له كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كاندا، ده‌نگ بده به مامۆستا عه‌لی باپیر
كه‌ركوك: ته‌رمی دوو كورد كه‌یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره ده‌دۆزرێته‌وه
ڕانیه: له ڕووداوێكی هاتووچۆدا ( 11 ) كه‌س ده‌بنه قوربانی
سه‌ره‌تا
|
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
|
ئێمه کێین
|
ئه‌رشیف
نوێترین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی کۆمه‌ڵ -427-
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
ئه‌رشیف
بارودۆخ و ئه‌دای ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان چۆن ده گوزه‌رێت
باج و جۆره‌كانی هاووڵاتیانی بێزار كردووه «كه‌سێك بتوانێ خانویه‌ك یان قاتی دووه‌م بكاته‌وه، توانای نییه (700) هه‌زاری رسوماتی قیرانه بدات؟
دامه‌زراندن، خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی ده‌رچووان واسیته رایده‌چڵه‌كێنێت
گرنگی كات....
ئێمه له كوێی دنیای هاوچه‌رخداین؟
روو له كۆنگره
چه‌مكی (حزب) له قورئان و سوننه‌ت دا ( به‌شی یه‌كه‌م )
نه‌جیب گه‌یلانی؛ مێژووی ئیسلامیی و هونه‌ری رۆمان‌نووسین
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌به‌رده‌م كۆنگره‌دا
پێشنیارێك بۆ په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌ركه‌وتنی كاروانی ئازادیی و ئابڕووچوونی ئیسرائیل
سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا له كام ڕه‌هه‌نده‌وه؟
جێگیركردنه‌وه‌ی باڵانس
پلانی ستراتیژی چییه؟
چۆنیه‌تی دیاریكردنی ئه‌ندامانی كۆنگره و پاڵێوراوانی سه‌ركردایه‌تی
بوونی عه‌للاوی به سه‌ره‌كوه‌زیران له به‌رژه‌وه‌ندی كورده؟
به‌ڵێ
% 28
نه‌خێر
% 59
نازانم
% 11
دامه‌زراندن، خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی ده‌رچووان واسیته رایده‌چڵه‌كێنێت
8/6/2010
به‌دواداچوون: گۆران عوسمان
زۆرن ئه‌وانه‌ی ژیان به ساده‌یی به‌سه‌ریاندا گوزه‌ر ناكات و ناتوانن بیر له داهاتوویان نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌مڕۆ له كوردستاندا هیچ شتێك نییه جێگه‌ی شتێكی دیكه‌ی هاوتای ئه‌وه‌ی كه ده‌ته‌وێت و بیرت لێكردۆته‌وه قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه، دامه‌زراندن یه‌كێكه له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه جێی سه‌رنجی زۆربه‌ی خه‌ڵكه به تایبه‌ت گه‌نجان، حكومه‌ت به‌پێی بودجه‌ی ساڵی (2010) بڕیاره (9547) كه‌س له فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته جیاوازه‌كان دابمه‌زرێنێت، واسته‌كاری بۆته هۆی جیاوازیی، ده‌رچوان قسه‌یان هه‌یه و دكتۆر كاوه مه‌حمود وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌م به‌دواداچوونه‌دا وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه.
چه‌ند كه‌س دادمه‌زرێن و له كوێ؟
به‌پێی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ ساڵی (2010) په‌سه‌ند كراوه، بڕیاره (9547) كه‌س دابمه‌زرێن كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوون: «ئاسایشی هه‌رێم/ سلێمانی (300)، ئاسایشی هه‌رێم/ هه‌ولێر (1190)، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان (55)، وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان (150)، وه‌زاره‌تی پلاندانان (105)، وه‌زاره‌تی كاره‌با (250)، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا (912)، وه‌زاره‌تی داد (130)، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی (60)، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری (332)، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی (170)، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان (120)، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی (300)، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی (1100)، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان (250)، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن (200)، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار (750)، وه‌زاره‌تی ناوخۆ (922)، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان (250)، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون (150)، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده (1500)، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران (73)، ئه‌نجومه‌نی قه‌زا (250) و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی (28)»، به‌ڵام به‌شێك له فه‌رمانگه حكومییه‌كان داوای هیچ كه‌سێكیان نه‌كردووه، له‌وانه «ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كه پێشتر وه‌زاره‌ت بوون، هه‌روه‌ها دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی، دیوانی چاودێری دارایی هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم».
