له كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كاندا، ده‌نگ بده به مامۆستا عه‌لی باپیر
كه‌ركوك: ته‌رمی دوو كورد كه‌یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره ده‌دۆزرێته‌وه
ڕانیه: له ڕووداوێكی هاتووچۆدا ( 11 ) كه‌س ده‌بنه قوربانی
سه‌ره‌تا
|
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
|
ئێمه کێین
|
ئه‌رشیف
نوێترین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی کۆمه‌ڵ -427-
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
ئه‌رشیف
بارودۆخ و ئه‌دای ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان چۆن ده گوزه‌رێت
باج و جۆره‌كانی هاووڵاتیانی بێزار كردووه «كه‌سێك بتوانێ خانویه‌ك یان قاتی دووه‌م بكاته‌وه، توانای نییه (700) هه‌زاری رسوماتی قیرانه بدات؟
دامه‌زراندن، خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی ده‌رچووان واسیته رایده‌چڵه‌كێنێت
گرنگی كات....
ئێمه له كوێی دنیای هاوچه‌رخداین؟
روو له كۆنگره
چه‌مكی (حزب) له قورئان و سوننه‌ت دا ( به‌شی یه‌كه‌م )
نه‌جیب گه‌یلانی؛ مێژووی ئیسلامیی و هونه‌ری رۆمان‌نووسین
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌به‌رده‌م كۆنگره‌دا
پێشنیارێك بۆ په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌ركه‌وتنی كاروانی ئازادیی و ئابڕووچوونی ئیسرائیل
سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا له كام ڕه‌هه‌نده‌وه؟
جێگیركردنه‌وه‌ی باڵانس
پلانی ستراتیژی چییه؟
چۆنیه‌تی دیاریكردنی ئه‌ندامانی كۆنگره و پاڵێوراوانی سه‌ركردایه‌تی
بوونی عه‌للاوی به سه‌ره‌كوه‌زیران له به‌رژه‌وه‌ندی كورده؟
به‌ڵێ
% 28
نه‌خێر
% 59
نازانم
% 11
سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا له كام ڕه‌هه‌نده‌وه؟
8/6/2010
نووسه‌ر: هاوڕێ توانا مێرگه‌سه‌ری
توركیا وڵاتێكی گرنگی جوگرافیه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پردی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌وروپایه، ئه‌گه‌رچی توركیا دوای داڕمانی خیلافه‌تی عوسمانی و درووستبوونی كۆماری نوێی ئه‌تاتورك و سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی سیكۆلاریزم له‌م وڵاته ده‌ستوورێك بۆ ئه‌م كۆماره نووسرایه‌وه كه تێیدا ناسنامه‌ی توركچیه‌تی سه‌پێنرا بێڕه‌چاوكردنی جیاوازیی ئیتنی، له‌م وڵاته‌دا كورد زمانی دایكیشی لێ یاساغ كرا، ماوه‌ی هه‌شتا ساڵ ئه‌م وڵاته له‌ژێر سیكۆلاریزمی ئایدۆلۆژی و ناسیۆنالیزمی كولتووری ئه‌م كۆماره ئیدامه‌ی به‌م رێچه‌كه نوێیه دا، ئه‌م ستایله‌ی ده‌وڵه‌تداری ڕێك پێچه‌وانه‌ی خیلافه‌ت بوو، توركیا تا ئه‌ندازیه‌كی زۆر ئه‌م پێگه گرنگ و ستراتیژیه‌ی خۆی له مه‌حفه‌لی ده‌ولی له‌ده‌ست دا، به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌دا سیاسییه‌كانی توركیا هه‌ست به‌بوونی ئه‌م پاشكۆیه‌تییه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن به‌هۆی درووست بوونی هێزی تری ناوچه‌یی! ئه‌م كۆمێنته‌ی سه‌ره‌وه هه‌وڵێكه بۆ چوونه ناو ئه‌م قۆناغه نوێیه‌ی ئێستای توركیا دوای دروستبوونی بیرۆكه‌یه‌كی نوێی سیاسیی و به‌ئامانج گرتنی به‌ئه‌ندامبوونی له یه‌كێتی ئه‌ورووپا كه خه‌ونێكی له‌مێژینه‌ی ئه‌م وڵاته‌یه، هاتنه سه‌ركاری (A.K.P) گۆڕانێكی زۆر له سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته هاته ئاراوه له‌ناوخۆی توركیا سیاسه‌تی