له كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كاندا، ده‌نگ بده به مامۆستا عه‌لی باپیر
كه‌ركوك: ته‌رمی دوو كورد كه‌یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره ده‌دۆزرێته‌وه
ڕانیه: له ڕووداوێكی هاتووچۆدا ( 11 ) كه‌س ده‌بنه قوربانی
سه‌ره‌تا
|
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
|
ئێمه کێین
|
ئه‌رشیف
نوێترین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی کۆمه‌ڵ -427-
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
ئه‌رشیف
بارودۆخ و ئه‌دای ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان چۆن ده گوزه‌رێت
باج و جۆره‌كانی هاووڵاتیانی بێزار كردووه «كه‌سێك بتوانێ خانویه‌ك یان قاتی دووه‌م بكاته‌وه، توانای نییه (700) هه‌زاری رسوماتی قیرانه بدات؟
دامه‌زراندن، خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی ده‌رچووان واسیته رایده‌چڵه‌كێنێت
گرنگی كات....
ئێمه له كوێی دنیای هاوچه‌رخداین؟
روو له كۆنگره
چه‌مكی (حزب) له قورئان و سوننه‌ت دا ( به‌شی یه‌كه‌م )
نه‌جیب گه‌یلانی؛ مێژووی ئیسلامیی و هونه‌ری رۆمان‌نووسین
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌به‌رده‌م كۆنگره‌دا
پێشنیارێك بۆ په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌ركه‌وتنی كاروانی ئازادیی و ئابڕووچوونی ئیسرائیل
سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا له كام ڕه‌هه‌نده‌وه؟
جێگیركردنه‌وه‌ی باڵانس
پلانی ستراتیژی چییه؟
چۆنیه‌تی دیاریكردنی ئه‌ندامانی كۆنگره و پاڵێوراوانی سه‌ركردایه‌تی
بوونی عه‌للاوی به سه‌ره‌كوه‌زیران له به‌رژه‌وه‌ندی كورده؟
به‌ڵێ
% 28
نه‌خێر
% 59
نازانم
% 11
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌به‌رده‌م كۆنگره‌دا
9/6/2010
نووسه‌ر: له‌تیف فاتح فرج
بۆ سه‌رجه‌م حزبه ئیسلامیی و عه‌لمانیه‌كانی كوردستان ساڵی 2010 ساڵی به‌ستنی كۆنگره‌یه، ئه‌مه به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خواستی ئه‌ندام و لایه‌نگر و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبانه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان و به مه‌به‌ستی به‌خۆدا چوونه‌وه‌یه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه په‌یوه‌ندیی تاڕاده‌یه‌كی باش به ئارامی ئێستای كوردستانه‌وه هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ڕاستیدا ته‌واوی حزبه‌كان له به‌رده‌م ده‌رگای مه‌ین و چه‌قبه‌ستوویی دابوون، بۆیه ئیدی كاتی ئه‌وه هاتبوو سیما‌و نێوه‌رۆك و به‌رنامه و په‌یڕه‌ویان گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت، كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، وه‌ك حزبێكی ئایینی سیاسیی كوردی له چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له نێو كۆمه‌ڵی كورده‌واریی باشووری كوردستاندا ده‌ركه‌وت، كۆمه‌ڵ له هه‌ناوی قه‌یرانێكی قوڵی نێوانی ئیسلامیی و عیلمانی كوردستان و له بارودۆخێكی دژواری ئابووری و سیاسیه‌تدا سه‌ری هه‌ڵداو تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌مڕۆ هه‌م