|
|
|
ئایاخواردنی نێرگه‌له له ئیسلامداڕێگه‌ی پێدراوه؟
له‌وه‌لاَمی ئه‌و برا به‌رێزه‌دا ئه‌ڵێین: نه جگه‌ره و نه نێرگه‌له له‌سه‌رده‌می هاتنی ئیسلامدا نه‌بوون، به‌لاَم له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا رێسایه‌كی گشتی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌رشتێ زیان به له‌ش و سامان بگه‌یه‌نێت حه‌رامه..
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م رێسایه‌دا ئه‌توانیین بڵێین: جگه‌ره حه‌رامه، چونكه زیان به له‌ش و سامانی بكێشه‌كه‌ی ئه‌گه‌یه‌نێ، به‌پێی راپۆرتی پزیشكی كۆمه‌ڵێ نه‌خۆشی شیرپه‌نجه له جگه‌ره كێشانه‌وه دروست ده‌بێت، وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی گه‌روو ، سنگ و سییه‌كان، وتاد.. و جۆره جگه‌ره‌یه‌ك هه‌یه پاكه‌تی به ده دۆلاره، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده دۆلارییه‌ك بگرێ به‌ده‌ستیه‌وه و ئاگرێكی پیوه بنێ، هه‌موو كه‌س پێی ده‌ڵێن: ئه‌م مرۆڤه شێت بووه، به‌لاَم هی واهه‌یه له‌شه‌و و رۆژیكدا دووپاكه‌ت ئه‌كێشێ، واته: ئاگر به‌بیست دۆلاره‌وه ئه‌نێ، به‌لاَم سه‌د بریا هه‌ر ئاگره‌كه‌ی پێوه بنایه، نه‌ك ئاگریشی به ده‌روونی خۆیه‌وه بنایه..
جا ئه‌گه‌ر نیرگه‌له‌یش زیانی بۆ له‌شی بكێشه‌كه‌ی هه‌بێ، حه‌رامه.. به‌پێی باسێك كه‌به‌ر گوێم كه‌وتوه، ده‌ڵێن: زیانێكی زۆری بۆ سنگ هه‌یه.. به‌لام به شێوه‌یه‌كی عیلمی نه‌مدیوه، تابتوانم قسه‌ی لێ بكه‌م، ئه‌گه‌ر زیانی بۆ له‌شی بكێشه‌كه‌ی نه‌بیت حه‌رام نییه، خۆ ئه‌گه‌ر زیانیشی هبێت ئه‌وا حه‌رامه.. و خوا ئاگادار تره..
|
|
127
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Sunday, July 11, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010