له كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كاندا، ده‌نگ بده به مامۆستا عه‌لی باپیر
كه‌ركوك: ته‌رمی دوو كورد كه‌یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره ده‌دۆزرێته‌وه
ڕانیه: له ڕووداوێكی هاتووچۆدا ( 11 ) كه‌س ده‌بنه قوربانی
سه‌ره‌تا
|
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
|
ئێمه کێین
|
ئه‌رشیف
نوێترین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی کۆمه‌ڵ -427-
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
ئه‌رشیف
بارودۆخ و ئه‌دای ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان چۆن ده گوزه‌رێت
باج و جۆره‌كانی هاووڵاتیانی بێزار كردووه «كه‌سێك بتوانێ خانویه‌ك یان قاتی دووه‌م بكاته‌وه، توانای نییه (700) هه‌زاری رسوماتی قیرانه بدات؟
دامه‌زراندن، خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی ده‌رچووان واسیته رایده‌چڵه‌كێنێت
گرنگی كات....
ئێمه له كوێی دنیای هاوچه‌رخداین؟
روو له كۆنگره
چه‌مكی (حزب) له قورئان و سوننه‌ت دا ( به‌شی یه‌كه‌م )
نه‌جیب گه‌یلانی؛ مێژووی ئیسلامیی و هونه‌ری رۆمان‌نووسین
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌به‌رده‌م كۆنگره‌دا
پێشنیارێك بۆ په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌ركه‌وتنی كاروانی ئازادیی و ئابڕووچوونی ئیسرائیل
سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا له كام ڕه‌هه‌نده‌وه؟
جێگیركردنه‌وه‌ی باڵانس
پلانی ستراتیژی چییه؟
چۆنیه‌تی دیاریكردنی ئه‌ندامانی كۆنگره و پاڵێوراوانی سه‌ركردایه‌تی
بوونی عه‌للاوی به سه‌ره‌كوه‌زیران له به‌رژه‌وه‌ندی كورده؟
به‌ڵێ
% 28
نه‌خێر
% 59
نازانم
% 11
ئایا لێسانه‌وه‌ی عه‌وره‌ت حه‌ڵاڵه یان حه‌رام؟
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
9/6/2010
حوكمی لێسانه‌وه‌ی عه‌وره‌ت چیه؟
سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره، له‌پاشان: زۆر جار وایه پرسیار ده‌كرێت یاخود ئه‌م پرسیاره لای زۆرێك له موسڵمانان گه‌لاَڵه ده‌بێت ئاخۆ: لێسینه‌وه‌و ماچ كردنی عه‌وڕه‌تی ژن ومێرد بۆ یه‌كتری دروسته یا نا؟ وه ئایا له‌به‌ینی ژن و مێرد چ شتێك حه‌ڕامه تاوه‌كو هاوسه‌ری موسڵمان لێی دووركه‌ونه‌وه؟، بۆ ئه‌وه وه‌لاَمی ئه‌م پرسیارانه‌مان به‌كورتی ئاماده‌كردووه:
له‌سه‌ره‌تادا پێویسته ئه‌وه بزانین كه‌پیاو بۆی هه‌یه هه‌رچۆنێكی بوێ بچێته لای خێزانی خۆی به‌لاَم به‌مه‌رجێك له‌پاكی و له‌شوێنی مناڵ بوونی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
[
نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى
شِئْتُمْ
]
البقرة
،واته: ژنانی هاوسه‌رتان كێڵگه‌ن بۆتان و شوێنی چاندنی وه‌چه‌ن جا هه‌رچۆنێك ده‌تانه‌وێت بڕۆنه كێلگه‌ی خۆتان (واته: شوێنی مناڵ بوون).. ، له‌فه‌رموده‌ش هاتووه:
(
(
اجعل بينك وبين امرأتك رسول
))
رسول یش: ماچ كردن و ده‌سته‌گه‌مه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه،
*خۆی دوو شت له‌سه‌ر پیاو له‌كاتی جووتبونی له‌گه‌ڵ خێزانی خۆی حه‌ڕامه ! ئه‌وانیش:
