له كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كاندا، ده‌نگ بده به مامۆستا عه‌لی باپیر
كه‌ركوك: ته‌رمی دوو كورد كه‌یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره ده‌دۆزرێته‌وه
ڕانیه: له ڕووداوێكی هاتووچۆدا ( 11 ) كه‌س ده‌بنه قوربانی
سه‌ره‌تا
|
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
|
ئێمه کێین
|
ئه‌رشیف
نوێترین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی کۆمه‌ڵ -427-
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
ئه‌رشیف
بارودۆخ و ئه‌دای ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان چۆن ده گوزه‌رێت
باج و جۆره‌كانی هاووڵاتیانی بێزار كردووه «كه‌سێك بتوانێ خانویه‌ك یان قاتی دووه‌م بكاته‌وه، توانای نییه (700) هه‌زاری رسوماتی قیرانه بدات؟
دامه‌زراندن، خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی ده‌رچووان واسیته رایده‌چڵه‌كێنێت
گرنگی كات....
ئێمه له كوێی دنیای هاوچه‌رخداین؟
روو له كۆنگره
چه‌مكی (حزب) له قورئان و سوننه‌ت دا ( به‌شی یه‌كه‌م )
نه‌جیب گه‌یلانی؛ مێژووی ئیسلامیی و هونه‌ری رۆمان‌نووسین
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌به‌رده‌م كۆنگره‌دا
پێشنیارێك بۆ په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌ركه‌وتنی كاروانی ئازادیی و ئابڕووچوونی ئیسرائیل
سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا له كام ڕه‌هه‌نده‌وه؟
جێگیركردنه‌وه‌ی باڵانس
پلانی ستراتیژی چییه؟
چۆنیه‌تی دیاریكردنی ئه‌ندامانی كۆنگره و پاڵێوراوانی سه‌ركردایه‌تی
بوونی عه‌للاوی به سه‌ره‌كوه‌زیران له به‌رژه‌وه‌ندی كورده؟
به‌ڵێ
% 28
نه‌خێر
% 59
نازانم
% 11
جێگیركردنه‌وه‌ی باڵانس
8/6/2010
نووسه‌ر: هه‌ژار حاته‌م
تیرۆركردنی كه‌شتیگه‌لی ئازادیی به په‌یام و په‌یامهه‌ڵگرانییه‌وه، رووداوێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو له هێزێكی ده‌ستبه‌خوێنینی وه‌ك ئیسرائیل، چون مێژووی هه‌ر وابووه: قه‌سابخانه‌كانی (دێریاسین، سه‌برا و شاتێلا) له سه‌ده‌ی رابوردوو، شێوازی تیرۆركردنی سه‌ركرده و كادێره سه‌ربازیی و سیاسییه‌كانی رێكخراوه رزگارییخوازه‌كانی فه‌له‌ستین، ده‌ستگیركردن و زیندانییكردنی ژن و منداڵ و پیر و په‌ككه‌وته، جه‌نگه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی له ته‌مموزی 2006، داگیركردنی كه‌رتی غه‌ززه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2008 و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی دیكه‌ی خوێناویی دژ به هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیی و حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراو و یاسایی (حه‌ماس) و به‌كارهێنانی بۆمبی فۆسفۆڕیی و چه‌ندین چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو، بۆردوومانكردنی خوێندنگه‌كانی رێكخراوی «ئۆنروا»ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ....تاد، ده‌یان پیلان و هێرشی دیكه، بێگومان هه‌ر حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنیی ئه‌نجامیان داوه و ئه‌نجامیشی ده‌ده‌ن، چونكه به درێژایی سه‌ده‌ی رابوردوو و تا هه‌نووكه‌ش، كه (باوكی ئاشتی) ئۆبامای وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، سه‌رۆكی ئه‌مریكایه، «ئیسرائیلێكی ئارام و باقی» ستراتیژییانه، جا بۆ وا ناكه‌ن؟!.
هه‌فته‌ی رابوردوو بوو، كه كۆنگرێسی ئه‌مریكا به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا «دیواری ئاسنیین» بۆ ئیسرائیل بنیات بنێت، بۆ رێگه‌گرتن له گولله هاوه‌نه‌كانی (حه‌ماس و حزبوڵڵا)، گوایه سارووخه‌كانیان ده‌گاته ناوجه‌رگه‌ی ئیسرائیل، گه‌ر هه‌موو پێكراوانی سارووخه‌كانی ئه‌وان كۆبكه‌یته‌وه، ناگاته ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی، كه له خوێندنگه‌یه‌كی «ئۆنروا»دا له كه‌رتی غه‌ززه هه‌لاهه‌لا بوون، ته‌نانه‌ت (UN) نه‌یتوانی پارێزگاریی له كارمه‌ندان و بنكه و باره‌گاكانی خۆیشی بكات!.
ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هه‌ر قه‌یرانێكی سیاسیی، گه‌نده‌ڵیی و به‌دڕه‌وشتیی نێوخۆیی، كه له‌گه‌ڵ بووه سه‌رباسی راگه‌یاندنه‌كان، هه‌وڵ ده‌دات قه‌یرانه‌كه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بكات، هه‌روه‌ك ده‌ڵێن: «تصدیر اڵ‌زمه»، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م بۆ سووڕانی زوومی كامێرا‌كان به ئاڕاسته‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆی، دووه‌م بۆ گێڕانه‌وه‌ی سومعه.