له‌سه‌رڕێی خۆی وه‌ستاوه، هه‌م بوونی بووه به پێویستیه‌كی سیاسیی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاینی، من پێشتر به‌رده‌وام له سه‌ره‌نج و تێبینی خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌ندام و به‌رپرسانی ئه‌و حزبه باس كردووه و پێشموابووه پێویسته بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئاینی سیاسیی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌میشه له خۆنوێ كردنه‌ودا بێت به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆنگره‌یه كۆنگره‌یه‌كی جۆری و نموونه‌یی بێت كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له كه‌ش و هه‌وای كوردستاندا ده‌توانێت زۆربه ئاسانی گه‌شه بكات ئه‌گه‌ر هیڵه‌كانی «كوردبوون»ی پاراستنی لایه‌نه ئه‌رێینه‌كانی كلتوریه‌كه‌ی خێزان و داب و نه‌ریته جوانه‌كان و پێكه‌وه هه‌ڵكردنی ئاینی، هه‌روه‌ها باوه‌ڕداری و ئیسلامیی بوون هه‌ڵبه‌ت به جیاوازیه‌كانه‌وه له‌ڕووی مه‌زهه‌به‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ر و گه‌شه‌دان به‌و مه‌زهه‌به له رێگه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامه‌وه، كه به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌م جیاوازیه له لایه‌ن هیچ حزب و رێكخراوێكی كوردیه‌وه قسه‌ی لێ نه‌كراوه و سودی لێ نه‌بینراوه، ده‌شێ جیاوازیی كورد له‌وانی دیكه له رووی مه‌زهه‌بیه‌وه، زۆربه‌ی كورد خاڵێكی به‌هێزبێت بۆ دروستكردنی فۆڕمی سیاسیی، به‌رده‌وام كاركردن له‌سه‌ر جیاوازیه‌كان به ئاڕاسته‌ی خۆبنیاتنان و خۆ دروست كردنا، ده‌بێته بنچینه‌یه‌كی باش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵی كورده‌واریی كه ئاستی ئه‌مه ئامانجی هیچ حزب و رێكخراوێك نه‌بێت، ئه‌م سه‌رنجانه‌ی خواره‌وه له كه‌سێكه‌وه‌یه كه زۆر بڕوای به پێكه‌وه ژیانی پێكه‌وه هه‌ڵكردن و جیاوازییه‌وه هه‌یه، به ئاواتی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ له كۆنگره‌ی خۆیدا هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بكات.
1ـ ناوی حزبه‌كه، ڕاسته هه‌م له وڵاته ئیسلامییه‌كان هه‌م له وڵاتانی رۆژئاوا زۆر حزب و رێكخراو هه‌ن سوودیان له‌ناوی ئیسلامیی یان مه‌سیحی به‌گشتیی ئاینی بینیه‌وه، به‌ڵام به بڕوای من ئه‌و جۆره له سوود بینین گرفت و كێشه‌ی خۆشی هه‌یه، من وه‌ك پێشنیاز ئه‌وه ده‌خه‌مه‌وه به‌رده‌م كۆمه‌ڵ كه له‌سه‌ر ناوه‌كه‌شی قسه بكرێت، بۆ نموونه سوود له ئه‌زموونی حزبی ئیسلامیی له توركیا و هه‌ندێ وڵاتی دیكه به پاراستنی مۆركه كورده‌واریه‌كه‌وه كارێكی خراپ نییه، ده‌شێ حزبی ئاینی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوه‌كه‌ی زۆر جیاواز بێت له هه‌ڵگری ناوه ئاینیه‌كه و هه‌مان كاربكات بۆ نموونه ئه‌گه‌ر حزبێكی ئاینی سیاسیی كوردی ناوی حزبی بڕوا‌و رێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت یان حزبی بڕوا و رێكخستنی كورده‌واری بڕواناكه‌م گرفتێك هه‌بێت له رووی ئایینیه‌وه، ده‌شێ له دۆخی ئاوادا، سوود له كورد بوون، ئینسانی بوون ....ببینرێ و خه‌ڵكی زیاتریشی له ده‌وری رێكخراوی له‌و جۆره كۆبنه‌وه.
