات؟ ئێوه تاوانی مه‌غدور کردنی خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌تی کورد له نه‌بوونی عه‌داله‌ت به رێژه‌یه‌کی دیار ده‌ده‌نه پاڵ کێ؟ به‌رای تۆ که‌رکوک گرنتره یان دادپه‌روه‌ی ناوخۆ؟ ئایا ئامۆژگاری ئه‌وانه‌ناکه‌ی له‌خۆت گه‌نجترن که واز بێنن له فه‌لسه‌فه و خه‌باتی قه‌ومایه‌تی و ته‌رکیز بکه‌ن له سه‌ر دادپه‌روه‌ری ناوخۆ؟ ئه‌گه‌ر که‌سێك له به‌ر بێدادی له هه‌رێم په‌نا به‌رێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم تۆ چۆن ده‌یبینی- خیانه‌ته یان نا؟ ئه‌گه‌ر من ته‌نها بۆم هه‌بێت له دادگای بن ده‌سه‌ڵاتی پیاو و ژن کوژانی پارتی و یه‌کیه‌تی و کورد به گشتی داوای مافه‌کانی خۆم بکه‌م، که‌واته مه‌گدوور ده‌بم. ئایا به‌باشی نازانی له‌م خولی په‌رله‌مانی ئێستادا هه‌وڵ بده‌ن که ده‌سه‌ڵا\تی دادگا له هه‌رێم دا له به‌غداش له مه‌حه‌ك بدرێت؟ ئه‌گه‌ر یه‌کێک په‌نای برده به‌ر ده‌زگایه‌کی دراوسی بۆ داکۆکی کردن له‌مافی زه‌وتکراوی یان مه‌غدوری، خیانه‌ته؟
|
كه‌مال حه‌مه سه‌ركه‌ڵوویی
12/07/2010
به‌رێز جه‌نابی دكتۆر مه‌حمود من وه‌ك رۆزنامه‌نووسێك ده‌پرسم و پرسیاره‌كانیش رۆزنامه‌نووسیین و بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه: 1ـ ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی له حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی دوای رووخانی رژێم به‌رپرسیارێتیان وه‌رگرت توانیان به‌شێك له‌و زوڵم و سته‌مه‌ی كه پێشتر له كورد كرابوو، قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه و له‌و ئاسته‌دا بوون كه لێیان چاوه‌ڕێ ده‌كرا؟ 2ـ كورد و ئیداره‌كه‌ی له ج روویه‌كه‌وه سومعه‌ی له‌كه‌دار بووه، به نموونه: بردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت له سنووری كوردستان_ ئێران ، یان خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی زیندانیانی سیاسیی وه‌كو هی مه‌ركه‌ز، یان ئاوه‌داننه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه وه‌كو پێویست، یان كوشتن و رفاندنی رۆزنامه‌نووسان، یاخود گرنگترینیان كه گه‌نده‌ڵیی و دووئیداره‌ییه؟
|
كاروان كركوكى
12/07/2010
كاك دكتۆر تا جه‌ند دلخۆشی به‌رۆلی كورد له حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا؟
|
ڕێبوار مه‌ندۆ
12/07/2010
ڕێزدار کاك دکتۆر؛ 1- دوای 50ساڵ ته‌مه‌ن خه‌رج کردن پێت وایه جگه له زه‌مینه دروستکردن بۆ دوبه‌ره‌کی کورد و عه‌ره‌ب وه کورد و کورد+ ڕێخۆشکردن بۆ بنه‌ماڵه‌ی سته‌مکار وچینایه‌تی کارێکی وا کرابێ بۆ کورد که به‌بێ ئه‌م خه‌رج و خوێنه نه‌کرابا؟ 2- برڕێزتان و ده‌یان له ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر کورسیه‌کانی سیاسه‌ت و پلاندانانی کوردن له به‌غدا و له‌ناو کوردستانیش ش له ئه‌وروپا ژیاون. ده‌زانن که دادپه‌روه‌ری و دادگا کڕۆکی دره‌ختی سه‌رفرازی و سه‌رکه‌وتنی میله‌تانن. له دنیای ئێوه‌دا؛ له ڕۆژئاوا؛ دادگاکان نه‌کو هه‌ر له وڵاتی خۆیاندا بۆ نمهونه هۆڵندا بێلایه‌نانه له سه‌نگ ده‌درێن، له دادگای ئه‌وروپی و دواتر نێوده‌وڵه‌تی و دواتر مافه‌کانی مرۆڤیش له مه‌حه‌ک ده‌درێن. ئایا خیانه‌ت نیه به تاکی کورد که ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌مووی بدرێته دادگای هه‌رێم به‌بی هیچ مه‌حه‌کێک له عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عیراق؟ جه‌نابتان دادگاکانی هه‌رێم به بێ لایه‌ن ده‌بینن؟ ئایا تاکی کوردی له دادگاکانی هه‌رێم دا به‌ده‌ستی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵات له دادگادا چه‌وساوه نین؟زیانی چیه بۆ کورد که دادگای کوردستان جیا بێت له دادگای عێراقی فیدرال؟ یان سودی چیه بۆ کورد که جیاتان کردۆته‌وه؟
