له كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كاندا، ده‌نگ بده به مامۆستا عه‌لی باپیر
كه‌ركوك: ته‌رمی دوو كورد كه‌یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره ده‌دۆزرێته‌وه
ڕانیه: له ڕووداوێكی هاتووچۆدا ( 11 ) كه‌س ده‌بنه قوربانی
سه‌ره‌تا
|
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
|
ئێمه کێین
|
ئه‌رشیف
نوێترین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی کۆمه‌ڵ -427-
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
ئه‌رشیف
بارودۆخ و ئه‌دای ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان چۆن ده گوزه‌رێت
باج و جۆره‌كانی هاووڵاتیانی بێزار كردووه «كه‌سێك بتوانێ خانویه‌ك یان قاتی دووه‌م بكاته‌وه، توانای نییه (700) هه‌زاری رسوماتی قیرانه بدات؟
دامه‌زراندن، خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی ده‌رچووان واسیته رایده‌چڵه‌كێنێت
گرنگی كات....
ئێمه له كوێی دنیای هاوچه‌رخداین؟
روو له كۆنگره
چه‌مكی (حزب) له قورئان و سوننه‌ت دا ( به‌شی یه‌كه‌م )
نه‌جیب گه‌یلانی؛ مێژووی ئیسلامیی و هونه‌ری رۆمان‌نووسین
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌به‌رده‌م كۆنگره‌دا
پێشنیارێك بۆ په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌ركه‌وتنی كاروانی ئازادیی و ئابڕووچوونی ئیسرائیل
سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا له كام ڕه‌هه‌نده‌وه؟
جێگیركردنه‌وه‌ی باڵانس
پلانی ستراتیژی چییه؟
چۆنیه‌تی دیاریكردنی ئه‌ندامانی كۆنگره و پاڵێوراوانی سه‌ركردایه‌تی
بوونی عه‌للاوی به سه‌ره‌كوه‌زیران له به‌رژه‌وه‌ندی كورده؟
به‌ڵێ
% 28
نه‌خێر
% 59
نازانم
% 11
باج و جۆره‌كانی هاووڵاتیانی بێزار كردووه «كه‌سێك بتوانێ خانویه‌ك یان قاتی دووه‌م بكاته‌وه، توانای نییه (700) هه‌زاری رسوماتی قیرانه بدات؟
9/6/2010
به‌دواداچوون: كرێكار ئه‌حمه‌د ـ سلێمانی
وه‌رگرتنی باج یه‌كێكه له كاره‌كانی حكومه‌ت، به‌ڵام به‌شێك له هاووڵاتیان پێی نیگه‌رانن، له‌م به‌دواداچوونه‌دا را و رای جیاواز بخوێنه‌ره‌وه.
جۆره‌كانی وه‌رگرتنی باج جیاوازن
سۆران سه‌عید ئه‌مین، ئه‌ندازیاری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشته‌جێكردنی سلێمانی، كه خاوه‌نی نوسینگه‌ی (به‌ندێر)ه، سه‌باره‌ت به باجی خانوبه‌ره وتی: «باجی خانووبه‌ره چه‌ند باجێك و چه‌ند شێوازێكی هه‌یه، كه له هه‌موو وڵاتێكی جیهاندا هه‌یه، به‌ڵام شێواز و به‌رنامه‌ی پڕۆگرامی چۆنێتی سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر خانوبه‌ره‌دا هه‌ندێكیان به به‌رنامه‌یه‌كی رێك و پێك ده‌درێت و هه‌ندێكیشیان پێویسته چاوی پێدابخشێنرێته‌وه و دیراسه بكرێت، بۆ نموونه له كاتی كڕین و فرۆشتنی خانوویه‌كدا ئه‌گه‌ر كابرای فرۆشیار سوودمه‌ند بێ، ئه‌گه‌ر باج بدات، حه‌قی خۆیه‌تی وه‌ك كه‌سێكیش كه‌سابه‌تی رۆژانه ده‌كات زه‌ڕیبه‌ی ده‌خلی ساڵانه ده‌دات، ئه‌مه‌ش حه‌قی خۆیه‌تی».