كرانه‌وه به رووی پرسی كورد هاته ئاراوه و له باری ئیقلیمییش توركیا له هه‌وڵی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدایه بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، ده‌كرێ له‌م ڕه‌هه‌نده‌وه خوێندنه‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و توركیا بكرێت دوای سه‌ردانی داود ئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی بزنسمانه‌كانی توركیا له هه‌رێمی كوردستان فاكته‌رێكی هه‌ره به‌هێزی ئه‌م چوونه پێشه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و هه‌رێمه، به‌ڵام تاكو ئێستاش توركیا به حه‌زه‌رێكی زۆره‌وه ناوی هه‌رێم و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنێت، له‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و له كۆنگره رۆژنامه‌نوسییه‌كه‌ی بارزانی و داود ئۆغلودا ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانی من بوو دانه‌نانی هیچ كام له ئاڵای كوردستان و ئاڵای عێراق بوو، كه له دواپرسیاری رۆژنامه نووسێك سه‌باره‌ت به دانه‌نانی ئاڵای عێراق، داود ئۆغلوو وتی: «ئه‌مه به‌مه‌به‌ست نه‌بوو» له كاتێكدا ئاڵای توركیا دانرابوو ئه‌وه‌ی به‌دیقه‌ته‌وه تێبینی كردبێت له قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ ته‌نها جارێكیش ناوی هیچ ده‌زگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان و بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌هات، ئه‌گه‌رچی من وه‌ك هاووڵاتییه‌كی كوردستان رێگه به‌خۆم ناده‌م له بایه‌خی ئه‌م سه‌ردانه‌ی بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌م بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ده‌كرێ بڵێین كه ئه‌م سه‌ردانه له دوو ڕه‌هه‌ند تێپه‌ڕ ناكات، ئه‌وانیش ڕه‌هه‌ندی ئابووری ڕه‌هه‌ندی ئه‌منی توركیایه، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو له رێگای كۆمپانیاكانیه‌وه به ده‌یان ملیۆنییان له‌م هه‌رێمه قازانج كردووه، ئه‌مه بووه‌ته فاكته‌رێكی ئه‌وه‌نده زاڵ كه توركیا تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش ته‌جاوزی ئه‌م ڕه‌هه‌نده سایكۆلۆژییه‌ی خۆی بكات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری، وه‌ك له راگه‌یاندنه‌كانی توركیا باسی سه‌ردانی وه‌زیری بازرگانییان بڵاوكرده‌وه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بۆ هه‌ولێر، ڕه‌هه‌ندی ئه‌منی فاكته‌رێكی تری ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان توركیا و هه‌رێمه، وه‌ك ئاگادارین له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردوودا پارتی كریكارانی كوردستان (P.K.K) چه‌ند زه‌برێكی كوشنده‌ی له سوپای توركیا داوه، له چه‌ندین ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی نه‌یان توانیوه ئه‌م چالاكییه‌ی (P.K.K) ڕابگرن، بۆیه توركیا دانی به ئه‌مری واقعدا نا كه بێ موخاتبگرتنی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت بگاته چاره‌سه‌رێكی جدی بۆ كێشه سنوورییه‌كانی. زۆر له چاودێرانی سیاسیی ناوخۆی توركیا پێیان وایه له‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم دوور نییه پرۆتۆكۆڵیكی ئه‌منی واژوو بكرێت، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری سه‌ربازه‌كانی سوپا كرد، بێ ئاماژه‌كردن به‌م تۆبارانكردن و سنووربه‌زاندنه‌ی خاكی هه‌رێم له‌لایه‌ن سوپای