|
عومةر عةلى
11/07/2010
له‌م دواییه‌دا هه‌ست ده‌كرێ نیگه‌رانیه‌ك به به‌رپرسانی كورده‌وه‌دیاره له‌وه‌ی له ئه‌نجامی سیناریۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقدا پۆستی سه‌ركۆماری له‌ده‌ست بچی. ئایا ئه‌گه‌ریكی وا له ئارادایه؟ ئه‌گه‌ر سه‌ركۆمار نه‌درا به كورد، ئیئتیلافه كوردستانیه‌كان به پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان رازی ده‌بن؟ ئه‌گه‌ر رازی نه‌بوون بدیل و هه‌لویستیان چی ده‌بی؟
|
یاد علی
11/07/2010
کورد روحی ساویلکه‌یی هه‌یه بۆیه من پێم وایه هه‌ر وه‌کو جاره‌کانی پێشوو، ئه‌مریکا ئه‌توانێ هه‌ر به سوکه ته‌له‌فۆنێک نوێنه‌رانی کورد رازی بکات، له‌لایه‌ک نوێنه‌رانی کورد که‌وتونه‌ته ناو بازنه‌یه‌کی بچوکی حیزبه‌کانیان وله‌لایه‌کیش هه‌ر وه‌کو جاره‌کانی پێشوو ئه‌مریکا وه‌کو کاک محمود وتی ئه‌مریکا به کورد فێر بووه، واتا ئه‌م پێ فێر بوونه مێژویه‌کی هه‌یه، که ئه‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر ئه‌مریکا به‌ڵکو وڵاته دراوسێکانیش هه‌مان بۆچونیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به کورد، کاک محمود وه‌کو نوێنه‌رێکی پارتی تا چه‌ند ڕازیه له سیاسه‌تی ئه‌و حیزبه‌ی که کاری تیادا ئه‌کات؟
|
باوكى عبدالله
11/07/2010
به رێزدار / كاك د.محمود عپمان برسیاری یه‌كه‌م / ئایا هاوبه‌یمانی كوردستانی كاتێك مصله‌حه‌تی تحقیق ببێت ئایا واز له ئیئتلافی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان ناهێنن ؟ كه ئه‌م جۆره كاره‌یان زۆرجار كردووه و له ده‌ستیان دێت . برسیاری دووه‌م / ئه‌و دوو حزبه دیسان به ته‌له‌فۆنێكی ئه‌مریكا له ئامانجه‌كانی ئیئتلافی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان ته‌نازول ناكه‌ن ؟
|
كارزان كريم
09/07/2010
سه‌لام*تۆپ باران كردن و سنوربه‌زاندن له‌لاین وه‌لاتان سه‌زایی یاسایی هه‌یه بۆحكومه‌تی عێراق به‌سه‌باندنی سه‌زابه‌سه‌رتوركیاو ئێران هه‌لناسێت؟ پیك هینانی حكومه‌ت له‌لاین عه‌لاوی یان به‌پیچه‌وانه پیكه‌ی كورد وه‌ك پیشو ده‌منیته‌وه یان به‌هیزترده‌بیت له‌حكمه‌ت؟ ئیئتلافی فراكسیۆنه كوردیه‌كان زۆر ته‌ئكیدیان له‌به‌ڵینی نوسراو ده‌كرده‌وه به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش هیج به‌ڵنیَك له‌هیج لایه‌نیك وه‌رنه‌گیرا له‌كاتی گفتوگۆكان له‌جی به‌جی كردنی ماده‌ی140له مه‌سه‌له‌ی پیشمه‌رگه له بودجه له‌كۆمه‌لیك پرسی ناكۆك. دووباره ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ناكریت سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو به‌ڵینه‌كان جی به‌جی نه‌كات؟ داواكردنی25%ی پۆسته‌كان به‌بروای هه‌ردوو لیستی ده‌وه‌له‌تی یاسا و عیراقیه داواكاری قورسن ئیئتلافی فراكسیۆنه كوردیه‌كان كارتی تری هه‌یه بۆكه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌م ریژه‌ی داوای ده‌كات؟ هه‌رسه‌ركه‌تو بیت
