|
|
| نه‌جیب گه‌یلانی؛
مێژووی ئیسلامیی و هونه‌ری رۆمان‌نووسین |
9/6/2010
نووسه‌ر: .
وه‌رگێڕانی: سه‌روه‌ر عومه‌ر
كتۆر نه‌جیب گه‌یلانی نووسه‌رێكی مسوڵمانی میسرییه، كه ماوه‌ی چل و ئه‌وه‌نده ساڵ له بواره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌ده‌ب به گشتیی ڕه‌خنه، چیرۆك شیعر و شانۆنامه‌دا، كاری كرد و له‌م بواره‌دا دانراوی زۆری هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌متر بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی ره‌خنه‌گران و نووسه‌رانی ئه‌ده‌بی. زۆرترین دانراوه‌كانی گه‌یلانی له بواری چیرۆك و رۆماندایه، ئه‌و هه‌ڵیداوه به سوودوه‌رگرتن له هونه‌ری رۆمان‌نووسین، هه‌ل‌ومه‌رجی هاوچه‌رخی وڵاته ئیسلامییه‌كان وێنه بكێشێت و له‌به‌رامبه‌ر دیده‌ی خوێنه‌راندا دایبنێت، رۆمانه‌كانی پڕن له جه‌نگ و مشت‌ومڕی هزریی و زانستی له نێوان ڕه‌وته ئیسلامی و داگیركارییه‌كاندا، پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كانی هه‌مووان، كه‌سایه‌تی مسوڵمانن، كه له دژی سته‌می داگیركاران ڕاپه‌ڕیون و له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی خۆیاندا ده‌ستیانداوه‌ته رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی بێئه‌مان له دژی پیلان و نه‌خشه‌كانی ئه‌وان و له‌م رێگایه‌دا ئازار و كێشه‌ی زۆریان تووش بووه، به‌ڵام هیچكات ده‌ستیان له باوه‌ڕ و تێكۆشانی خۆیان هه‌ڵنه‌گرتووه. لێره‌دا بۆ نموونه چیرۆكه‌كانی (پاڵه‌وانانی باكوور)و (كیژی جاكارتا) و (شه‌وانی توركستان) باسده‌كه‌ین، كه نووسه‌ر هه‌ندێك له رووداوه گرنگه مێژووییه‌كانی مێژووی هاوچه‌رخی وڵاتانی نه‌یجیریا، ئه‌نده‌نوزیا و توركستانی كردووه‌ته ده‌ستمایه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م چیرۆكانه. رووداوه‌كانی چیرۆكی (پاڵه‌وانانی باكوور) له وڵاتی نه‌یجیریا رووده‌ده‌ن، (عوسمان ئه‌مینۆ) پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه به رێنمایی كه‌سێكی رۆحانی به‌ناوی (شێخ عه‌بدوڵا) له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستده‌داته خه‌باتێكی بێئه‌مان له دژی داگیركارانی نوێ و پیلانه‌كانیان، چونكه ئیسلام به ته‌نها رێگای رزگاری و سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌ی مسوڵمانی نه‌یجیریا ده‌زانێت، هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات كه وه‌ك بانگخوازێك ئایینی ئیسلام له نێوان خه‌ڵكی بتپه‌رست و جه‌نگه‌ڵنشینی هه‌ندێك له ناوچه‌كانی چوارده‌وری وڵاته‌كه‌ی خۆی بڵاوبكاته‌وه؛ به‌ڵام ره‌وته داگیركاره‌كان به سوودوه‌رگرتن له موژده‌ده‌ره مه‌سیحییه‌كان و شێوازه جیاوازه‌كان، ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی و به ئه‌نجامدانی كوده‌تایه‌ك و دانانی ده‌ستچێنه‌كانی خۆیان، مسوڵمانان ده‌خه‌نه