2ـ پرسی نه‌ته‌وایه‌تی
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی پێویسته له كۆنگره‌دا به چڕی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌ڵوه‌سته بكات، به‌رده‌وام به‌بێ هۆ حزبه ئیسلامییه‌كان له‌م ڕووه‌وه له ژێر پرسیاردان، ئه‌مه له كاتێكدا كۆمه‌ڵی كورده‌واری تا له‌به‌ر دروست بوونی حزب به به‌رده‌وام پێشه‌نگه‌كانی پیاوانی ئاینی سیاسیی كۆمه‌ڵایه‌تی بوون له مه‌سه‌له‌ی مه‌لای جزیریه‌وه تا ئه‌حمه‌دی خانی و نالی و مه‌حوی و قانع و مه‌لای گه‌وره‌و..هتد.
بایه‌خدان به‌و رابڕدووه، كار له‌سه‌ركردنی، بایه‌خدان به پرسی كورد بوون، پێداگری له‌سه‌ر مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان، سووربوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد نه‌ك هه‌ر له باشووری كوردستان بگره له شوێنه‌كانی دیكه‌ش، دروستكردنی كه‌شی گفتوگۆ و لێكتر نزیكبوونه‌وه، هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر جیاوازیی مه‌زهه‌بی به ئاڕاسته‌ی زیاتر خزمه‌تكردنی بیری نه‌ته‌وه‌یی یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و خاڵانه‌ی كه پێویسته كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له كۆنگره‌دا زۆر هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر بكات، من بۆخۆم بڕوام وایه له زۆر ڕووه‌وه كه‌س ناتوانێ نه‌ته‌وه‌یی بوونی زیاتر له كۆمه‌ڵ، به‌وان بفرۆشێت، ئه‌مه ده‌كرێت كاری له‌سه‌ر بكرێت، كاركردن له‌سه‌ر كوردبوون بۆ ئه‌وه نییه ئه‌وانی دیكه وه‌لانرێن و كاركردن له‌سه‌ر كورد بوون و پرسی نه‌ته‌وه‌یی مه‌سه‌له‌یه‌كی ئینسانی ئاكارییه.
3ـ پرسی مناڵ، ژن، خێزان
پێویسته كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر كێشه‌كانی ژنان، منداڵان په‌روه‌رده‌ی منداڵان، خێزانی كورده‌واری و ئه‌ركه‌كانی خێزان، رێكخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كۆنگره‌دا قسه‌ی خۆی هه‌بێت، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی من حزبی كورد تا ئێستا حزبی پیاوانه، بیركردنه‌وه‌ی، سیاسیه‌تی، هه‌ڵسوكه‌وتی، بۆیه ئه‌م بابه‌تانه له نێوان كۆنگره‌دا جگه له دانانی لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆیان بایه‌خیان پێ بدرێت. رێكخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و بایه‌خدان به خێزان و رێكخستنه‌وه‌ی خێزانی كورده‌واریی بابه‌تێكی زۆر هه‌ستیاره به‌تایبه‌ت له ئه‌مڕۆدا كه كرانه‌وه‌یه‌كی له‌راده به‌ده‌ر هه‌یه.
ده‌بێ ئه‌وه‌مان له بیر بێت سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و كرانه‌وه‌یه له دنیادا هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك واز له كو‌لتور و داب و نه‌ریته ئه‌رێینیه‌كانی خۆی ناهێنێ و خۆی ناسڕێته‌وه‌ن كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌بێ له‌م رووه‌وه كۆنگره بكاته گۆڕه‌پانی كوردبونه‌وه‌ی ئینسانی كورد، رێكخستنه‌وه‌ی خێزان گێڕانه‌وه‌ی ڕێز بۆ نێو كۆمه‌ڵی كورده‌واریی، ئاوڕدانه‌وه له پرسی منداڵان، چۆنێتی په‌روه‌رده‌یان، بایه‌خدان به لایه‌نه باشه‌كانی په‌روه‌رده‌ی كورده‌واریی، پرسی ژنان، ئه‌مانه ده‌كرێ له كۆنگره‌دا به‌وردی قسه‌یان له باره‌وه بكرێت و به بێ ده‌نگی تێ نه‌په‌ڕێنرێ.