1- جووتبون له‌كاتی بێ نوێژی دا! له‌به‌ر ئایه‌تی
[
وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى
فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ
فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمْ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ
يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ
]
البقرة:222،
،واته: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم) پرسیارت لێ ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی عاده‌تی (یا شوێنی) مانگانه‌ی ئافره‌ت (ئاخۆ چی بكه‌ن له‌وكاتانه‌دا)؟ پێیان بڵێ: ئه‌وه ئازار‌و زه‌ره‌ره كه‌وابوو خۆتان به دوور بگرن له هاوسه‌ره‌كانتان كه له‌و حاڵه‌ته‌دا بن و نزیكیان مه‌كه‌ون (له ڕووی جوتبونه‌وه) تا پاك ده‌بنه‌وه جا كاتێك پاك و خاوێن بوونه‌وه‌و خۆیان شوشت بچنه لایان به‌و شێوه‌یه‌ی كه خوا فه‌رمانی داوه، به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌كاران و پاكانی خۆش ده‌وێت و پاداشتیان ده‌داته‌وه‌و ڕێزیان لێ ده‌گرێت (ئه‌وانه‌ی ڕواڵه‌ت و ناوه‌رۆكیان پاكه).
2- هه‌روه‌ها جیماع كردن له ڕێگای (دبور) كۆمه‌وه! له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی:
: ((
مَلْعُونٌ مَنْ أَتَى امْرَأَتَهُ فِي دُبُرِهَا
((
رواه أبو داود والإمام أحمد وصححه في صحيح الجامع 5889
، واته: به‌ر نه‌فرین كه‌وێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه له دوواوه ده‌چێته لای خێزانه‌كه‌ی!،
وه هه‌ردوو ئه‌وخالاَنه‌ی باسمان كردن له‌فه‌رمووده‌یه‌ك پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم به‌یه‌كه‌وه باسیان ده‌كات و ده‌فه‌رموێ:
((
اتَّقِ الدُّبُرَ وَالْحَيْضَةَ
((
رواه أحمد وأبو
داود
ئه‌م فه‌رمووده هاتووه، واته: (له‌كاتی جیماع كردن) خۆ بپارێزن له پشتڕاو هه‌روه‌ها له‌كاتی بێ نوێژیدا،
* به‌لاَم ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی ده‌م.. له‌كاتی جووتبوندا دوومه‌رجی بۆ دا ئه‌نرێ:
1- نابێ زیانبه‌خش بێ، (كه خۆی ئه‌مڕۆ زانستی سه‌رده‌م لێكی داوه‌ته‌وه: كه‌چه‌ندین نه‌خۆشی له‌و ڕه‌فتاره به‌دی ده‌كرێت..!).
2- هه‌روه‌ها نه‌بێته هۆكارێك له‌وه‌ی كه پیسی بكه‌وێته ده‌می! ( ئه‌وه هیچ گومانی تیا نیه كه‌مرۆڤی موسڵمان ده‌بێ خاوێن بێت).
شێخ عبدالرحمن البراك ده‌ڵێ:
:
(
ينبغي اجتنابه تنزهاً وترفعاً لما فيه من القذارة ومخالفة الفطرة ، ولأنه يفوّت على
المرأة قضاء وطرها إذا اعتاده الرجل
)
،
، زه‌روره خۆ دوورگرتن له‌م كاره له‌به‌ر پاكی و دووركه‌وتنه‌وه له‌و پیسیه‌ی كه لێیه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات و(ده‌ره‌چێ) هه‌روه‌ها له‌به‌ر پێچه‌وانی ئادابی ئیسلامه‌تی، هه‌روه‌ها به‌وهۆكاره‌وه ئافره‌تیش دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌م غه‌ریزه‌یه‌ی له‌ده‌ستی ده‌چێت ئه‌گه‌ر پیاو به‌مجۆره به‌رده‌وامبێت،
پێویستیشه بزانرێت كه: له‌بۆ ئافره‌ت هه‌یه ئه‌و جۆره داوایانه‌ی پیاو ڕه‌ت كاته‌وه.