|
ملاتحسين شيخانى
09/07/2010
به‌رێزدكتۆر مه‌حمود دوای سلاو رێز ئایا پێتوایه كورد بتوانێت بۆ ئه‌مجاره‌ش كاركته‌رێكی باش بێت له به‌غدا، دواتر هاولاتی كورد چۆن متمانه به‌سه‌ركرده‌كانی بكات له‌كاتێكدا هه‌موو شت له میلله‌ت شاراوه‌یه ، وه‌ك داهات و ئه‌و پرۆتۆكۆلانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن؟ئیتر سلاو
|
هيمن
08/07/2010
سلاو 1- ئایا تۆ وه‌ك په‌رله‌مانتاریك و كه‌سایه‌تی سیاسی كوردی تا چه‌ند له په‌رله‌مانتاره ئیسلامیه‌كان رازیت له ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق تا چه‌ند په‌رله‌مانتاره ئیسلامیه‌كان به‌رگریان له مافه‌كانی كورد كردووه؟ 2- پێم باشه جه‌نابت هه‌ر به سه‌ربه‌خۆیی بمێنیته‌وه
|
سه‌هه‌ند حسێن
06/07/2010
ئه‌م كاته‌ت باش كاك د.مه‌حمود عوسمان من پرسیارێكم هه‌یه: 1-سزادانی ئێران له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌تایبه‌ت سزاكه‌ی ئه‌مجاره‌ی كه‌تایبت بوو به كه‌رتی (وزه‌و بانكه‌كان) كه شاده‌ماری داهاتی ئێرانه چۆن كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌ی بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌بێت له رووی سیاسیه‌وه؟ 2- ئه‌و سزایه كایكه‌ری ده‌بێت بۆسه‌ر هه‌رێی كوردستان؟ 3- چاره‌سه‌ر له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وة بۆ كاریگه‌ریه خراپه‌كانی ئه‌و سزایه چییه به‌رایتۆ؟ 4- ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌چیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت واتا چی وای له ئه‌مه‌ریكاكرد كه بڕیارێكی وابدات؟ ئایا بریارێكی دروست بوو له كاتێكدا به‌ته‌نیا بریاره‌كه‌ی دا‌و هیچ وه‌ڵا تێكی تری له گه‌ڵ نه‌بوو؟ ئایا ئه‌وه ته‌نازولێكی گه‌وره‌نه‌بوو ئه‌مه‌ریكا كردی پێت وانیه ده‌بێ له داهاتوودا باجه‌كه‌ى بدات؟
|
ئاکار کرمانشاهی/به‌ریتانیا
06/07/2010
به‌ڕێز کاک دکتۆر ئایا بیرت له‌وه‌نه‌کردۆته‌وه پارتێک دروست بکه‌ی ،که‌ده‌یان که‌سایه‌تی زویربووی یه‌کێتی وپارتی له‌خۆبگرێت ، یان ئه‌وهه‌موو ئیهتیمامه‌ی پارتی به‌تۆ بۆئه‌وه‌یه که‌تۆبیر له‌شتی وانه‌که‌یته‌وه .
|
به‌ناز
06/07/2010
به‌ڕێز دكتۆر محمود عوسمان/ 1- رات جیه به‌رامبه‌ر به فراكسیۆنه كوردیه‌كان به‌رای تۆ فراكسیۆنه‌كی كارایه؟ 2- ئایا سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ فه‌ره‌نسا كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت ؟
|
مختار خه‌مبار
06/07/2010
سڵاو به‌ڕێز دکتۆر محمود عسمان ئایا ئێستای پارتی و سه‌رده‌می مه‌لا مسته‌فا چ جیاوازیه‌کی هه‌یه.وه بۆچی؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ئایا پێگه‌ی کورد له عێراق بۆ به‌ده‌ست خستنی مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان کێ له پارتی و یه‌کێتی زیاتر پێداگیریان کردووه.وه بۆچی؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ئایا کێشه‌کانی ناوخۆی کوردستان تائێستا ماوه‌ته‌وه کێ لێی به‌رپرسیاره له پارتی و یه‌کێتی و لایه‌نه‌کانیتر به‌گشتی.وه بۆچی؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
