له كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كاندا، ده‌نگ بده به مامۆستا عه‌لی باپیر
كه‌ركوك: ته‌رمی دوو كورد كه‌یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره ده‌دۆزرێته‌وه
ڕانیه: له ڕووداوێكی هاتووچۆدا ( 11 ) كه‌س ده‌بنه قوربانی
سه‌ره‌تا
|
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
|
ئێمه کێین
|
ئه‌رشیف
نوێترین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی کۆمه‌ڵ -427-
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
ئه‌رشیف
بارودۆخ و ئه‌دای ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان چۆن ده گوزه‌رێت
باج و جۆره‌كانی هاووڵاتیانی بێزار كردووه «كه‌سێك بتوانێ خانویه‌ك یان قاتی دووه‌م بكاته‌وه، توانای نییه (700) هه‌زاری رسوماتی قیرانه بدات؟
دامه‌زراندن، خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی ده‌رچووان واسیته رایده‌چڵه‌كێنێت
گرنگی كات....
ئێمه له كوێی دنیای هاوچه‌رخداین؟
روو له كۆنگره
چه‌مكی (حزب) له قورئان و سوننه‌ت دا ( به‌شی یه‌كه‌م )
نه‌جیب گه‌یلانی؛ مێژووی ئیسلامیی و هونه‌ری رۆمان‌نووسین
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌به‌رده‌م كۆنگره‌دا
پێشنیارێك بۆ په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌ركه‌وتنی كاروانی ئازادیی و ئابڕووچوونی ئیسرائیل
سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا له كام ڕه‌هه‌نده‌وه؟
جێگیركردنه‌وه‌ی باڵانس
پلانی ستراتیژی چییه؟
چۆنیه‌تی دیاریكردنی ئه‌ندامانی كۆنگره و پاڵێوراوانی سه‌ركردایه‌تی
بوونی عه‌للاوی به سه‌ره‌كوه‌زیران له به‌رژه‌وه‌ندی كورده؟
به‌ڵێ
% 28
نه‌خێر
% 59
نازانم
% 11
پلانی ستراتیژی چییه؟
7/6/2010
نووسه‌ر: یونس خه‌زنه‌یی
پلانی ستراتیژی بریتییه له‌و پلانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ داده‌ڕێژرێت، تێیدا ڕه‌چاوی سه‌رجه‌م گۆڕاوه ناوه‌كی و ده‌ره‌كییه‌كان ده‌كرێت، دیاریكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و چین و توێژانه‌ی كه به ئامانج گیراون، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نانه‌ش كه پێشبڕكێیه‌تی له‌گه‌ڵیان وه له هه‌مانكاتیشدا شێوازی كێبركێش دیاری ده‌كات.
پلانی ستراتیژی بریتییه له پرۆسه‌یه‌كی تازه‌كاری، پێویسته بۆ جێبه‌جێكردنی ساڵانه چاكسازی تێدا بكرێت به له‌به‌رچاوگرتنی پێشهاته ده‌ره‌كی و ناوه‌كییه‌كان. هه‌روه‌ها پلانی ستراتیجی وه‌ڵامی ئه‌م دوو پرسیاره‌شمان ده‌داته‌وه
1ـ له چ شوێنێ و له سه‌ر كام چین و توێژ كار ده‌كه‌ی؟
2ـ شێوازی كێبڕكێمان بۆ هه‌ر چینێك چۆنه؟
سودی پلانی ستراتتیجی چییه؟
- پلانی ستراتیجی واده‌كات كه ئامانجه گشتیه‌كانی ڕێكخراوه‌كه بۆ هه‌موان ڕوون بێت.
- له‌وێوه پلانه كارگێڕیه‌كان سه‌رچاوه ده‌گرن و كه‌رته‌كانی كاركردن دیاری ده‌كرێن.
- ئامانجه گشتییه‌كان ده‌بن به بڕیارده‌ری سه‌رجه‌م بڕیاره‌كان.
- واده‌كات كۆی ئه‌ندامان له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا كار بۆ به‌دیهێنانی یه‌ك ئامانج بكه‌ن.
پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین پلانی ستراتیجی ته‌نها تایبه‌ت نییه به ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانه‌وه، واتێبگه‌ین ئێمه هه‌ر پلانێكمان هه‌بێت ئه‌وان ده‌توانن ڕێگریمان بۆ دروست بكه‌ن، نه‌خێر پێویسته هه‌موو تاكێك له ژیانیدا پلانی بۆ خۆی هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای (SWOT) كه بریتیه له‌دیاری كردنی (خاڵی به‌هێزو لاواز پلان بۆ خۆی دابڕێژێت چ جای ڕێكخراو و پارتێك.
ئایا پلانی ستراتیجی به‌رده‌وام سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت؟
به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر هه‌ندێكجار سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت به هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه:
ـ خراپ ئاماده‌كاری بۆ پلانه‌كه‌و نه‌بوونی خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد‌و ته‌واو.
ـ ئاگادارنه‌بوونی لێپرسراوانی ئاستی خواره‌وه و ئه‌ندامان به‌پلانی ڕێكخراوه‌كه.
ـ وه‌رنه‌گرتنی بڕیاری پێویست له‌سه‌ر بنه‌مای پلانه ستراتیژیه‌كه.
ـ جه‌ختكردنه‌وه و ورد نه‌بوون و دووركه‌وتنه‌وه له پلانه ستراتیجیه‌كه.
ـ نه‌بوونی نه‌رمكێشی و نه‌بوونی گۆڕانكاری له‌پلانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ بوونی گۆڕانكاریی كاریگه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا له‌سه‌ر گریمانه‌كانی پلانه ستراتیجیه‌كه
جا له ڕوانگه‌ی ئه‌م سه‌ره‌تایه‌وه به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌م پێشنیارانه بخه‌مه ڕوو
یه‌كه‌م: له ڕووی په‌روه‌رده و بانگه‌وازه‌وه زۆر پێویسته پلانێكی هه‌مه‌لایه‌نه دابڕێژرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامان له ڕووی چۆنێتییه‌وه ئاستیان به‌رز بكرێته‌وه ئه‌ویش به:-
أـ داڕشتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌ییمان بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان .
ب ـ دانانی مه‌رجی پاپه‌ندبوون به‌خوێندنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ندامان له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا، به‌شێوه‌ی بازنه‌یی و هه‌فتانه.
ج ـ كردنه‌وه‌ی باره‌گا له‌و شارانه‌ی كه ناوچه‌ی چالاك و لایه‌نگری زۆری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌ی ته‌قلیدی نا كه كۆمه‌ڵێك موچه‌خۆر زیادبكه‌یت، به‌ڵكو كاره‌كان بخرێته ئه‌ستۆی ئه‌ندامان.
دووه‌م: له‌ڕووی ئابوریی و داراییه‌وه دانانی پلانێكی تۆكمه بۆ سه‌ر به‌خۆییكردنی دارایی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئه‌ویش به:
أـ دروستكردنی گیانی ماڵبه‌خشین له‌ناو ئه‌نداماندا به‌تایبه‌تی ئه‌و برایانه‌مان خودای گه‌وره نیعمه‌تی ماڵی به‌سه‌ردا به‌خشیون، بۆ نموونه برایه‌ك خانویه‌كی له خۆ زیادی هه‌یه و ده‌یدات به‌كرێ ڕای بگه‌یه‌نێت كه‌من ئه‌م خانووه ته‌رخان ده‌كه‌م بۆ په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانمان و به‌ره‌وپێشبردنی كاروباره‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كه ئه‌مه‌ش ده‌بێت به پێشه‌نگێكی باش بۆ برایان له خواره‌وه.
ب ـ پاشه‌كه‌وتكردنی به‌شێك له‌و بودجه‌یه‌ی كه كۆمه‌ڵی ئیسلامیی وه‌ریده‌گرێ و خستنه كاری بۆ سه‌رمایه گوزاریی، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ئابورییانه (دراسه جدوی)ی بۆ بكرێت و به‌كه‌سانێك بسپێردرێت كه خۆشیان ده‌وڵه‌مه‌ندبن و پشكیان له سه‌رمایه‌گوزارییه‌كه‌دا هه‌بێت.