* ده‌رباره‌ی فڕێ دانی شه‌هوه‌ته‌كه به‌سه‌ر ده‌م و ڕوومه‌تی ئافره‌ته‌كه‌ی (به‌تایبه‌ت ناو ده‌می)! دروست نیه‌و حه‌ڕامه له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك:
1- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌شه بۆ پیسی وه‌كو (مه‌ژی ومه‌دی و وه‌دی) كه پیسن ، چونكه لێره‌دا به‌یه‌قین ئه‌وانه ڕوو ئه‌ده‌ن و شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌تیش له‌سه‌ره‌تاوه بابی (سدالژرائع)ی داناوه (كه‌بابه‌تێكی گرنگ و هه‌ستیاره له‌ناو شه‌ریعه‌تی ئیسلامی) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر شت له‌خۆیه‌وه ده‌گرێت.. بۆیه ده‌بێ ئه‌م كاره ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
2- ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له‌زاناكان ده‌ڵێن: (مه‌نی) پاكه به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (مه‌نی)خستنه ده‌وو خواردنی به‌دروست نازانن له‌به‌ر پیسی و بێ ته‌بیعاتی ، هه‌روه‌ها فه‌رمانی خوا له‌سه‌رپاكی كه ده‌فه‌رموێ:
[
ويحل له‌م الطيبات ويحرم عليهم الخبائث
]
سورة
الأعراف 157
،
واته: (پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم بۆ شوێن كه‌وتوانی) هه‌رچیه‌ك پاك و چاكه بۆیان حه‌لاَڵ ده‌كات و هه‌رچی پیس و ناپوخته لێیان حه‌ڕام ده‌كات..، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌یه‌كی تریش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه: زۆرینه‌ی زانایان میزی ئاژه‌ڵی گۆشت خوراو به حه‌لاَڵ ده‌زانن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕایان نه‌داوه به‌خواردنه‌وه‌ی مه‌گه‌ر بۆ نه‌خۆشی و یا له‌حاڵه‌تی زۆر زه‌روور نه‌بێت،
هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می زووه‌وه‌ش ئه‌م ڕه‌فتاره به‌ناشاییسته دانراوه بۆ مرۆڤ تاوه‌كو ئه‌مڕۆش..مرۆڤی خاوه‌ن قیه‌م و ئه‌خلاق قێزی له‌م جۆره ڕه‌فتارانه ده‌بێته‌وه.
3- هه‌روه‌ها چاولێكه‌ری كافرو خه‌ڵكانێكی زیناكه‌رو داوێن پیسه كه هیچ ڕێساكانی مرۆڤایه‌تی ڕه‌چاوناكه‌ن ته‌نها له‌دووای ئاره‌زوات و شه‌هه‌وات و ڕه‌غه‌باتی خۆیانن!.
هه‌رگیز له‌ژیانی موسڵمانانی پێشتر ئه‌مه نه‌بووه كه كه‌سێك بچێته لای خێزانی پاشان مه‌نیه‌كه‌ی خۆی ده‌رخوارد دات! تا ئه‌وكاته‌ی موسڵمانان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی غه‌یره دین تێكه‌ڵ بوون و پاشان په‌یابوونی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیای ڕۆژبه‌ڕۆژی سه‌رده‌م و( به‌خراپ به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سی نه‌فس نزمی ئاژه‌ڵ ئاساوه)! ئه‌و ڤایرۆسه كه‌وته ناو موسڵمانان و كاریگه‌ری سلبی بوو له‌سه‌ر هێندێك له موسڵمانان و لێكه‌وتنه‌وه‌ی تێكچوونی شیرازه‌ی عائیلی..!
