له كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كاندا، ده‌نگ بده به مامۆستا عه‌لی باپیر
كه‌ركوك: ته‌رمی دوو كورد كه‌یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره ده‌دۆزرێته‌وه
ڕانیه: له ڕووداوێكی هاتووچۆدا ( 11 ) كه‌س ده‌بنه قوربانی
سه‌ره‌تا
|
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
|
ئێمه کێین
|
ئه‌رشیف
نوێترین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی کۆمه‌ڵ -427-
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
ئه‌رشیف
بارودۆخ و ئه‌دای ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان چۆن ده گوزه‌رێت
باج و جۆره‌كانی هاووڵاتیانی بێزار كردووه «كه‌سێك بتوانێ خانویه‌ك یان قاتی دووه‌م بكاته‌وه، توانای نییه (700) هه‌زاری رسوماتی قیرانه بدات؟
دامه‌زراندن، خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی ده‌رچووان واسیته رایده‌چڵه‌كێنێت
گرنگی كات....
ئێمه له كوێی دنیای هاوچه‌رخداین؟
روو له كۆنگره
چه‌مكی (حزب) له قورئان و سوننه‌ت دا ( به‌شی یه‌كه‌م )
نه‌جیب گه‌یلانی؛ مێژووی ئیسلامیی و هونه‌ری رۆمان‌نووسین
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌به‌رده‌م كۆنگره‌دا
پێشنیارێك بۆ په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌ركه‌وتنی كاروانی ئازادیی و ئابڕووچوونی ئیسرائیل
سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا له كام ڕه‌هه‌نده‌وه؟
جێگیركردنه‌وه‌ی باڵانس
پلانی ستراتیژی چییه؟
چۆنیه‌تی دیاریكردنی ئه‌ندامانی كۆنگره و پاڵێوراوانی سه‌ركردایه‌تی
بوونی عه‌للاوی به سه‌ره‌كوه‌زیران له به‌رژه‌وه‌ندی كورده؟
به‌ڵێ
% 28
نه‌خێر
% 59
نازانم
% 11
روو له كۆنگره
10/6/2010
نووسه‌ر: په‌یوه‌ند عومه‌ر
«ره‌خنه‌گرتن»
(1)
زۆرن ئه‌وانه‌ی له ناو حزبدا دنیایه‌ك ته‌مه‌للوق و پیاهه‌ڵدانیان به‌رهه‌مهێناوه و واده‌زانن حزب به‌وه پێش ده‌كه‌وێت، بیریان له‌وه‌نه‌كردۆته‌وه كه پێش هه‌رشتێك ئه‌وان ڕاسگۆنه‌بوون له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی ئیسلامی‌یان و حزبه‌كه‌ی خۆیان، چونكه له جێی ئه‌وه‌ی قسه‌و گرفت و كێشه‌كان وه‌كو خۆی بگه‌یه‌ننه سه‌ره‌وه، به پێچه‌وانه‌وه شته‌كانیان گۆڕیوه له پێناو خۆبردنه پێشه‌وه و شرین بوونیان، ئه‌وانه پێیانوایه سه‌ركرده‌كان حه‌وسه‌ڵه‌ی گوێگرتن له گله‌یی و گرفتی تاڵیان نییه، بۆیه ده‌بێ ته‌نها هه‌واڵ و شتی شیرینیان بۆ به‌ری، ئه‌مه زه‌ره‌رێكی زۆری له حزبداوه و ده‌یدات، چونكه ئه‌م جۆره كه‌سانه سه‌رنجی سه‌ركرده‌كان به‌لای خۆیاندا ڕاده‌كێشن و حه‌ز به‌مه‌جلیس و گوێگرتنیان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر حیسابی ئه‌و ده‌نگه لاواز و دڵسۆزانه‌ی كه دڵسۆزییان له ڕه‌خنه‌گرتندا به‌دی ده‌كه‌ن. ڕه‌خنه‌گرتن له‌و كه‌موكورتیانه‌ی له ناو حزبدا هه‌یه قازانجێكی زۆر به حزب ده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌كه‌وه كه‌موكورتییه‌كان ده‌خاته به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه و به‌و شێوه‌یه‌ش حزب تووشی وه‌ستان و ته‌متومان نایه‌ت، هه‌رده‌م خوێنی تازه‌ی به‌به‌ردا ده‌كرێت و هه‌نگا و هه‌نگاو به‌پێی هه‌لومه‌رجه‌كان پێش ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌گرتن و دیالۆگی ڕاست وتن بێ سازشكاری و ته‌مه‌لوق، ده‌بێته هۆی ڕۆشنبیركردنی ئه‌ندام و كادیرانی حزب، ئه‌ندام و كادیرانی حزب به ڕه‌خنه‌گرتن پێش ده‌كه‌ون، نه‌ك به‌ڕوپامایی و ته‌مه‌لوق، بێگومان حزبی سیاسیی چه‌ندێك ئه‌ندام و كادیری به‌توانای هه‌بێت ئه‌وه‌نده به‌هێز ده‌بێت و گه‌شه‌ی خێرا ده‌كات، ئه‌مه سه‌باره‌ت به كادیر و ئه‌ندامانی خواره‌وه‌ی پارته‌وه به كورتی، هه‌رچی په‌یوه‌ندی به