|
|
|
موعجیزه‌ی زانستی له سركه‌دا
توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان سووده‌كانی سركه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وامیش سوودی دیكه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه سه‌لماوه كه سركه ڕێگره له‌سكچوون به‌هۆی بوونی مادده‌ی گره‌وه‌ی تیایدا. هه‌روه‌ها خواردنی سركه به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م و ڕێك‌وپێك ده‌بێته هۆی پاككردنه‌وه‌ی گه‌ده و كۆئه‌ندامی هه‌رسی مرۆڤ. كرده‌ی هه‌رس چالاكده‌كات و مشه‌خۆره‌كانی ناو ڕیخۆڵه ده‌كوژێت، هه‌روه‌ها سركه به دژه‌زینده‌یه‌كی(ئه‌نتیبایۆتیك) باش داده‌نرێت ، به‌هه‌مان شێوه سووده‌كانی بۆ چاره‌سه‌ری پووك و كلۆربوونی دانه‌كان زانستييانه سه‌لمێنراوه. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕاستی فه‌رمووه، كه ده‌رباره‌ی سركه ده‌فه‌رموێت:
(نعم الإدام الخل).(باشترین پێخۆر سركه‌یه)، ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه بۆئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) هیچ شتێك نییه فه‌رمانی پێكردبین و زانستیيانه سووده‌كانی نه‌سه‌لمێنرابێت، به‌هه‌مان شێوه شتێك نییه لێی قه‌ده‌غه كردبین، كه زاست زیانه‌كانی نه‌سه‌لماندبێت، ئایا دوای ئه‌م موعجیزه‌یه هیچ موعجیزه‌یه‌ك هه‌یه؟ !!
|
|
91
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Monday, July 12, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010