ده‌رچووان هێشتا بێ ئومێدن
له سه‌روبه‌ندی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له‌ناو گه‌نجان و ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستاندا بڵاو بۆته‌وه و بۆته جێگه‌ی مقۆمقۆیان، حكومه‌تی هه‌رێم به میكانزمێكی نوێ و به سیستمێكی دیكه ده‌یه‌وێت ئه‌و ده‌رچوانه دابمه‌زرێنێت له داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌ت هێشتا نه‌یتوانیه‌وه ئه‌و باڵانه‌سه‌ی چه‌ندان ساڵه پڕ بكاته‌وه كه ده‌رچووانی تووشی قه‌یرانی بێكاریی كردووه، زۆرێك له ده‌رچووان له ئێستاشدا هیچ هیوایه‌كیان نییه و پێیانوایه حكومه‌ت هێشتا به‌و عه‌قڵیه‌تی په‌نجا به په‌نجایه بیر ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌تا زریان نه‌سڕه‌ددین كه ده‌رچووی په‌یمانگایه، هیچ دڵخۆش نییه به‌م سیستمه نوێیه و پێیوایه هه‌ر په‌نجا به په‌نجاكه‌ی ساڵانی پێشووه و له ژێر ناوێكی دیكه‌دا داڕێژراوه، ئه‌و وتی: «من له هیچ وڵاتێكدا نه‌مدیوه ده‌رچووی زانكۆ یان په‌یمانگای هه‌بێت، كه‌چی ده‌رچووی شه‌شه‌می ئاماده‌یی دابمه‌زرێنێت، ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خزمی كابرایه‌كی گه‌وره‌یه».
له دامه‌زراندندا جیاوازیی له نێوان شاره‌كاندا ده‌كرێت
به‌شێك له ده‌رچووان زۆر به ڕاشكاوانه ره‌خنه‌یان له حكومه‌ت هه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێیانوایه جیاوازیی ده‌كرێت له نێوان شاره‌كاندا، ئارام ئه‌بوبه‌كر، ده‌رچووی په‌یمانگایه و ده‌ڵێت: «هه‌ندێك شار ژماره‌ی میلاكی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیان زیاتره وه‌ك له شاره‌كانی دیكه»، له لایه‌كی دیكه‌وه جوان موحه‌ممه‌دیش هه‌مان بۆچوونی هه‌یه، ئه‌و وتی: «من واهه‌ست ده‌كه‌م هه‌ولێر زیاتر میلاكی به‌ركه‌وتووه وه‌ك له شاره‌كانی دیكه»، نمونه‌ی ده‌ركه‌وتووی نێو بودجه‌ش جیاوازیی نێوان ئاسایشی هه‌رێم/ سلێمانی و هه‌ولێره كه یه‌كه‌میان (300) و دووه‌میان (1190) كه‌سیان بۆ داده‌مه‌زرێت.
ڕاگه‌یاندنی بوونی میلاك له وه‌زاره‌ته‌كاندا سوودی نییه!
راسته حكومه‌ت بڕیاری داوه له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و سه‌رجام داموده‌زگاكانه‌وه میلاكی پێویست ڕابگه‌یه‌نرێ، به‌ڵام سوودی نییه بۆ ده‌رچووان، چونكه به بۆچوونی ئه‌وان ئه‌وه ته‌نیا قسه‌یه، سه‌ركه‌وت هیوا كه ده‌رچووی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانیی ساڵی (2006ـ2007)ه، وتی: «من له‌گه‌ڵ داوایه‌كی بانكی چوارتادا كه پێشكه‌ش به بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێمی كردووبوو تیایدا داوای میلاكی ده‌كرد بۆ فه‌رمانگه‌كه‌یان، داوای دامه‌زراندنم پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام دواتر له رێگه‌ی براده‌رێكه‌وه ئاگادار كرامه‌وه كه ره‌فز بۆ داواكه‌ت هاتۆته‌وه، به‌ڵام له‌ولاوه كه‌سانێكی دیكه‌یان داناوه». دكتۆر كاوه مه‌حمود، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌م ناڕه‌زاییانه وتی: «بڕیاری نوێی حكومه‌ت بۆ دامه‌زراندن له‌مه‌ودوا ئه‌وه‌یه كه رایبگه‌یه‌نێ كه به‌پێی ئه‌و میلاكه‌ی هه‌یه كه یاسای بودجه په‌سه‌ندی كردووه له ساڵی (2010)دا ئه‌و ئیشوكارانه رابگه‌یه‌نرێ له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه، له هه‌ر وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی گشتیی لیژنه‌یه‌ك ده‌بێت و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، دواتر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدایه مافی خۆیه‌تی داوا پێشكه‌ش به‌و وه‌زیفه‌یه بكات، واته له سه‌ره‌وه نایه‌ته خواره‌وه به‌ڵكو له خواره‌وه دێته سه‌ره‌وه»، ئه‌و وته‌بێژه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم درێژه‌ی به قسه‌كانیدا و له‌باره‌ی ئه‌و ناوانه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراوه بۆ وه‌زاره‌ته‌كان نێردراوه، وتی: «ئه‌و ناوانه پێشتر پێشكه‌ش كراون، هه‌ندێكیان (2009) و هه‌ندێكی دیكه‌یان له ماوه‌ی رابردوودا پێویستی هه‌بووه، له وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئێستا ئه‌و ناوانه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه هاتۆته‌وه و داده‌مه‌زراون، ئه‌و داوایانه هه‌ر هی ئه‌مڕۆ نییه، هه‌ڵبه‌ته به‌شێكی بریتییه له‌و داوایانه‌ی پێشتر پێشكه‌ش كراوه و ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان هاتۆته‌وه له ئێستادا ئه‌و سیستمه نوێیه نایانگرێته‌وه كه به‌و فلته‌رانه‌دا بڕوات ئه‌وجا دابمه‌زرێت، به‌س ئه‌وه‌ی ناویان نه‌هاتۆته‌وه و شوێنیش ماوه بۆ پڕبوونه‌وه‌یان، بۆ نمونه ئه‌وقاف ئه‌گه‌ر داوای (100) كه‌سی كردبێ و (50)ی بۆ دانرابێت، ئه‌و (50)یه‌ی ماوه به‌ر ئه‌و سیستمه نوێیه ده‌كه‌وێت، له‌وه‌ش ده‌چێته هه‌ندێ وه‌زاره‌ت هیچی نه‌مابێته‌وه، چونكه له‌وه ده‌چێت وه‌زاره‌ته‌كه میلاكی كه‌م بێت، بۆ نموونه وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و لاوان (200) كه‌سی ده‌وێت ئێمه هیچمان نه‌ماوه‌ته‌وه بۆی، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه له وه‌زاره‌ته‌كان میلاكی ماوه بۆ راگه‌یاندن».