سه‌ركرده‌و كه‌سانی سه‌ره‌وه‌ی حزبیشه‌وه هه‌یه ده‌بێ ئه‌وه بزانن ڕه‌خنه‌گرتن ئه‌وان نه‌ك بچوك ناكاته‌وه، به‌ڵكو ڕه‌خنه له خۆگرتنیان له‌به‌رده‌م ئۆرگانه‌كاندا و داننان به كه‌موكورتیه‌كان و كه‌مته‌رخه‌میه‌كانیان، گه‌ڕانه‌وه‌یه جارێكی تر بۆ خود و لێپرسینه‌وه له خود، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رچی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری ئیسلامیی ئێمه‌دا به‌هێزبووه، ئه‌گه‌ر له حزبدا په‌یڕه‌و بكرێت كادر و سه‌ركرده‌كانی حزب وا لێده‌كات هه‌موو كاتێك خۆیان به به‌رپرسیار بزانن و ئه‌ركه‌كانیان به‌باشی جێبه‌جێ بكه‌ن و دووربكه‌ونه‌وه له خۆبایی بوون و خۆبه‌زلزانین و گه‌نده‌ڵی فیكری، بێگومان ئه‌م مۆدێله له حزبایه‌تیكردن و سه‌ركردایه‌تیكردن ده‌بێته هۆكاری هه‌وڵی به‌رده‌وامی هه‌موان بۆ پێشخستنی پارت و ڕێگا بڕین بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان.
«كۆنگره»
هه‌روه‌كو له كتێبه ڕامیارییه‌كاندا ماناكراوه ( كۆنگره ) به‌رزترین و باڵاترین ئۆرگانی حزبه، ئه‌و ئۆرگانه یاخود ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كه كۆنگره هه‌یه‌تی هیچ ئۆرگانێكی دیكه‌ی حزب نیه‌تی و هیچ ئۆرگانێكی حزبیش نابێ سه‌رپێچی بكات، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له بیرمه‌نده‌كانی بواری ڕامیاری ده‌ڵێن (ده‌بێ كۆنگره تێكڕای ده‌سه‌ڵاته‌كان سفر بكاته‌وه و تێكڕای ئه‌ندامانی كۆنگره له یه‌ك ئاستدا دابنێ و له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه كه‌س له كه‌س گه‌وره‌ترنه‌بێت) یه‌كێك له پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆنگره بریتییه له (ده‌نگدان)ی نهێنی، ئه‌ندامانی كۆنگره به میكانیزمی ده‌نگدان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و له هه‌ندێك حزبدا ته‌نانه‌ت مه‌كته‌بی سیاسیی و كه‌سی یه‌كه‌می حزبیش له كۆنگره‌دا هه‌ڵده‌بژێرێت.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یاخود كۆنگره‌یه بۆ ئه‌وه‌یه كه جارێكی دیكه حزب ئه‌بده‌یت بكرێته‌وه و خوێنی تازه بكرێته‌وه به‌به‌ر ده‌ماره‌كانیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌یه گرفت و نیگه‌رانییه‌كان له ڕێگای په‌یڕه‌وی نوێ و هۆشیاری نوێوه بنبربكرێن و سه‌ر له‌نوێ ئۆرگانه‌كان به سیستمی نوێ ئه‌كتیڤ بكرێنه‌وه، به‌ڵام ده‌بێ هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕاستگۆیانه‌و به‌بێ كارتێكردنی پێشتر ئه‌نجام بدرێت و به‌هیچ ئاڕاسته‌یه‌كدا نه‌برێت، گرنگی كۆنگره واده‌زانم له‌م خاڵه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێ كه ئه‌ندامانی كۆنگره به خواستی خۆیان و به‌و هۆشیاریی كه لایانوایه حزب نوێ ده‌كاته‌وه ده‌نگ بده‌ن و (ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی) دیاری بكه‌ن، چونكه ئه‌وان له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا و له بواری كرده‌ییدا بینیویانه كه كێ له ناو حزبدا چالاك و لێهاتوبووه، تێكرای ئۆرگانه‌كان كه‌سه شیاوه‌كانیان له ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه داناسیووه، ده‌زانن ئه‌و كه‌سه چالاكانه‌ی ده‌بنه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یاخود مه‌كته‌بی سیاسیی جگه له‌وه‌ی ئاگایی و شاره‌زایی خۆیان ده‌به‌نه ناو سه‌ركردایه‌تیه‌وه و جۆرێك له مونافه‌سه‌ی هۆشیاری دروست ده‌كه‌ن، گوروتینی نوێ ده‌خه‌نه ئه‌و ئۆرگانه‌ی حزبیشه‌وه كه سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بۆ ئه‌ندام و كادیرانی ئۆرگانه‌كانیش زۆر گرنگه سه‌ر له نوێ ئومێد و خۆزگه‌كانیان تازه ده‌بنه‌وه و هیوا به حزب ده‌به‌خشنه‌وه و نیگه‌رانییان نامێنێت و چالاكانه كارده‌كه‌ن.
