|
به‌رنامه‌ی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان 352
|
|
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان / عێراق به‌شداری ده‌كات له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ساڵی ( 2010) به لیستێكی سه‌ربه‌خۆی ژماره (352) و تێده‌كۆشێت بۆ هێنانه دی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی خواره‌وه :
1- هه‌مواركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی ناكۆكن له‌گه‌ڵ نه‌گۆره‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه پیرۆزیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و ناسنامه ئیسلامیه‌كه‌ی ده‌پارێزن ودووری ده‌خه‌نه‌وه له كاڵكردنه‌وه‌و لادان .
2- كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری عێراقی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی دادگه‌رانه‌ی كێشه‌ی كه‌ركوك وناوچه دابڕاوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان .
3- دروستكردنی پردی متمانه ی دوو سه‌ره و پێكه‌وه ژیانی برایانه له‌سه‌ر بناغه‌ی دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا له پێناو پته‌وكردنی رایه‌ڵه‌كانی ته‌بایی و دۆستایه‌تی .
4- كاركردن بۆ چه‌سپاندنی بنه‌مای ته‌وافوقی سیاسی له به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراقدا بۆ پشتگیری كردنی ئاشتی ناوخۆیی و دایه‌لۆگی نیشتمانی به‌جۆرێك كه مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق مسۆگه‌ر بكات .
5- كاركردن بۆ چه‌سپاندن و كاراكردنی بنه‌ماكانی سیسته‌می فیدڕاڵی له عێراق .
6- هه‌وڵدان بۆ به پارێزگا كردنی هه‌ڵه‌بجه و رانیه‌و سۆران و ئاكرێ .
7- كاركردن بۆ جێبه‌جێكردن و پیاده‌كردنی ئه‌و مادده ده‌ستووریانه‌ی كه مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له خۆ ده‌گرن له رووی سیاسی و رۆشنبیری و ئیداری و دارایی یه‌وه .
8- كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كوردستان بكرێنه سوپایه‌كی نیزامی كه ته‌نها پابه‌ند بێت به نیشتمان و گه‌له‌وه له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر بنیاتنانه‌وه‌ی سوپای عێراقی له‌سه‌ر بنه‌ما نیشتیمانیه‌كان.
9- كاركردن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتوانی كرداره‌كانی جینۆسایید ( كه به ئه‌نفال ناونراون ) و كیمیا باران و راگواستانی زۆره ملێ له شار و گونده‌كان له كوردستان هه‌روه‌ها قوربانیانی كرداره جه‌نگیه‌كانی هێزه فره‌نه‌ته‌وه‌كان و قوربانیانی تیرۆر له عێراق دا .
10- كاركردن بۆ دانانی ئالیه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌رده‌چن و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاولاَتیاندایه له هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێ بكرێن .
11- كاركردن بۆ دانانی ئالیه‌تێك بۆ په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دا له‌به‌ر ئه‌و ئه‌رك و رۆڵه گرنگه‌ی پێیان سپێردراوه به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردن و پشتگیری‌یان .
12- ئیدانه‌كردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندوتیژی دژ به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و راپێچكردنی به‌رپرسیاران له‌م رووداوانه بۆ به‌رده‌م دادگا و گه‌شه پێدانی گیانی لێبوورده‌یی له نێوان تاكه‌كانی گه‌لی عێراقدا .
13- سازكردنی هه‌ل ومرجێكی گونجاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری .
14- ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی ده‌بنه هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ( ئیداری و سیاسی و دارایی ) و كاراكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه پێشتر ده‌ركراون .
15- دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر پێوه‌ری هاوولاَتی بوون كه ده‌بێته بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵتێكی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه‌یی .
16- كاركردن بۆ چاكسازی كردن له پرۆگرامه‌كانی خوێندن له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا به جۆرێك كه ببێته مایه‌ی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی شاره‌زا و پابه‌ند به ره‌وشت و به‌ها به‌رزه‌كان ..
17- فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئابوری عێراق بۆ ئه‌وه‌ی جگه له نه‌وت , كشتوكاڵ و پیشه‌سازیش بگرێته‌وه .
18- كاركردن بۆ چاكتركردنی بارودۆخی ئابووری و گوزه‌رانی كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان له رێگه‌ی هاریكاری میری و په‌ره‌پێدانی توانای تۆڕی پاراستنی كۆمه‌لاَیه‌تی و بونیاتنانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێكردنی میری بۆ هه‌ژاران.
19- چاكتركردنی بارودۆخ و گوزه‌رانی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان و خانه‌نشینان و بێوه‌ژنان و فه‌راهه‌م كردنی ژیانێكی ئاسووده بۆیان .
20- هاندانی وه‌به‌رهێنانی نێوده‌وڵه‌تی له بواره‌كانی ژێرخانی ئابووری به تایبه‌تی له رووی كشتوكاڵ و پیشه‌سازیه خۆماڵیه‌كان و خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ پاراستن و چاكتركردنی ژینگه‌ی عیراق.
21- دیاریكردنی به‌شێكی گونجاو بۆ هه‌ر تاكێكی عێراقی له داهاته‌كانی فرۆشتنی نه‌وتی عێراق به شێوه‌یه‌كی سالاَنه .
22- باشتر كردنی جۆر و بڕگه‌كانی به‌شه خۆراكی هاولاَتیان له پێناو ژیان وگوزه‌رانێكی شیاودا .
23- دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستی و فێركاریه‌كان به خۆرایی بۆ هاولاَتیان .
24- لادانی هه‌موو جۆره سوود ( الربا ) ێك له خزمه‌تگوزاریه‌كان و ئه‌و قه‌رزانه‌ی به هاولاَتیانه‌وه ده‌درێن .
25- هاندانی پێكهێنانی خێزان و پێدانی قه‌رزی هاوسه‌رگیری گونجاو بۆ لاوان .
26- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بێكاری و دابینكردنی هه‌لی كار بۆ لاوان و راهێنانی بێكاران به پێی چه‌ند پرۆگرامێكی مه‌شق پێكردن.
27- دروست كردنی شاری وه‌رزشی ته‌واو به پێی نه‌خشه‌یه‌كی دانراو له‌هه‌ر پارێزگایه‌كی عێراقی دا .
28- فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی ئارام و مسۆگه‌ر كردنی مافه‌كانی گه‌لی توركمانی و گه‌لی ئاشووری كلدانی سریانی له عێراقدا .
29- كاراكردنی رۆڵی ئافره‌ت و لادانی ئه‌و سته‌مه‌ی له‌سه‌ر یه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌ركه شه‌رعیه‌كانی پیاده‌بكات .
30- دوپاتكردنه‌وه‌ی پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق له ده‌ستێوه‌ردانی نێو ده‌وڵتی و هه‌رێمایه‌تی و دانانی سنورێك بۆ ده‌زگا سیخوڕیه‌كانی بێگانه كه چالاكی ده‌كه‌ن له عێراقدا , له‌گه‌ڵ پاراستنی پره‌نسیپی دراوسێتی و په‌یوه‌ندیه هاوبه‌شه‌كان .
|
|
|
زنجیره‌ی هۆشیاری هه‌ڵبژاردن
|
|