به شاهیدی دۆست و دوژمن، قه‌واره‌ی زایۆنیی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نوێ (سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك)دا، دوو جه‌نگی، به دوو هێزی بچووك و لاواز (حه‌ماس و حزبوڵڵا)، له چاوخۆیدا دۆڕاند. راپۆرتی «ڤینۆگراد»، كه دوای جه‌نگی سه‌ر لوبنان و (حزبوڵڵا) پێكهات، زۆر به روونیی و ئاشكرایی سوپاكه‌یانی به سه‌رنه‌كه‌وتوو وه‌سف كرد. ده‌ره‌نجام و كاردانه‌وه‌كانی دوای جه‌نگی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و (حه‌ماس)یش، بووه هۆی سه‌ركه‌وتنی حزبه راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كه‌ی (ناتانیاهۆ) و شكستی هه‌ردوو حزبی «كار و كادیما»ی (لیڤنی و ئێهود باراك)، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسرائیل، كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای وه‌ستاندنی جه‌نگ، به‌ڕێوه‌چوو. گرنگه ئاماژه بۆ ستراتیژییه‌تی (ناتانیاهۆ)ش بكه‌ین، كه له‌گه‌ڵ كۆتاییهێنانه به حه‌ماس و حكومه‌ته‌كه‌ی، ئاشكراكردنی سیناریۆیه‌كیش له لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانه‌وه: به هه‌ڵكوتانه سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و راماڵینی (حه‌ماس)، باشترین به‌ڵگه‌یه. پاڵنه‌ری سه‌ره‌كییش بۆ ئه‌وه، ئایدیۆلۆژییه مه‌زهه‌بییه توندڕه‌وه‌كه‌یانه، كه خه‌ون به «ده‌وڵه‌تی گه‌وره»ی ئیسرائیله‌وه ده‌بینن. به‌ده‌ر له‌و پاشخانه مه‌زهه‌بییه‌ی، كه خۆیان به «گه‌لی هه‌ڵبژارده‌ی خوا» ده‌زانن. ئه‌وانه چه‌ند هۆكارێكی سه‌ره‌كیین، كه یارمه‌تیده‌ر و پاڵنه‌ری ئیسرائیلن له‌و كارانه‌یدا، هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتیگه‌لی ئازادیی و تیرۆر و برینداركردنی ده‌یان هاووڵاتی به ره‌گه‌ز جیاواز، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا.
من پێموایه، تاوانی زۆر له‌وه گه‌وره‌تریش ئه‌نجام ده‌دات، چون قه‌واره‌یه‌ك له سه‌ر ئه‌ساسی خوێن بنیات نرابێت و پاڵنه‌ری مه‌زهه‌بییش له گۆڕێ بێت، پاشان هه‌ڵوێستی لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تیی، رێژه‌ی نه‌گۆڕ بێت، هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی بێت و له دواجاریشدا ئه‌مریكا رێگر بێت له راگه‌یه‌ندراوێكی ناڕه‌زایی، ئیتر بۆ وا ناكات؟!
ئیسرائیل به هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتیگه‌لی ئازادیی، ویستی باڵانسی دابه‌زیوی، له هه‌ردوو جه‌نگی پێشووتردا، به‌رز بكاته‌وه، یان هیچ نه‌بێت جێگیریی بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی دیكه به‌ره‌و نزمبوونه‌وه و لاسه‌نگیی بردی، چونكه ئه‌مجاره‌یان به‌رانبه‌ر چه‌ندین ده‌وڵه‌ت رووبه‌ڕوو بووه‌وه و وه‌كو ده‌شڵێن: «ئاشتیی جیهانی» له‌كه‌دار كرد!.
hazharhatam@gmail.com
118 جار خوێنراوه‌ته‌وه
ئایا لێسانه‌وه‌ی عه‌وره‌ت حه‌ڵاڵه یان حه‌رام؟
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
ئایا له پاش نوێژه فه‌رزه‌كانه‌وه دوعا هه‌یه؟
له‌لایه‌ن مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوینیه‌وه وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه به‌نه‌سه‌ب حه‌رامن كامانه‌ن؟ واته دروست نییه زه‌واجیان له‌گه‌ڵ بكرێت؟
وه‌لاَمدانه‌وه‌ی مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی
ته‌فسیری سوره‌تی (الفاتحة) ئه‌ڵقه‌ی-2
د. عه‌بدولواحید موحه‌ممه‌د
ژیانی هاوسه‌ری
دكتۆر موحه‌ممه‌دی خانی
پیاوانی خودا
مامۆستا شێرزاد
دیاردەی مەرگی ناكاو لەنێوان زانست و ئاین دا
ئایا به وشكبوونی فورات كێوه ئاڵتونه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت؟
گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه بوو
به‌یانامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ دژی قسه پووچ‌و ده‌مارگیرییه‌كانی (بها‌و الا‌عرجی)
به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان / عێراق ژماره (352)
ڕاگه‌یاندی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ به بۆنه‌ی له سیدره‌درانی عه‌لی کیمیاوی
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان
ده‌نگی كۆمه‌ڵ ڕادیۆی سۆران
كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام
مامۆستا عەلی باپیر
سه‌ره‌تا
|
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
|
ئێمه کێین
|
دیدار و چاوپێکه‌وتن
|
بابه‌ت و وتار
|
ڕێپۆرتاژ
|
وتاری مامۆستایان
|
به‌ییانامه و ئاگاداری
|
ئیعجازی زانستی
|
ستافی کار
|
پێگه‌ی پێویست
Komal News Copyright 2008
©
All Rights Reserved
|
Created by:
Avesta Group For IT Solutions