ژێر فشار‌و په‌ستانه‌وه و ده‌سته ده‌سته له زیندانیان توند ده‌كه‌ن، به‌ڵام له كۆتاییدا مسوڵمانه خه‌باتكاره‌كان به به‌رگریی بێوێنه‌ی خۆیان به‌سه‌ریاندا سه‌ر ده‌كه‌ون. له چیرۆكی (كیژی جاكارتا)دا فاتیمه كچه خوێنكارێكی زانكۆیه كه په‌یوه‌ندی به ره‌وته ئیسلامییه‌كانه‌وه هه‌یه، به هێزه‌وه پێده‌نێته مه‌یدانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و له‌گه‌ڵ باوك و هاوسه‌ره‌كه‌یدا رابه‌رایه‌تی خه‌بات له دژی كۆمۆنیسته خیانه‌تكاره‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. رووداوه‌كانی ئه‌م چیرۆكه له وڵاتی ئه‌نده‌نوزیا و له ساڵی 1965، كه تێیدا كۆمۆنیسته‌كان چه‌ند ئاژاوه‌یه‌كیان له وڵات‌دا نابووه‌وه ڕووده‌ده‌ن، له چیرۆكه‌كه‌دا مشت‌ومڕی هزریی، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له نێوان مسوڵمانان و كۆمه‌نیسته‌كاندا وێنه كێشراوه، له كۆتایی چیرۆكه‌كه‌دا دیسان سه‌ربازانی حه‌ق به ئارامگرتن و پایه‌داری به‌سه‌ر سه‌ربازانی پووچیدا سه‌رده‌كه‌ون. به‌ڵام (شه‌وانی توركستان) چیرۆكی غه‌مگینی نه‌ته‌وه‌ی سته‌مدیده و مسوڵمانی توركستانه كه له زمانی یه‌كێك له حاجییانی توركستانه‌وه به‌یانكراوه و تێیدا چه‌ند لایه‌نێك له خه‌بات و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌ی توركستان به ڕابه‌رایه‌تی ژه‌نه‌راڵ (عوسمان بانور) له به‌رامبه‌ر كۆمۆنیسته فه‌رمانڕه‌واكاندا وێنه‌كێشراوه و حه‌قیقه‌ته تاڵه‌كانی ژیان و هه‌ل‌ومه‌رجی سیاسی ئه‌م نه‌ته‌وه مسوڵمانه له چوارچێوه‌ی چیرۆكدا ده‌ربڕدراوه، له كۆتایی چیرۆكه‌كه‌دا ژه‌نه‌راڵ عوسمان بانور و زۆرێك له یارانی ئه‌و به‌ده‌ستی كۆمۆنیسته فه‌رمانڕه‌واكان ده‌ستگیرده‌كرێن و قاره‌مانانه له سێداره ده‌درێن و شه‌هید ده‌كرێن، گێڕه‌ره‌وه‌ی چیرۆكه‌كه هیواداره كه سه‌رئه‌نجام ڕۆژێك په‌رچه‌می یه‌كتاپه‌رستی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانی ئیسلامی‌دا بشه‌كێته‌وه، ره‌نگه ئه‌مه ته‌نها چیرۆك، به‌ڵكو ته‌نها به‌رهه‌مێك بێت كه سته‌مدیده‌یی نه‌ته‌وه‌یه‌كی مسوڵمانی وێنه‌كێشاوه و بۆ نه‌وه‌ی نوێی ده‌گێڕێته‌وه. دكتۆر نه‌جیب گه‌یلانی له‌م به‌رهه‌مه و چیرۆكه‌كان و شێوه‌كانی دیكه‌یدا هه‌وڵیداوه ته‌نها به باسكردنی ڕووداوه جۆراوجۆره‌كان، به‌س نه‌كات، به‌ڵكو به گونجاندنی كه‌سێتییه جیاوازه ئیسلامییه‌كان و ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕ و هزره ئیسلامییه‌كان له زمانی ئه‌وانه‌وه و هه‌روه‌ها وه‌سفكردنی شێوازی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پرسه جیاوازه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كاندا په‌یامی ئیسلامی و شێوازی ژیانی دروستی ئایینی بۆ نه‌وه‌ی گه‌نج بگێڕێته‌وه و ده‌بێ به ویژدانه‌وه بڵێین: تا ڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه.