|
هيوا عوسمان
05/07/2010
سلاو كاك دكتؤر پرسیاره‌كان بؤرنامه‌نوسییانه‌یه و بؤ بلاوكردنه‌وه‌م ده‌ويت له رؤژنامه‌ی چه‌تر له دیمانه‌یه‌كی به‌ریزتدا كه سالی نه‌وه‌ده‌كان له‌كه‌ل رؤزنامه‌ی ئه‌مرؤ كردوته باس له به‌یوه‌ندی نیوان مه‌لا مسته‌فای بارزانی و ئیسرائیل ده‌كه‌یت من ده‌برسم: 1. یه‌كیتی و بارتی تا جه‌ند به‌یوه‌ندییان له‌كه‌ل ئیسرائیل‌دا هه‌یه؟ بؤجی هه‌مو كات بارتی به بوونی به‌یوه‌ندیی به ئیسرائیله‌وه وه‌سفده‌كریت؟ 2. تاجه‌ند بوونی ده‌ستی سیخوریی و نهینی ئیسرائیل له عیراق و هه‌ریمی كوردستاندا هه‌ست بیده‌كه‌یت؟ به‌تایبه‌ت كه مانكی رابردوو كه‌وره بازركانیكی ئیسرائیلی سه‌ردانی هه‌ریمی كوردستانی كرد‌و رؤزنامه‌كانی ئیسرائیلیش وه‌كو رؤزنامه‌ی یه‌دؤعؤت ئه‌حرانؤت و رؤزنامه‌ی هائاریتس بلاویانكدره‌وه كه شانده ئیسرائیلییه‌كه له‌كه‌ل جه‌ند به‌ربرسیكی یه‌كیتی له سلیمانی كؤبونه‌ته‌وه. 3. وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خؤ تیرؤری سه‌رده‌شت عوسمان جؤن ده‌بینی؟ بؤجی كه‌باس له‌وه ده‌كریت سه‌رده‌شت رؤزنامه‌نوس بووه بارتی بیی توره ده‌بیت ته‌نانه‌ت ریكه به دروستكردنی به‌یكه‌ره‌كه‌شی نادات؟ 4. تا جه‌ند بیت وایه یه‌كیتی و بارتی له جوارجیوه‌ی ریكه‌وتننامه‌كه‌یاندا بمیننه‌وه؟ له حالی هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و ریكه‌وتننامه‌دا، نیوانی یه‌كیتی و بارتی جی به‌سه‌ر دیت؟ بیت وایه ئه‌و كاته ئه‌كه‌ری هه‌لكیرسانی شه‌ر له نیوانیاندا به هیز ده‌بیت؟
|
بەهمەن
05/07/2010
بەریز کاک دکتور محمود عوسمان من دوو پرسیارم هەیە.1.رای بەریزتان دەربارەی درووست نەکردنی حکومەت پاش تیپەربوونی 4مانگ بەسەر هەلبژاردندا ئایا ئەمە گالتە کردن نیە بە شعوری خەلکی عیراق،،2.جەنابتان بە کەسیکی راسگۆ ناسراون لەپاش کۆبونەوەکان هەمیشە رەئی خۆتان بەئاشکرا وتوەئایا ئەمە هیچکات زەرەری پیگەیاندویت واتە راستگۆیەکانت..لەگەل ریزم بۆ ستافی کۆمەل نیووز
|
صابر
05/07/2010
باش سلاو بؤ كاك دكتور ئايا بةريزتان بيرو راتان دةربارةى ئاينى بيرؤزى ئيسلام جؤنة .وة دةربارةى ئةنجامدانى فةريزةكانى ئيسلام لة ج ئاستيكدان ؟ ئايا تا ئيستا بيرتان لةوة نةكردؤتوة كة بةريزتان لة زير جادرى لايةنيكى ئيسلامي كورديدا ئةرك و كارةكانتان بة ئةنجام بكةيةنن و بةيوةنديان بيوة بكةن ؟ بة حوكمى ئةوةى بةريزتان كةسيكى بةشةخسيةت و رابردووباكن و دةكونجي باكراونديكى ئيسلامى (دينى)زالبيت بةسةرتاندا ؟ لةكةل سوباسدا
|
راستكؤ خؤشناو
05/07/2010
به‌رێز: دكتۆر مه‌حموود عوسمان من دوو پرسیارم هه‌یه بۆ جه‌نابت؟ 1.هۆكاری جییه به‌رده‌وام كورد مه‌دحی ئه‌مریكا ده‌كات و هه‌ڵه‌كانی داده‌پۆشێت كه‌چی ئه‌مریكا هیچ شتێكی وای نه‌كردووه كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد دابێت ؟ 2.ئایه بۆ كوورد كام لایه‌ن باشه له‌عێراقدا كه‌لێوه‌ی نزیكبێته‌وه شیعه یان سوننه؟
|
bawar
05/07/2010
به‌ریز دكتور مه‌حمود سالانی رابردوو كورد له‌به‌غداد سیه‌مین بیكهاته‌بوو بلام ئیسته به‌و هه‌موه ناكوكیه‌ی كه‌هه‌یه‌تی له نیو خو به‌هوی ئه‌و ناحه‌قیه‌ی كه‌سالانی رابردو بارتی و یه‌كییه‌تی كردوویانه وجودی ئه‌وتوی نیه ؟ مافه‌كانی كورد جاكتر له‌جاران دبته دی ؟
|
|