سێیه‌م: له‌ڕووی سیاسییه‌وه گرنگیدانی زیاتری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به هه‌ڵبژاردن ئه‌ویش به:
أـ دانانی ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌و بواره‌و دانانی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی به سه‌رۆكی ئه‌و ده‌زگایه.
ب ـ ئاڕاسته‌كردنی ئه‌ندامان به‌تایبه‌ت برایانی سه‌ركردایه‌تی به تێكه‌ڵی و سه‌ردانی خه‌ڵكی به به‌رده‌وامی نه‌ك ته‌نها له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا، چونكه به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی خه‌ڵكی ئه‌ركێكی ئیسلامییه.
چواره‌م: له‌ڕووی كارگێڕییه‌وه به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئه‌ركێكی هه‌نووكه‌یی و زۆر پێویستی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا خۆمان ڕزگار بكه‌ین، كاك فڵان نه‌بێت ئیتر ئه‌و مه‌كته‌به یان مه‌ڵبه‌نده به‌كه‌سی تر به‌ڕێوه نابرێت، به‌ڵكو كه‌سی شیاو له‌شوێنی شایاو دابنرێت و گۆڕانكاری له پۆسته‌كاندا بكرێت، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌كرێت:
أـ ده‌سه‌ڵاته‌كان جیابكرێنه‌وه، به‌ڵام نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه ئه‌و ئیشه به‌وسپێرراوه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه من لێی به‌رپرس نیم، نه‌خێر پێویسته كه‌سێك ئیشه‌كه‌ی پێ بسپێررێت كه له‌توانایدا هه‌یه، كه توانای جێبه‌جێكردنی نییه له ئه‌میره‌وه تا به‌رپرسه ڕاسته‌وخۆكه‌ی له ڕووی قیامه‌تی و دونییاییه‌وه به‌رپرسیار ده‌بێت.
ب ـ پێدانی ده‌سه‌ڵات به مه‌كته‌بی ڕێكخستن بۆ لێپێچینه‌وه له مه‌ڵبه‌نده‌كان.
ج ـ پێدانی ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتر به‌به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان.
135 جار خوێنراوه‌ته‌وه
ئایا لێسانه‌وه‌ی عه‌وره‌ت حه‌ڵاڵه یان حه‌رام؟
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
ئایا له پاش نوێژه فه‌رزه‌كانه‌وه دوعا هه‌یه؟
له‌لایه‌ن مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوینیه‌وه وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه به‌نه‌سه‌ب حه‌رامن كامانه‌ن؟ واته دروست نییه زه‌واجیان له‌گه‌ڵ بكرێت؟
وه‌لاَمدانه‌وه‌ی مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی
ته‌فسیری سوره‌تی (الفاتحة) ئه‌ڵقه‌ی-2
د. عه‌بدولواحید موحه‌ممه‌د
ژیانی هاوسه‌ری
دكتۆر موحه‌ممه‌دی خانی
پیاوانی خودا
مامۆستا شێرزاد
دیاردەی مەرگی ناكاو لەنێوان زانست و ئاین دا
ئایا به وشكبوونی فورات كێوه ئاڵتونه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت؟
گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه بوو
به‌یانامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ دژی قسه پووچ‌و ده‌مارگیرییه‌كانی (بها‌و الا‌عرجی)
به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان / عێراق ژماره (352)
ڕاگه‌یاندی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ به بۆنه‌ی له سیدره‌درانی عه‌لی کیمیاوی
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان
ده‌نگی كۆمه‌ڵ ڕادیۆی سۆران
كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام
مامۆستا عەلی باپیر
سه‌ره‌تا
|
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
|
ئێمه کێین
|
دیدار و چاوپێکه‌وتن
|
بابه‌ت و وتار
|
ڕێپۆرتاژ
|
وتاری مامۆستایان
|
به‌ییانامه و ئاگاداری
|
ئیعجازی زانستی
|
ستافی کار
|
پێگه‌ی پێویست
Komal News Copyright 2008
©
All Rights Reserved
|
Created by:
Avesta Group For IT Solutions