به‌م شێوه‌یه حزب له كه‌سانی لاواز و كه‌مئه‌زمون دوور ده‌كه‌وێته‌وه و گه‌شه‌یه‌كی خێرا و به‌رچاو ده‌كات له هه‌موو ئاسته‌كاندا، ئۆرگانه‌كان سنوره‌كانی خۆیان ده‌زانن و سنوور به‌زاندن ناكه‌ن، به‌ڵكو هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن له‌سه‌ر حیسابی پێشخستنی حزب، نه‌ك ته‌داخولاتی یه‌كتری و یه‌كتر بچوككردنه‌وه، چونكه هه‌ندێكجار لاوازی به‌رپرسی یه‌كه‌م ئۆرگانه‌كه‌ش په‌ك ده‌خات و ڕێگا خۆشده‌كات و شه‌رعیه‌ت به ئۆرگانێكی تر ده‌دات بێته سنوری ئه‌مه‌وه، ئه‌مه‌ش په‌رشوبڵاوی و جۆرێك له فه‌وزا دروستده‌كات و حزب تووشی پاشاگه‌ردانی ده‌كات، هیوادارین كۆنگره‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵ كۆنگره‌یه‌كی زۆر نه‌وعی و پرۆفیشناڵ بێت و هه‌موولایه‌ك به مۆراڵ و ئیتیكی وه‌رزشیه‌وه بچینه ناوی و هه‌موومان بڵێین: به‌ڵێ بۆ هه‌ركه‌سێك كه به‌رژه‌وه‌ندی حزب پێش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی ده‌خات.
133 جار خوێنراوه‌ته‌وه
ئایا لێسانه‌وه‌ی عه‌وره‌ت حه‌ڵاڵه یان حه‌رام؟
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
ئایا له پاش نوێژه فه‌رزه‌كانه‌وه دوعا هه‌یه؟
له‌لایه‌ن مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوینیه‌وه وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه به‌نه‌سه‌ب حه‌رامن كامانه‌ن؟ واته دروست نییه زه‌واجیان له‌گه‌ڵ بكرێت؟
وه‌لاَمدانه‌وه‌ی مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی
ته‌فسیری سوره‌تی (الفاتحة) ئه‌ڵقه‌ی-2
د. عه‌بدولواحید موحه‌ممه‌د
ژیانی هاوسه‌ری
دكتۆر موحه‌ممه‌دی خانی
پیاوانی خودا
مامۆستا شێرزاد
دیاردەی مەرگی ناكاو لەنێوان زانست و ئاین دا
ئایا به وشكبوونی فورات كێوه ئاڵتونه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت؟
گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه بوو
به‌یانامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ دژی قسه پووچ‌و ده‌مارگیرییه‌كانی (بها‌و الا‌عرجی)
به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان / عێراق ژماره (352)
ڕاگه‌یاندی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ به بۆنه‌ی له سیدره‌درانی عه‌لی کیمیاوی
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان
ده‌نگی كۆمه‌ڵ ڕادیۆی سۆران
كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام
مامۆستا عەلی باپیر
سه‌ره‌تا
|
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
|
ئێمه کێین
|
دیدار و چاوپێکه‌وتن
|
بابه‌ت و وتار
|
ڕێپۆرتاژ
|
وتاری مامۆستایان
|
به‌ییانامه و ئاگاداری
|
ئیعجازی زانستی
|
ستافی کار
|
پێگه‌ی پێویست
Komal News Copyright 2008
©
All Rights Reserved
|
Created by:
Avesta Group For IT Solutions