توركیا، له‌كاتێكدا پێویست بوو سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك مه‌رجه‌عی خه‌ڵكی كوردستان راشكاوانه باسی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه‌ی بكردایه كه چه‌ندین گوند به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیا ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون، له ماوه‌ی رابوردوودا چه‌ندین زیانیان به گونده‌كان گه‌یاندووه، به‌ڵام به بۆچوونی من ئه‌م سه‌ردانه‌ی بارزانی له سه‌ر ئاستی ناوخۆی توركیا ئه‌وه‌ندی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی پێشوازی بوو ئه‌وه‌نده وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌بوو، راشكاوانه داود ئۆغلوو رایگه‌یاند وه‌ك هاووڵاتییه‌كی عێراقی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره سه‌ردانانه ده‌كه‌ین و له وه‌ڵامی پرسیارێكیش سه‌باره‌ت به هاتنی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بۆ هه‌ولێر، ریگه‌یاند كه هه‌ر كاتێك حكومه‌تێكی یه‌كگرتوو له عێراقدا هاته ئاراوه ئه‌وا ئاساییه سه‌ردانی هه‌ر شارێكی عێراق بكات بێ ناوهێنانی هه‌رێمی كوردستان، ئایا ئه‌مه چ جۆره لێكدانه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت؟! بۆیه له كۆتاییدا پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم گه‌ر من هاووڵاتییه‌كی ئه‌م هه‌رێمه نه‌بوومایه نه‌مده‌زانی ئه‌مه سه‌رۆكی هه‌رێمه و وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم له‌سه‌ر داوه‌تی ره‌سمیی ئه‌و وڵاته سه‌ردانی توركیای كردووه.
140 جار خوێنراوه‌ته‌وه
ئایا لێسانه‌وه‌ی عه‌وره‌ت حه‌ڵاڵه یان حه‌رام؟
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
ئایا له پاش نوێژه فه‌رزه‌كانه‌وه دوعا هه‌یه؟
له‌لایه‌ن مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوینیه‌وه وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه به‌نه‌سه‌ب حه‌رامن كامانه‌ن؟ واته دروست نییه زه‌واجیان له‌گه‌ڵ بكرێت؟
وه‌لاَمدانه‌وه‌ی مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی
ته‌فسیری سوره‌تی (الفاتحة) ئه‌ڵقه‌ی-2
د. عه‌بدولواحید موحه‌ممه‌د
ژیانی هاوسه‌ری
دكتۆر موحه‌ممه‌دی خانی
پیاوانی خودا
مامۆستا شێرزاد
دیاردەی مەرگی ناكاو لەنێوان زانست و ئاین دا
ئایا به وشكبوونی فورات كێوه ئاڵتونه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت؟
گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه بوو
به‌یانامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ دژی قسه پووچ‌و ده‌مارگیرییه‌كانی (بها‌و الا‌عرجی)
به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان / عێراق ژماره (352)
ڕاگه‌یاندی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ به بۆنه‌ی له سیدره‌درانی عه‌لی کیمیاوی
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان
ده‌نگی كۆمه‌ڵ ڕادیۆی سۆران
كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام
مامۆستا عەلی باپیر
سه‌ره‌تا
|
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
|
ئێمه کێین
|
دیدار و چاوپێکه‌وتن
|
بابه‌ت و وتار
|
ڕێپۆرتاژ
|
وتاری مامۆستایان
|
به‌ییانامه و ئاگاداری
|
ئیعجازی زانستی
|
ستافی کار
|
پێگه‌ی پێویست
Komal News Copyright 2008
©
All Rights Reserved
|
Created by:
Avesta Group For IT Solutions