له كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كاندا، ده‌نگ بده به مامۆستا عه‌لی باپیر
كه‌ركوك: ته‌رمی دوو كورد كه‌یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره ده‌دۆزرێته‌وه
ڕانیه: له ڕووداوێكی هاتووچۆدا ( 11 ) كه‌س ده‌بنه قوربانی
سه‌ره‌تا
|
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
|
ئێمه کێین
|
ئه‌رشیف
نوێترین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی کۆمه‌ڵ -427-
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
ئه‌رشیف
بارودۆخ و ئه‌دای ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان چۆن ده گوزه‌رێت
باج و جۆره‌كانی هاووڵاتیانی بێزار كردووه «كه‌سێك بتوانێ خانویه‌ك یان قاتی دووه‌م بكاته‌وه، توانای نییه (700) هه‌زاری رسوماتی قیرانه بدات؟
دامه‌زراندن، خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی ده‌رچووان واسیته رایده‌چڵه‌كێنێت
گرنگی كات....
ئێمه له كوێی دنیای هاوچه‌رخداین؟
روو له كۆنگره
چه‌مكی (حزب) له قورئان و سوننه‌ت دا ( به‌شی یه‌كه‌م )
نه‌جیب گه‌یلانی؛ مێژووی ئیسلامیی و هونه‌ری رۆمان‌نووسین
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌به‌رده‌م كۆنگره‌دا
پێشنیارێك بۆ په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌ركه‌وتنی كاروانی ئازادیی و ئابڕووچوونی ئیسرائیل
سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا له كام ڕه‌هه‌نده‌وه؟
جێگیركردنه‌وه‌ی باڵانس
پلانی ستراتیژی چییه؟
چۆنیه‌تی دیاریكردنی ئه‌ندامانی كۆنگره و پاڵێوراوانی سه‌ركردایه‌تی
بوونی عه‌للاوی به سه‌ره‌كوه‌زیران له به‌رژه‌وه‌ندی كورده؟
به‌ڵێ
% 28
نه‌خێر
% 59
نازانم
% 11
سه‌ركه‌وتنی كاروانی ئازادیی و ئابڕووچوونی ئیسرائیل
8/6/2010
نووسه‌ر: نالی پێنجوێنی ـ سویسرا
په‌لاماردان و وێرانكردنی كه‌رتی غه‌ززه‌و دواتر سه‌پاندنی گه‌مارۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی توند، به‌سه‌ر دانیشتوانی سڤیلی ئه‌و شاره‌دا به پاڵپشت و چرای سه‌وزی ئه‌مریكا و ڕازیبوونی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی مه‌حمود عه‌باس له ڕامه‌ڵڵا و هاوكاری هه‌ندێ له وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه، به تایبه‌ت میسر، بووه هۆی درووستبوونی بارێكی مرۆیی دژوار‌و زۆر سه‌خت بۆ دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه‌و ژیان له‌و شاره‌دا زۆر له مردن تاڵتربوو.
كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی زلهێزو ده‌ستڕۆیشتووی دنیا، كه‌سه‌ری زمانیان باسكردنی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤه، له ئاست تاوانی ئابڵوقه‌و برسیكردنی مناڵ و پیرو په‌ككه‌وته‌و نه‌خۆشی خه‌ڵكی فه‌له‌ستیندا بێده‌نگ بوون و زمانیان كڵۆمدرا. گوێ به هیچ كام له‌بڕیارو ڕاسپارده‌و یاساكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ، كه سزادانی به‌كۆمه‌ڵ قه‌ده‌غه ده‌كات نه‌درا. سه‌ره‌نجام هه‌ندێ خه‌ڵكی مرۆڤدۆست و ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، له ته‌واوی دنیاوه هه‌وڵه‌كانیان چڕكرده‌ووه، تاكو له‌ڕێی ده‌ریاوه یارمه‌تییه مرۆییه‌كان له پێویستی داووده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی بیناو خوارده‌مه‌نی بگه‌یه‌ننه خه‌ڵكی غه‌ززه‌و ئابڵوقه‌ی سه‌ر دانیشتوانه‌كه‌ی بشكێنن.
«كاروانی ئازادیی»كه نزیكه‌ی حه‌وتسه‌د چالاكوانی له چل ده‌وڵه‌تی جیهانه‌وه له‌خۆگرتبوو، له‌نێویاندا نزیكه‌ی چل په‌رله‌مانتار، هه‌ڵگرێكی خه‌ڵاتی نۆبێڵ بۆ ئاشتی، ڕزگاربوویه‌كی سه‌ربازگه‌ی سه‌رده‌می نازییه‌كان له ئه‌ڵمانیا هه‌بوون، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 31/5، له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست په‌لاماردران. به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان، ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی ئیسرائیل نزیكه‌ی چل قوربانی له شه‌هید و بریندار لێكه‌وتۆته‌وه، ئه‌و كاره‌ی ئیسرائیل له ته‌واوی جیهانه‌وه به‌شێوازی جیاجیا شه‌رمه‌زارو پرۆتستۆكراو وه‌ك كاری چه‌ته‌گه‌ری ده‌ریایی ناوزه‌ند كرا.