واسته جێگه‌ی به سیستمی نوێ له‌ق كردووه
كاوه جه‌عفه‌ر وتی: «واسته قه‌ت له وڵاتی ئێمه‌دا كۆتایی نایه‌ت، قابیله منێكی بێ واسته چیم پێده‌كرێ له به‌رانبه‌ر كه‌سێكی واسته‌داردا و خزم خزمێنه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه بێ واسته‌كان دیسان قوربانیی هه‌موو جۆره سیستمێكن، به‌ڵگه‌شم هه‌یه به‌س ناكرێت بۆت باس بكه‌م»، دكتۆر كاوه مه‌حمود له باره‌ی واسته‌كردن به‌رانبه‌ر به‌م سیستمه هێما بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌كات و ده‌ڵێت: «ئه‌م میكانیزمه نوێیه بواری حاڵه‌تی واسته كردن كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه پێوه‌ر دانراوه، یه‌كێك له پێوه‌ره‌كان ته‌واوكردنی خوێندن بۆ نموونه وه‌زاره‌تێك پێویستی به ئه‌ندازیاری بیناسازییه، ناچین ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی بۆ دابنرێت، پاشان پێوه‌رێكی دیكه هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كێ زوتر خوێندنی ته‌واو كردبێ ئه‌وه له پێشتره، بۆ نموونه كه‌سێك ساڵی (2000) خوێندنی ته‌واوكردبێ ئه‌وه له پێشتره له‌وه‌ی ساڵی (2001)، هه‌روه‌ها خاڵێكی دیكه له پێوه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه ده‌بێت دانیشتوی ناوچه‌كه بێت، ئه‌ویش به خاڵێك بۆی حساب ده‌كرێت، كه‌واته كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر هه‌یه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و حاڵه‌ته».
حكومه‌ت هه‌موو میلاكه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه
دكتۆر كاوه مه‌حمود، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتی: «هه‌موو ئه‌و وه‌زاره‌تانه كه چه‌ند میلاكیان بۆ دانراوه به‌پێی یاسای بودجه له‌مساڵدا ده‌بێت دابمه‌زرێت، چونكه ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی په‌رله‌مانه و ده‌بێت په‌یڕه‌و بكرێت».
109 جار خوێنراوه‌ته‌وه
ئایا لێسانه‌وه‌ی عه‌وره‌ت حه‌ڵاڵه یان حه‌رام؟
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
ئایا له پاش نوێژه فه‌رزه‌كانه‌وه دوعا هه‌یه؟
له‌لایه‌ن مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوینیه‌وه وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه به‌نه‌سه‌ب حه‌رامن كامانه‌ن؟ واته دروست نییه زه‌واجیان له‌گه‌ڵ بكرێت؟
وه‌لاَمدانه‌وه‌ی مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی
ته‌فسیری سوره‌تی (الفاتحة) ئه‌ڵقه‌ی-2
د. عه‌بدولواحید موحه‌ممه‌د
ژیانی هاوسه‌ری
دكتۆر موحه‌ممه‌دی خانی
پیاوانی خودا
مامۆستا شێرزاد
دیاردەی مەرگی ناكاو لەنێوان زانست و ئاین دا
ئایا به وشكبوونی فورات كێوه ئاڵتونه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت؟
گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه بوو
به‌یانامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ دژی قسه پووچ‌و ده‌مارگیرییه‌كانی (بها‌و الا‌عرجی)
به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان / عێراق ژماره (352)
ڕاگه‌یاندی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ به بۆنه‌ی له سیدره‌درانی عه‌لی کیمیاوی
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان
ده‌نگی كۆمه‌ڵ ڕادیۆی سۆران
كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام
مامۆستا عەلی باپیر
سه‌ره‌تا
|
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
|
ئێمه کێین
|
دیدار و چاوپێکه‌وتن
|
بابه‌ت و وتار
|
ڕێپۆرتاژ
|
وتاری مامۆستایان
|
به‌ییانامه و ئاگاداری
|
ئیعجازی زانستی
|
ستافی کار
|
پێگه‌ی پێویست
Komal News Copyright 2008
©
All Rights Reserved
|
Created by:
Avesta Group For IT Solutions