سوێند به‌خوا ئاژه‌ڵ بێزی نایه‌ت نێرینه‌ی نێره‌كه‌ی بلێسێته‌وه له‌پاشی ئه‌وه‌ی كه توشی بوو، ئینجا ڕات چۆنه به‌رامبه‌ر به مرۆڤ كه خوا به‌گه‌وره‌یی خۆی ڕێزی زۆری له‌مرۆڤ ناوه‌و ده‌فه‌رموێ:
[{
وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ ..
]
الإسرا‌ء70
؟!
مه‌گه‌ر كه‌سانێك بن كه وه‌كو خوای گه‌وره ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێ:
[
أولئك كالأنعام بل هم أضل أولئك هم الغافلون
]!
ڕوو ڕه‌شی و سیسی بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌مجۆره كه‌سانه ده‌شوبهێنن له هه‌ڵس و كه‌وت و ڕه‌فتاریان!
ئینجا له‌و ڕووه‌وه حه‌ڕامه‌كه‌ی وه‌كو ڕۆژی ڕووناك دیاره له‌فه‌رمووده‌ش هاتووه:
((من تشبه بقوم فهو منهم
رواه أحمد وغيره بسند جيد
، واته: كه‌سێك لاسایی خه‌ڵكانێك بكاته‌وه (و خۆی به‌وان بچوێنێت) ئه‌وه له‌وانه (یاخود: حه‌شری له‌گه‌ڵ ئه‌وانه)!.
له‌كۆتاییدا: زۆرینه‌ی فه‌توا سه‌رده‌میه‌كان جگه له‌خاڵه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان نه‌بێت (كه له‌سه‌ره‌وه باسمان كردووه)، له‌ززه‌ت بینینی ژن و مێرد به هه‌ركوێیه‌كی جه‌سته‌ی یه‌كتری به‌دروست ده‌زانن به‌لاَم به‌مه‌رجێك كه: پاك و خاوێن بن و موسڵمانانه ڕه‌فتار بكه‌ن و ئادابی گشتی بپارێزن و (ئه‌خلاق)ڕه‌وشت به‌رز بن.
333 جار خوێنراوه‌ته‌وه
ئایا لێسانه‌وه‌ی عه‌وره‌ت حه‌ڵاڵه یان حه‌رام؟
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
ئایا له پاش نوێژه فه‌رزه‌كانه‌وه دوعا هه‌یه؟
له‌لایه‌ن مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوینیه‌وه وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه به‌نه‌سه‌ب حه‌رامن كامانه‌ن؟ واته دروست نییه زه‌واجیان له‌گه‌ڵ بكرێت؟
وه‌لاَمدانه‌وه‌ی مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی
ته‌فسیری سوره‌تی (الفاتحة) ئه‌ڵقه‌ی-2
د. عه‌بدولواحید موحه‌ممه‌د
ژیانی هاوسه‌ری
دكتۆر موحه‌ممه‌دی خانی
پیاوانی خودا
مامۆستا شێرزاد
دیاردەی مەرگی ناكاو لەنێوان زانست و ئاین دا
ئایا به وشكبوونی فورات كێوه ئاڵتونه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت؟
گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه بوو
به‌یانامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ دژی قسه پووچ‌و ده‌مارگیرییه‌كانی (بها‌و الا‌عرجی)
به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان / عێراق ژماره (352)
ڕاگه‌یاندی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ به بۆنه‌ی له سیدره‌درانی عه‌لی کیمیاوی
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان
ده‌نگی كۆمه‌ڵ ڕادیۆی سۆران
كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام
مامۆستا عەلی باپیر
سه‌ره‌تا
|
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
|
ئێمه کێین
|
دیدار و چاوپێکه‌وتن
|
بابه‌ت و وتار
|
ڕێپۆرتاژ
|
وتاری مامۆستایان
|
به‌ییانامه و ئاگاداری
|
ئیعجازی زانستی
|
ستافی کار
|
پێگه‌ی پێویست
Komal News Copyright 2008
©
All Rights Reserved
|
Created by:
Avesta Group For IT Solutions