ڕۆبه‌رت فیسك، له‌و تارێكدا كه له‌ڕۆژانامه‌ی ئه‌ندیپێندنی به‌ریتانیدا بڵاویكرده‌وه به‌ناونیشانی (سه‌ركرده‌كانی ڕۆژئاوا له‌وه ترسنۆكترن كه بتوانن یارمه‌تی ڕزگاركردنی گیانی مرۆڤه‌كان بده‌ن) ده‌ڵێ: ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی ساده‌و چالاكوانانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ، بڕیار ئه‌ده‌ن ڕووداوه‌كان بگۆڕن؟ له‌مڕۆدا كه‌س تاوانه‌كانی ئیسرائیلی پێ قبوڵناكرێ، له‌مڕۆوه كه‌س به فه‌رمانڕه‌وایی ئیسرائیل به‌سه‌ر جیهانه‌وه ڕازینابێت. فیسك له وتاره‌كه‌یدا ئابڵوقه‌ی شاری به‌رلین له‌لایه‌ن سوپای سووری ڕووسیاوه، بیری خوێنه‌ران ده‌خاته‌وه‌و ده‌ڵێ: جوانترین كاتی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد، ئه‌وده‌مه‌بوو، كه فڕۆكه‌وان و سه‌ربازه‌كانمان ڕیسكیان به‌گیانی خۆیان كرد‌و ئابڵوقه‌ی سه‌ر شاری به‌رلینیان به‌هێڵێكی ئاسمانی شكاند‌و خه‌ڵكه‌كه‌یان له برسیه‌تی ڕزگاركرد. له‌و ڕۆژگاره‌دا كاربه‌ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانمان بڕیاری ڕزگاركردنی گیانی مرۆڤه‌كانیان ده‌دا. سه‌رۆكه‌كان ده‌یانزانی ڕزگاركردنی خه‌ڵكی به‌رلین، بڕیارێكی ئه‌خلاقی و كارێكی سیاسی گرنگه، به‌ڵام له‌مڕۆدا خه‌ڵكانی ساده‌و چالاكوانانی ئه‌وروپایی و ئه‌مریكایی، بڕیارده‌ده‌ن بچن بۆ غه‌ززه‌و ئابڵوقه‌ی سه‌ر دانشتوانه‌كه‌ی بشكێنن، چونكه سه‌رۆكه‌كانیان شه‌رمه‌زاریان كردوون. ڕۆبه‌رت فیسك له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێ: ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێمه خه‌ریكی ڕزگاركردنی شاری به‌رلین بوون، چاویان له ئاست وێرانكردنی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن جووه‌كانه‌وه نوقاندبوو، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: كوشتنی ئه‌و چالاكوانانه به‌ده‌ستی سوپای هه‌ر وڵاتێك، جگه له ئیسرائیل ئه‌نجامبدرایه، ئێستا دنیا كاولكرابوو!!
ڕۆبه‌رت فیسك، له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا ئه‌و پرسیاره ده‌وروژێنێ كه چۆن حاڵمان به‌مڕۆژه گه‌یشت؟ له وه‌ڵامدا ده‌نووسێ: ئێمه به بینینی كوشتنی فه‌له‌ستینییه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ڕاهاتووین، ئیسرائیلیش به‌كوشتنی فه‌له‌ستینییه‌كان ڕاهاتووه. ئێستا كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ئیسرائیلییه‌كان ده‌ست له تورك و ئه‌وروپاییه‌كان نه‌پارێزن.
ڕۆژی یه‌كی یونی، تێكڕای مانشێتی ڕۆژنامه‌كانی سویسرا، سه‌ركۆنه‌و ڕه‌خنه‌ی توند بوو، له ده‌ستدرێژی و په‌لاماردانی كه‌شتییه‌كانی «كاروانی ئازادیی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ڕۆژنامه‌ی «لۆتۆن» ی فه‌ره‌نسایی زمان كه له شاری جنێف ده‌رده‌چێ ده‌نووسێ، ئیسرائیل به‌و كاره‌ی شكستێكی گه‌وره‌ی ئه‌خلاقی و دیبلۆماسی و سه‌ربازی به‌سه‌رخۆیدا هێنا.