4ـ پرسی رۆشنبیری و كرانه‌وه
من ئه‌وه ناشارمه‌وه كه له ماوه‌ی رابردوودا ده‌ركه‌وت به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه تێیگه‌یشتبووین حزبی ئیسلامی به تایبه‌تی كۆمه‌ڵ، كراوه‌ترن له هه‌ندێ ته‌نانه‌ت حزبه عه‌لمانییه‌كانیش، ئه‌مه له به‌رنامه‌كانیاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، ڕاسته گفتوگۆكان هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی زۆر هه‌ستیاریان نه‌كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كۆمه‌ڵ كراوه‌ترن، پێویسته ئه‌مه هه‌م بپارێزرێ هه‌م په‌ره‌ی پێ بدرێت، ده‌بێ كۆمه‌ڵ له كۆنگره‌دا به‌وردی له‌سه‌ركرانه‌وی رۆشنبیری گفتوگۆی به‌رده‌وامی جیاوازیه‌كان،ر زه‌مینه ره‌خساندن بۆ پێكه‌وه هه‌ڵكردن قسه بكات، ئه‌شێ زۆر بابه‌تگه‌لی دیكه هه‌بن به تایبه‌ت له بواری ئاینده‌بینینی و گێڕانه‌وه‌ی مافی مرۆڤی كورد بۆ نێو ژیان و بۆ له‌سه‌ر پێی خۆ وه‌ستان، پێویستیان به قسه له‌سه‌ر كردن هه‌بێت، دیاره ئه‌مه جگه‌له بابه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی حزبی كه ئه‌مه‌یان كاری خۆیانه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، من كاتی خۆی له‌سه‌ر په‌یڕه و پڕۆگرامه‌كه‌شی سه‌رنجی خۆم داوه به‌وان، به‌هێوای ئه‌وه‌ی بتوانن كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
156 جار خوێنراوه‌ته‌وه
ئایا لێسانه‌وه‌ی عه‌وره‌ت حه‌ڵاڵه یان حه‌رام؟
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
ئایا له پاش نوێژه فه‌رزه‌كانه‌وه دوعا هه‌یه؟
له‌لایه‌ن مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوینیه‌وه وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه به‌نه‌سه‌ب حه‌رامن كامانه‌ن؟ واته دروست نییه زه‌واجیان له‌گه‌ڵ بكرێت؟
وه‌لاَمدانه‌وه‌ی مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی
ته‌فسیری سوره‌تی (الفاتحة) ئه‌ڵقه‌ی-2
د. عه‌بدولواحید موحه‌ممه‌د
ژیانی هاوسه‌ری
دكتۆر موحه‌ممه‌دی خانی
پیاوانی خودا
مامۆستا شێرزاد
دیاردەی مەرگی ناكاو لەنێوان زانست و ئاین دا
ئایا به وشكبوونی فورات كێوه ئاڵتونه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت؟
گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه بوو
به‌یانامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ دژی قسه پووچ‌و ده‌مارگیرییه‌كانی (بها‌و الا‌عرجی)
به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان / عێراق ژماره (352)
ڕاگه‌یاندی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ به بۆنه‌ی له سیدره‌درانی عه‌لی کیمیاوی
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان
ده‌نگی كۆمه‌ڵ ڕادیۆی سۆران
كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام
مامۆستا عەلی باپیر
سه‌ره‌تا
|
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
|
ئێمه کێین
|
دیدار و چاوپێکه‌وتن
|
بابه‌ت و وتار
|
ڕێپۆرتاژ
|
وتاری مامۆستایان
|
به‌ییانامه و ئاگاداری
|
ئیعجازی زانستی
|
ستافی کار
|
پێگه‌ی پێویست
Komal News Copyright 2008
©
All Rights Reserved
|
Created by:
Avesta Group For IT Solutions