مێژووی ئیسلامیی و نه‌جیب گه‌یلانی مێژووی ئیسلامی له سه‌ره‌تاوه تا هه‌نووكه هه‌وێنی سه‌ره‌كی زۆرێك له چیرۆكه‌كانی نه‌جیب گه‌یلانی بووه، رووداوه گرنگه مێژووییه‌كان، ئازادی، گه‌شانه‌وه و پووكانه‌وه، جه‌نگ و تێكۆشانه‌كان و پیاوانی مه‌زنی مێژوویی، ته‌واوی ئه‌مانه چه‌ند پرسێكن كه چیرۆكه‌كانی گه‌یلانی سه‌باره‌ت به‌وان نووسراون. ئه‌وه ته‌نها گه‌یلانی نه‌بووه كه مێژووی ئیسلامیی كردووه‌ته ده‌ستمایه‌ی چیرۆكه‌كانی، به‌ر له‌ویش نووسه‌رانێكی وه‌ك جورجی زه‌یدان، عه‌بدولحه‌مید جوده ئه‌لحه‌د و عه‌لی باكسیر، رۆمانی مێژوویی زۆریان نووسیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گه‌یلانی له‌وان جیا ئه‌كاته‌وه زانیاریی و زانستی فراوانی ئه‌و له بواری مێژووی ئیسلامدایه، ئه‌و هه‌وره‌ها تێڕوانینێكی تایبه‌تی بۆ مێژووی ئیسلامیی هه‌یه و به ده‌ستدانان له‌سه‌ر خاڵه باشه‌كانی مێژوو تێده‌كۆشێت به به‌دیهێنانی پاڵنه‌ری گونجاو، هێزه راوه‌ستاوه‌كانی جیهانی ئیسلامیی بجووڵێنێت و به‌تایبه‌تی چینی لاوان به ئاگا بێنێته‌وه و رێنماییان بكات، ئه‌و له چیرۆكه‌كانیدا جه‌ختێكی تایبه‌ت له «به‌رده‌وامبوون»ی مێژوو ده‌كاته‌وه و باوه‌ڕی به یه‌كێتی مێژووی ئیسلامیی، واته لێكچوونی رابردوو و ئێستای ئه‌م مێژووه، هه‌یه. هه‌ڵبه‌ته دیاره له نێوان ئه‌وه‌ی كه مێژوونووسه و ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ رۆمان‌نووسین سوود له مێژوو وه‌رده‌گرێت، جیاوازی زۆر هه‌یه، مێژوونووس هه‌وڵده‌دات ئه‌وه‌ی روویداوه باسی بكات و له‌باری گونجاو‌دا شیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هۆو هۆكاره‌كانی بنووسێت، به‌ڵام رۆماننووسی مێژوویی، هونه‌رمه‌ندێكه به سوودوه‌رگرتن له خاڵه دیاره‌كانی مێژوو هه‌وڵده‌دات ئامانجێكی دیاریكراو بگرێته‌به‌ر، له‌م رووه‌وه ره‌نگی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی پێببه‌خشێت كه باوه‌ڕی پێیه‌تی، مێژوونووس سه‌یری رابردوو ده‌كات، به‌ڵام هونه‌رمه‌ندی ئه‌ده‌بی به‌سه‌یركردنی رابردوو ده‌یه‌وێت یه‌كێتی و یه‌كتایی ئه‌زموونی مرۆڤایه‌تی له رووداوه مێژووییه‌كاندا بسه‌لمێنێت و دیدگای خۆی له‌مه‌ڕ سبه‌ینێی مرۆڤ ده‌ربڕێت. گه‌یلانی به شێوه‌یه‌كی ورد له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه له مێژووی ئیسلامیی ده‌ڕوانێت و سوودی له‌و تایبه‌تمه‌ندییه له چیرۆكه مێژووییه‌كانیدا وه‌رگرتووه، ئه‌و به به‌كارهێنانی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له هونه‌ری ڕۆماننووسیندا ده‌كۆشێت پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی جیهانی ئیسلام ته‌رح بكات، ره‌خنه‌یان لێبگرێت و لێیان بكۆڵێته‌وه، هه‌روه‌ها رێگاكانی چاكسازیی كۆمه‌ڵگای هه‌نووكه‌یی مسوڵمانان پێشكه‌ش بكات.