باسكاڵ بریسفیل له ڕۆژنامه‌ی «لالیبرتی» ده‌ڵێ: ماوه‌یه‌كه ئیسرائیل له هه‌موو شه‌ڕه‌كاندا ده‌دۆڕێ. له كۆتاییدا ده‌نووسێ: ئه‌و قه‌سابخانه‌ی له‌ناو ده‌ریادا ڕوویدا، وامان لێده‌كات شعورمان له ئاست كاره نایاساییه‌كانی ئیسرائیل‌دا ئاڵۆزبێت.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی «نۆیه‌لوتسێرنه‌ر تسایتونگ» كه به‌زمانی ئه‌ڵمانی ده‌رده‌چێ له بابه‌تێكدا كه شارل لاندسمان، نووسیویه‌تی، ده‌ڵێت: ئه‌و كاره‌ی ئیسرائیل شكستێكی گه‌وره‌یه‌و هه‌ڵه‌یه‌كه له هه‌ڵه زۆره‌كانی ئیسرائیل و قابیلی لێخۆشبوو‌ن نییه. نووسه‌ر له‌و تاره‌كه‌یدا ده‌ڵێ: كه‌شتیگه‌لی «كاروانی ئازادیی» توانی ئامانجه‌كانی خۆی بپێكێ، به‌وه‌ی جارێكی تر ئیسرائیلی تووشی گۆشه‌گیرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كرد، كه تووشی فشارێكی ئه‌خڵاقی زۆر بووه‌ته‌وه له‌باره‌ی گه‌مارۆی سه‌ر غه‌ززه‌وه.
«ئاریس كوستوبولوس» كه یه‌كێكه له چالاكوانانی «كاروانی ئازادی» و یۆنانییه، دڵگرانی خۆی به‌نه‌گه‌یشتنی كاروانه‌كه بۆ غه‌ززه ده‌رده‌بڕێ، ئه‌و ده‌ڵێ: ئه‌و ڕووداوه ئیسرائیلی ڕیسوا كردووه له جیهاندا و كاروانه‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌رنشینانی كه‌شتیگه‌لی «كارونی ئازادیی»، كه هه‌ڵگری زیاتر له ئایین و زمان و نه‌ته‌وه‌و ڕه‌نگێكن و له كیشوه‌ره‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكاو ئاسیاوه، هه‌زاران میلیان به ده‌ریادا بڕیووه، له‌پێناو شكاندنی ئابڵوقه‌ی دانیشتوانی غه‌ززه‌و گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان پێیان و ڕزگاركردنیان له برسییه‌تی، ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنن كه هه‌رچه‌نده سیستمی نوێی جیهانی و وڵاتانی زلهێزو ده‌ستڕۆیشتووی سه‌رمایه‌داری دنیا، له قه‌یرانێكی ئه‌خلاقی مه‌زندا ده‌ژین. به‌ڵام هێشتا خه‌ڵكانی ئازادیخواز‌و ویژدان زیندوو و مرۆڤدۆست، كه به‌ته‌نگ خه‌م و مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌لانی هه‌ژارو سته‌مدیده‌ی دنیاوه ده‌چن زۆرن. ئه‌وانن به‌خوێنی خۆیان دژ به‌سته‌م و ده‌ستدرێژییه‌كانی داگیركه‌رانی وه‌ك ئیسرائیل ڕاده‌وه‌ستن و تاوانه‌كانی مه‌حكوم و ڕیسوا ده‌كه‌ن. ئه‌وان بوون، ڕیسكیان به ژیانی خۆیان كرد‌و ویژدانی به‌سته‌ڵه‌كبووی ده‌سه‌ڵاتدارانیان جوڵاند، تاكو بڵێن، ده‌بێ ئابڵوقه‌ی سه‌ر خه‌ڵكی غه‌ززه هه‌ڵبگیرێ.
154 جار خوێنراوه‌ته‌وه
ئایا لێسانه‌وه‌ی عه‌وره‌ت حه‌ڵاڵه یان حه‌رام؟
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
ئایا له پاش نوێژه فه‌رزه‌كانه‌وه دوعا هه‌یه؟
له‌لایه‌ن مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوینیه‌وه وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه به‌نه‌سه‌ب حه‌رامن كامانه‌ن؟ واته دروست نییه زه‌واجیان له‌گه‌ڵ بكرێت؟
وه‌لاَمدانه‌وه‌ی مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی
ته‌فسیری سوره‌تی (الفاتحة) ئه‌ڵقه‌ی-2
د. عه‌بدولواحید موحه‌ممه‌د
ژیانی هاوسه‌ری
دكتۆر موحه‌ممه‌دی خانی
پیاوانی خودا
مامۆستا شێرزاد
دیاردەی مەرگی ناكاو لەنێوان زانست و ئاین دا
ئایا به وشكبوونی فورات كێوه ئاڵتونه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت؟
گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه بوو
به‌یانامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ دژی قسه پووچ‌و ده‌مارگیرییه‌كانی (بها‌و الا‌عرجی)
به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان / عێراق ژماره (352)
ڕاگه‌یاندی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ به بۆنه‌ی له سیدره‌درانی عه‌لی کیمیاوی
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان
ده‌نگی كۆمه‌ڵ ڕادیۆی سۆران
كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام
مامۆستا عەلی باپیر
سه‌ره‌تا
|
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
|
ئێمه کێین
|
دیدار و چاوپێکه‌وتن
|
بابه‌ت و وتار
|
ڕێپۆرتاژ
|
وتاری مامۆستایان
|
به‌ییانامه و ئاگاداری
|
ئیعجازی زانستی
|
ستافی کار
|
پێگه‌ی پێویست
Komal News Copyright 2008
©
All Rights Reserved
|
Created by:
Avesta Group For IT Solutions