به‌هزاد شێرزاد، به‌ڕێوه‌به‌ری باجی ده‌رامه‌تی سلێمانی به (كۆمه‌ڵ)ی راگه‌یاند: «ئێمه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان هه‌ڵده‌ستین به وه‌رگرتنی باج، باجیش یه‌كێكه له‌و داهاتانه‌ی فه‌رمانگه‌ی باج وه‌ری ده‌گرێت و ده‌سپێردرێته خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، وه‌رگرتنه‌كه‌شی به‌پێی یاسای باجی ده‌رامه‌ته، ئه‌و سه‌رچاوه داهاتانه‌ی كه به تایبه‌ت هی باجن، هه‌روه‌ها ساڵانه‌ش رێنمایی تایبه‌تی ده‌رده‌چێ سه‌باره‌ت به‌و سه‌رچاوه داهاتانه، شێوازی لێسه‌ندنی باجه‌كه رێژه‌یه‌كی جێگریی نییه كه بڵێین رێژه‌یه‌كی دیاریكراوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كه‌ی ده‌خه‌مڵێنرێت به‌پێی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت كه خشته‌ی خه‌مڵاندن ده‌رده‌چێت ساڵاته بۆ پیشه‌كار رێپێدانی هه‌یه یان رێپێدانی ژن و منداڵ له‌گه‌ڵ رێپێدانی خۆی ئه‌و كه‌سه‌ی باجه‌كه ده‌دات، ئه‌مه‌ی لێ ده‌رده‌كرێت و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه به‌پێی رێژه‌ی باج رێژه‌یه‌كی به‌رزكه‌ره‌وه‌یه، هه‌ڵده‌ستین به دیاریكردنی باجه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێ فڵان پیشه بۆ هه‌موو كه‌سێ له سه‌دا ئه‌وه‌نده‌یه، باجه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه نییه».
پێویسته به باجدا بچنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان
سۆران سه‌عیدی ئه‌ندازیار كه هاوكات خاوه‌نی نووسینگه‌ی كڕین و فرۆشتنی خانووه، پێیوایه پێویسته هه‌ندێك جیاكاریی بكرێت له وه‌رگرتنی باجدا و نمونه ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت: «ئه‌گه‌ر چاوپیاخشان بكرێت به هه‌ندێ باجدا، بۆ نموونه ته‌نازولكردنی موڵكێك له برایه‌كه‌وه بۆ برایه‌كی دیكه یان له باوكه‌وه بۆ كوڕ یان له ژن و پیاوه‌وه بۆ یه‌كتر، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كه‌وێت بابی كڕین و فرۆشتنه‌وه باشتره، وه‌كو ته‌نازول باجێكی دیاریكراوی له‌سه‌ر دیاریی بكرێت، نه‌وه‌ك باجی ته‌واو، چونكه ته‌نها ته‌نازولێكه بۆ كوڕه‌كه‌ی یان بۆ باوكه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر له‌مه‌دا دیراسه‌یه‌ك بكرێت باشتره وه‌كو یارمه‌تییه‌ك بۆ هاووڵاتیان، چونكه هاووڵاتیان گله‌یی ده‌كه‌ن له چۆنێتی ئه‌و باجه، چونكه كابرا سوودمه‌ند نابێت ته‌نیا هه‌دیه‌كردنێكه».
باج له‌دوای چه‌نده‌وه وه‌رده‌گیرێت؟
به‌هزاد شێرزادیش ده‌ڵێت: «باجه‌كه فه‌رق ده‌كات له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه به‌پێی رێپێدانی ئه‌و ژن و منداڵه‌ی هه‌یه‌تی رێژه‌ی پاره‌كه‌ی بۆ دیاریی ده‌كرێت، بۆ نموونه باجی شه‌ریكه‌یه‌ك كه ژن و منداڵی نه‌بێت زیاتره له‌وه‌ی ژن و منداڵی هه‌بێت، باجی زه‌وی و زاریش ته‌نها له كاتی فرۆشتنی ئه‌و خانووه یان ئه‌و زه‌وییه‌یه كه ئێمه هه‌ڵده‌ستین به لێسه‌ندنی باج ئه‌ویش تا (50) ملیۆن باج نایگرێته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌وه كه‌متره دێته لامان ته‌نیا سه‌یری ده‌كه‌ین بزانین سه‌رچاوه‌ی داهاتی دیكه قه‌رزاره یان نا؟ ئه‌گه‌ر شتی دیكه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وا باجی لێ وه‌رناگیرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له (50) ملیۆن زیاتر بوو، ئه‌وا نرخه‌كه‌ی له لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه ده‌خه‌مڵێنرێت»، له‌باره‌ی لیژنه‌كه و شێوه‌ی كاریشیانه‌وه وتی: «لیژنه‌كه له (ئه‌ندامێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی تۆماركردنی خانووبه‌ره، ئه‌ندامێكی باجی ده‌رامه‌ت، مه‌ساحێك، ئه‌و هاووڵاتیه‌ی خاوه‌نی موڵكه‌كه‌یه) پێك دێت، ده‌چنه شوێنی موڵكه‌كه و له‌وێ ته‌قدیری ئه‌و موڵكه‌ی بۆ ده‌كه‌ن به بڕێك پاره، ئه‌و بڕه (50) ملیۆنی لێ ده‌رده‌كرێت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه گونجاوه بۆ باج به شێوه‌یه‌كی به‌رزكردنه‌وه كه ئه‌وه‌شیان به ڕێژه‌یه‌كی جێگیر نییه، چونكه نرخی خانووبه‌ره له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه جیاوازه، بۆیه رێژه‌ی باجه‌كه‌شی جیاوازه، تا نرخی خانوه‌كه زیاتر بێت باجه‌كه‌شی زیاتر ده‌بێت».