به‌رهه‌مه‌كانی نه‌جیب گه‌یلانی گه‌یلانی له ماوه‌ی چل ساڵ هه‌وڵی به‌رده‌وامیدا، كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می ئه‌رزشمه‌ندی پێشكه‌ش به جیهانی ئیسلامی كرد، ئه‌و رۆمانی زۆری هه‌یه كه ده‌كرێت ئاماژه به‌م شاكارانه‌ی لای خواره‌وه بكرێت: (ڕێگه‌ی درێژ) كه خه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێركردنی میسری له ساڵی 1957دا برده‌وه، (له تاریكی‌دا)، (رۆژی به‌ڵێندراو)، (به‌هاری زریاناوی)، (ئه‌وانه‌ی كه ده‌سووتێن)، (وڵاتی په‌یامبه‌ران)، (زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك له‌سه‌ر دڵی شه‌یتان)، (نورالله)، (كاروانی ئازادیخوازان)، (سێبه‌ری ڕه‌ش)، (ناپلیۆن له ئه‌زهه‌ر)، (چه‌ند خوێنێك بۆ جه‌ژنی سه‌هیۆنیزم) .. له‌گه‌ڵ چه‌ندین كۆمه‌ڵه چیرۆكی كورت و به‌رهه‌می ره‌خنه‌یی و شیعریی دیكه، كۆمه‌ڵه‌یه‌كی (42) به‌رگییان پێكهێناوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی نه‌جیب گه‌یلانی خوێنه‌ری زۆری هه‌یه و له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا چه‌ندینجار چاپ كراونه‌ته‌وه و هه‌ندێكجار له چاپی ده‌هه‌مینیش تێپه‌ڕیون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ره‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌ب سه‌باره‌ت به‌م نووسه‌ره پڕكار و مسوڵمانه خه‌مسارد بوون و هۆكاری ئه‌م خه‌مساردییه‌ش ته‌نها ئاڕاسته‌ی ئیسلامیی ئه‌م نووسه‌ره پابه‌نده بووه، وا دێته به‌رچاو ره‌خنه‌گرانی عه‌ره‌ب كه زۆربه‌یان بیروباوه‌ڕی نادینییان هه‌یه هه‌وڵ بده‌ن به له‌به‌رچاونه‌گرتنی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره و نووسه‌رانی دیكه‌ی مسوڵمان به بێبه‌ها ده‌ریان بخه‌ن، به سه‌رنجدان له بێداریی ئیسلامیی و ده‌ركه‌وتنی نووسه‌رانێكی مسوڵمان كه تێده‌كۆشن به سوودوه‌رگرتن له هونه‌ره ئه‌ده‌بییه‌كان (به‌تایبه‌تی رۆمان‌نووسین) پرسه‌كانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه ئیسلامییه ته‌رح بكه‌ن، گشتگیربوونی ئه‌م خه‌مساردییه زیاتر له جاران روونده‌بێته‌وه، له‌م رووه‌وه لێره‌دا مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆیی ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌ب، ئه‌ركی سه‌ر شانیانه به ناساندنی نووسه‌رانی مسوڵمان و ره‌خنه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان و ته‌رحكردنی پرسی ئایین وه‌ك پێوه‌ری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، هه‌وڵبده‌ن ئه‌م جێگا به‌تاڵه پڕبكه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه سروشتییه كه ئایینی ئیسلام یه‌كێك له دیارترین پرسه‌كه‌لتورییه‌كانی جیهانی عه‌ره‌به، هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه ئه‌بێت یه‌كێك له پێوه‌ره گرنگه‌كانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م جیهانه بێت.
په‌راوێز 1ـ جگه له چیرۆكی « الڤل الاسود» سێبه‌ری ڕه‌ش، كه سه‌باره‌ت به ئه‌سیوبیا و دیكتاتۆری «هیلا سیلاسی» نووسراوه. 2ـ نجیب الكیلانی، «عمالقه الشمال» بیروت، دار النفائس، چاپی نۆهه‌م، 1986ز. نجیب الكیلانی، «عژرا‌و جكرتا» بیروت، دار النفائس، چاپی هه‌شته‌م، 1984ز. 3ـ نجیب الكیلانی، «لیالی تركستان» بیروت، دار النفائس، چاپی هه‌شته‌م، 1984ز. 4ـ عبدالرحیم، حسن، «نجیب الكیلانی ، الادیب الژی تجاهده النقاد و احتچنه القرا‌و» مجله العالم، چاپی له‌نده‌ن، ئۆكتۆبه‌ری 1988 (20 صفر 1409) ژماره 242، لا 50 5ـ هه‌مان سه‌رچاوه 6ـ دامه‌زراوه‌ی «دار النفائس» به‌یروت، لوبنان، ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی دكتۆر نه‌جیب گه‌یلانی له ژێر ناوی «زنجیره‌ی ڕۆمانه ئیسلامییه‌كان»دا چاپ و له‌یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی چل‌ودوو به‌رگیدا بڵاو كردۆته‌وه.
سه‌رچاوه: كیهان فرهنگی، ژماره8 ، ساڵی یازده‌هه‌م، لا 78
105 جار خوێنراوه‌ته‌وه
|
|
|