|
|
|
مه‌ی و موعجیزه‌ی حه‌رامكردنی
هه‌موو لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كان ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه، كه مه‌ی خراپی و زیانه‌كانی زۆر‌و هه‌مه‌جۆرن، ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌هه‌موو جۆرێك مه‌ی و گشت مادده سه‌رخۆشكه‌ره‌كانی حه‌رامكردووه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (90) إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلَاةِ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ) [المائدة: 90-91].
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان له چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كدا له زیانه‌كانی مه‌ی ئاگاداری كردووینه‌ته‌وه، ئه‌و بۆچوونه‌ش كه بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كات، گوایه مه‌ی بۆدڵ باشه، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌و دووره له ڕاستییه‌وه، چونكه:
یه‌كه‌م: خواردنه‌وه‌ی مه‌ی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه ده‌زگای به‌رگریی ده‌ڕوخێنێت‌و خانه‌كانی جگه‌ر له‌ناوده‌بات، هه‌روه‌ها كارده‌كاته‌سه‌ر خانه‌كانی مێشك‌و ده‌بێته‌هۆی تێكچوونی باری ده‌روونی, بۆیه پێغه‌مه‌به‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:
(إن الله أنزل الداء والدواء وجعل لكل داءٍ دواءً فتداووا ولا تداووا بمحرم) (رواه أبو داوود)
(خوای گه‌وره نه‌خوشی و چاره‌سه‌ریشی بۆناردووین، هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك چاره‌سه‌ریشی هه‌یه، كه‌واته خۆتان چاره‌سه‌ربكه‌ن، به‌ڵام به حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان چاره‌سه‌رمه‌كه‌ن)، كێ ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ی فێری ئه‌م ڕاستییه پزیشكییه كردووه؟
دووهه‌م: ده‌زگا هه‌ستیارو ئاڵۆزه‌كانی جه‌سته، زۆرترین كاریگه‌ریی مه‌ییان ده‌كه‌وێته‌سه‌ر، وه‌ك كۆده‌ماره‌كان و جگه‌رو ڕژێنه‌كان، كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی تێكچوونی ترسناك بۆیان. كاریگه‌ریی مه‌ی له خواردنه‌وه‌یه‌وه‌و له لێوو ناوده‌م و زمانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، ڕه‌نگه حاڵه‌تی لیكڕشتن(لیكنی) یان وشكبوونه‌وه‌ی زمان دروستبكات.یان ڕه‌نگه ببێته هۆی شێرپه‌نجه‌ی زمان. هه‌روه‌ها مه‌ی ده‌بێته هۆی فراوانبوونی سورێنچك و ده‌ماره‌خوێنه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی برینداربوونی ترسناك. هه‌روه‌ها لێكۆڵنه‌وه نوێكان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، كه زۆربه‌ی تووشبووان به شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك ئه‌وانه‌ن، كه به‌رده‌وام مه‌ی ده‌خۆنه‌وه. سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر به مه‌ی پرسیار له پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)كرا، فه‌رمووی:
(إنه ليس بدواء ولكنه دا‌ء) [رواه مسلم].(مه‌ی چاره‌سه‌رنییه، به‌ڵكو ده‌ردو نه‌خۆشییه).
سێیه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌رییه‌كانی مه‌ی ده‌ڵێت: مه‌ی ده‌بێته هۆی سوربوونه‌وه‌ی په‌رده‌ی گه‌ده‌و زیادبوونی ده‌ردانی ترشی كلۆری ئاو، كه ده‌بێته هۆی تووشبوونی گه‌ده به برینی درێژخایه‌ن، ڕه‌نگه ئه‌مه دریژه بكێشێت و ببێته هۆی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده(سرطان المعدة). سه‌باره‌ت به ڕیخۆڵه‌كان له‌كاتی وه‌رگرتنی سه‌رخۆشكه‌ره‌كاندا تووشی هه‌وكردنی زۆر ترسناك ده‌بن، هه‌روه‌ها تووشی بێتوانایی مژین ده‌بن، جگه له تێكچوونی جوڵه‌وگرژبوونی، بۆیه خوای گه‌وره مه‌ی حه‌رامكردووه چونكه خێری ئێمه‌ی ده‌وێت، هه‌ربۆیه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (كل مسكر خمر وكل خمر حرام) (رواه مسلم) (هه‌موو سه‌رخۆشكه‌رێك مه‌یه و هه‌موو مه‌یه‌كیش حه‌رامه)
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی : لاڤیار
|
|
118
جار خوێندراوه‌ته‌وه | Monday, July 12, 2010
|
|
|
|
|
|
|
|
زیاتر
|
|
|
komalnews.net | All rights reserved | 2010