باجی قیرانه و شۆسته‌شی چووه‌ته سه‌ر
خاوه‌نی نوسینگه‌ی (به‌ندێر) باس له شێوازێكی تری وه‌رگرتنی باج ده‌كات و ده‌ڵێت: «شێوازێكی دیكه‌ی باج مۆڵه‌تی ده‌ركردنی خانووه، له كاتی كردنه‌وه‌ی خانوویه‌كدا له لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه نرخێكی زۆر بۆ قیرانه یان بۆ شۆسته ده‌سه‌نرێت، كه خه‌ڵك هاتووه‌ته لامان وتویه‌تی (700) هه‌زار دینارمان داوه به رسوماتی قیرانه كه ساڵانی رابردوو شتێكی ره‌مزیی بوو، (25ـ50) هه‌زار بوو كه شتێكی باش بوو، به‌ڵام ئێستا كه زیادی كردووه به‌و شێوه‌یه گله‌ییه‌كی زۆری لای خه‌ڵكی دروست كردووه، حه‌قی خۆیه‌تی چاوپیاخشانێك بكرێت به نرخه‌كه‌یدا».
ئه‌حمه‌د ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری هونه‌ریی له شاره‌وانی سلێمانی سه‌باره‌ت به دیاریكردنی رسوماتی قیرانه وتی: «ئه‌م رسوماته شتێكی قانونییه، كه له هاووڵاتییه‌ك ده‌سه‌نرێت له كاتی دروستكردنی خانووبه‌ره‌كه‌یدا، ده‌وڵه‌ت له رێگه‌ی شاره‌وانییه‌وه وه‌ری ده‌گرێ، كه یه‌ك له‌سه‌ر چواری هاووڵاتی ئه‌مبه‌ر و یه‌ك له‌سه‌ر چواری هاووڵاتی ئه‌وبه‌ر، به‌م شێوازه یه‌ك له‌سه‌ر چواری واجیهه‌ی موڵكه‌كه كه‌ڕه‌تی پانی شه‌قامه‌كه كه‌ڕه‌تی (27) هه‌زار دینار بۆ هه‌ریه‌ك مه‌تر قیره، كه‌واته تێچوونی ئه‌و قیره نیوه‌ی له‌سه‌ر هاووڵاتییه و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی شاره‌وانی تێچوونه‌كه‌ی ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی، ئه‌م رسوماتی قیرانه‌یه له خانوویه‌كه‌وه بۆ خانویه‌كی دیكه به‌پێی رووبه‌ری خانوه‌كه ده‌گۆڕێت، هه‌روه‌ها به‌پێی پانی شه‌قامه‌كه ده‌گۆڕێ كه هه‌یه پانی شه‌قامه‌كه‌ی كه‌مه و هه‌یه زیاتره، له (10) مه‌تره‌وه بۆ (100) مه‌تر هه‌یه»، سه‌باره‌ت به زۆریی ئه‌و رێژه‌یه و گله‌یی هاووڵاتیان له‌و رسوماته ئه‌حمه‌د ره‌شید وتی: «ئه‌گه‌ر كه‌سێك بتوانێ خانویه‌ك دروست بكات یان قاتی دووه‌م بكاته‌وه ئایا توانای نییه (700) هه‌زاری رسـوماتی قیرانه بدات؟».
باجی پیشه‌كانیش گرفتێكی تره
سۆران سه‌عید، خاوه‌نی نوسینگه ده‌شڵێت: «باج شتێكی دروسته و جێی خۆیه‌تی و قانونییه، به‌ڵام نه زۆر بێت و نه به ئاره‌زووی خه‌ڵك خۆیان بێت، یان فه‌رق و جیاوازیی بكرێت، با شته‌كه راستگۆیانه و به شێوازێكی رێك‌وپێك بكرێت، له وڵاتی خۆماندا وافێركراوین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر (1500) دیناری چاپی نوێش باج بده‌ین به لامانه‌وه زۆره، چونكه وا ده‌زانین به زۆر لێمان وه‌رده‌گرن، من كه كه‌سابه‌ت ده‌كه‌م بۆ ئاماده‌ییم تێدایه زه‌وییه‌ك بكڕم به (100) وه‌ره‌قه و بیفرۆشمه‌وه به (150) وه‌ره‌قه با پێنج وه‌ره‌قه‌ی لێ بده‌ین به باجدا، كه ئه‌و باجه چه‌ند پله‌یه‌كی هه‌یه، هاووڵاتی هه‌بووه هاتۆته لامان وتویه‌تی به‌راستی ده‌ستم تێی ناچێت قاتی سه‌ره‌وه بكه‌مه‌وه بۆ كوڕه‌كه‌م، چونكه داوای (700) هه‌زار دینار باجی قیرانه ده‌كه‌ن كه رێژه‌یه‌كی زۆره، گله‌ییه‌كی دیكه‌ی هاووڵاتیان له زه‌ڕیبه‌ی ده‌خله، له شێوازی پۆلێنكردنی ئیشه‌كانیشدا هه‌ست ده‌كه‌ی گله‌ییه‌كی زۆر ده‌كرێت بۆ نموونه هاووڵاتییه‌ك دوكانێكی خوارده‌مه‌نی هه‌یه له رووی شوێنه‌وه ده‌كه‌وێته شوێنێكه‌وه كه كڕیاری زۆری نییه و داهاتی كه‌مه وه‌كو هه‌مان دوكانی خوارده‌مه‌نی نییه كه ده‌كه‌وێته شه‌قامێكی گشتییه‌وه یان ناوبازاڕه‌وه، سه‌یر ده‌كه‌ی به‌هه‌مان شێواز باجی هه‌ردووكیان ده‌كه‌ن كه ئه‌م كێشه‌یه هاووڵاتیان هه‌ست به ناهه‌قی ده‌كه‌ن، به‌هه‌مان شێوه بۆ چاخانه و سه‌رتاشخانه و دوكانه‌كانی دیكه‌ش كه پێویسته چاوپیاخشانه‌وه‌ی بۆ بكرێت و دیراسه بكرێته‌وه».
109 جار خوێنراوه‌ته‌وه
ئایا لێسانه‌وه‌ی عه‌وره‌ت حه‌ڵاڵه یان حه‌رام؟
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
ئایا له پاش نوێژه فه‌رزه‌كانه‌وه دوعا هه‌یه؟
له‌لایه‌ن مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوینیه‌وه وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه به‌نه‌سه‌ب حه‌رامن كامانه‌ن؟ واته دروست نییه زه‌واجیان له‌گه‌ڵ بكرێت؟
وه‌لاَمدانه‌وه‌ی مامۆستا ئه‌بوبه‌كری سدیقی
ته‌فسیری سوره‌تی (الفاتحة) ئه‌ڵقه‌ی-2
د. عه‌بدولواحید موحه‌ممه‌د
ژیانی هاوسه‌ری
دكتۆر موحه‌ممه‌دی خانی
پیاوانی خودا
مامۆستا شێرزاد
دیاردەی مەرگی ناكاو لەنێوان زانست و ئاین دا
ئایا به وشكبوونی فورات كێوه ئاڵتونه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت؟
گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه بوو
به‌یانامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ دژی قسه پووچ‌و ده‌مارگیرییه‌كانی (بها‌و الا‌عرجی)
به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان / عێراق ژماره (352)
ڕاگه‌یاندی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ به بۆنه‌ی له سیدره‌درانی عه‌لی کیمیاوی
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان
ده‌نگی كۆمه‌ڵ ڕادیۆی سۆران
كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام
مامۆستا عەلی باپیر
سه‌ره‌تا
|
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
|
ئێمه کێین
|
دیدار و چاوپێکه‌وتن
|
بابه‌ت و وتار
|
ڕێپۆرتاژ
|
وتاری مامۆستایان
|
به‌ییانامه و ئاگاداری
|
ئیعجازی زانستی
|
ستافی کار
|
پێگه‌ی پێویست
Komal News Copyright 2008
©
All Rights Reserved
|
Created by:
Avesta Group For IT Solutions