|
|
 |
ناوی کتێب:
نهێنییه‌كانی گه‌ردوون له نێوان قورئان و زانست‌دا
نووسین:
ئه‌ندازیار عبد الدائم الكحیل
ساڵی چاپ:
27-12-2009
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
له‌م بابه‌ته زانستیه‌دا چه‌ند كاتێك به‌سه‌ر ده‌به‌ین له‌گه‌ڵ چه‌ند ئایه‌تێكى و موعجیزه‌ى سه‌رسوڕمێنه‌ر و چه‌ندین ڕاستى زانستى كه 14 سه‌ده له پێش ئێستادا قورئانى پیرۆز ئاماژه‌وى بۆ كردوون و زاناكانى سه‌ده‌ى بیست و یه‌كیش ئێستا دێن و وه‌ك خۆى ده‌یانڵێنه‌وه هه‌روه‌ك چۆن هاتوون !! به لامانه‌وه سه‌یر نه‌بێت كه زانایانى سه‌رده‌م هه‌مان گوزارشى قورئانى به‌كار دێننه‌وه ،ئه‌مه‌ش به دڵنیاییه‌وه ته‌نها قسه‌ى ڕووت و پێوه‌نراوه‌وه نیه به‌ڵكو ئه‌وه ڕاستیه‌كه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌سه‌لمێنێت كه ده‌ڵێن قورئان له ڕووى زانستى و گه‌ردوونیه‌وه موعجیزه نیه ،قورئان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه كتێبى ڕێنومایى و یاسادانانه هه‌روه‌ها كتێبى زانسته‌كانیشه و هه‌ر زانایه‌ك موعجیزه‌ى زانستى واى تێدا ده‌بینێته‌وه كه بگونجێت له‌گه‌ڵ پسپۆڕیه زانستیه‌كه‌ى خۆیدا .
﴿ وَلِيَعْلَمَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ فَيُؤْمِنُوا بِهِ فَتُخْبِتَ لَهُ قُلُوبُهُمْ وَإِنَّ اللَّهَ لَهَادِ الَّذِينَ آَمَنُوا إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ﴾ [الحج: 54].
 |
 |
ناوی کتێب:
فه‌توای گه‌وره زانایانی ئیسلام
له‌باره‌ی شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن
نووسین:
ئاماده‌كردنی : ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن
ساڵی چاپ:
4/7/2009
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
فه‌توای گه‌وره زانایانی ئیسلام
له‌باره‌ی شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن
 |
 |
ناوی کتێب:
وه‌ره‌وه ماڵ.. حاجی له‌قله‌قه خۆشه‌ویسته‌که‌مان
نووسین:
فازل قه‌ره‌داغی
ساڵی چاپ:
2007ز
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
پێشكه‌شه
به گیانی باوكم و ژیانی دیكم
دوو نمونه‌ی پاكی و راستگۆیی
 |
 |
ناوی کتێب:
ده‌وڵه‌تی خیلافه‌ت
بوژاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و گه‌شه سه‌ندنی شارستانیه‌ت
نووسین:
ئیكرام كه‌ریم
ساڵی چاپ:
2007
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
ئه‌م كتێبه‌ی به‌رده‌ستت وه‌ڵامێكه‌بۆ كتێبی (كۆمه‌ڵگا له‌سایه‌ی ده‌وڵته خه‌لافه‌تدا) كه هێرشێكی زۆری تێدایه بۆ سه‌ر ئیسلام‌ومێژووی ئیسلامی,كه‌نوسه‌ر به‌رپه‌رچی هه‌موو ئه‌و ناته‌واویانه‌ی داوه‌ته‌وه كه‌له‌و كتێبه‌دا هه‌یه.
 |
 |
ناوی کتێب:
جه‌وله‌یه‌ك به‌قوڵایی خاكی نیشتیمان‌دا
نووسین:
شه‌ریف وه‌رزێر-موحه‌مه‌د زه‌رزی
ساڵی چاپ:
2009 ز
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
.
 |
 |
ناوی کتێب:
ئیسلام‌و سیاسه‌ت
نووسین:
ئارام قادر
ساڵی چاپ:
2007 زایینی-1428 كۆچی
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر له‌شــكر و له‌شــكرگێڕی له مێژوودا به بابه‌تێكی گه‌لێ گرنگ ده‌ژمێردرێ، كتێبخانه‌كانیشمان پێداویستییه‌كی ته‌واوی پێی هه‌یه. لێكۆڵینه‌وه‌ی لایه‌نی له‌شكرو له‌شكرسازی له مێژووی ئیسلامدا هه‌تا ئێستاش له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تاییدایه، كه‌چی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی بایه‌خێكی گه‌وره‌تری پێدراوه، نه‌خاسمه لایه‌نه سیاسی‌و هزرییه‌كه‌ی، هه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌های لێكردم ئه‌و بابه‌ته هه‌ڵبژێرم‌و له‌و ماوه‌یه بكۆڵمه‌وه كه سه‌ڵاحه‌ددینی فه‌رمانده سه‌ركردایه‌تیی له‌شكرگه‌لی موسڵمانانی به‌ره‌و ڕزگاركردنی خاكی شام له خاچدروشمه داگیركاره‌كان گرته ده‌ست.
 |
 |
ناوی کتێب:
به ئیسلامكردنی كورد
نووسین:
فازل قه‌ره‌داغی
ساڵی چاپ:
1426 كۆچی -2006 زاینی
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
ئاشكراكردنی هه‌ندێك له هه‌ڵه‌كانی ئه‌و لێكۆڵِینه‌وه‌یه‌ی زانكۆی سلێمانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ری به‌پله‌ی نایاب پێ به‌خشی
 |
 |
ناوی کتێب:
صه‌لاحه‌دینی ئه یوبی گه‌وره‌تر له ڕه‌خنه‌گرانی
نووسین:
و ئاماده‌كردنی ئارام علی سه‌عید
ساڵی چاپ:
2006زاینی- 1427كۆچی
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ پرۆِفیسۆر دكتور موحسین موحه‌ممه‌د حسيَن
 |
 |
ناوی کتێب:
ڕه‌وتی ئیسلامیی له باشووری كوردستان
نووسین:
ئیدریس سیوه‌یلی/Siwayli@hotmail.com
ساڵی چاپ:
2006 زایینی ـ 1427 كۆچی
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی له كار‌و چالاكیی پارت‌و كۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌كان ئه‌م توێژینه‌وه‌یه یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمییه له‌سه‌ر بنه‌مای شێوازی زانستی توێژینه‌وه‌ی مێژوویی ئه‌نجامدراوه، له‌م توێژینه‌وه‌دا سه‌ره‌ڕای پشت به‌ستن به ده‌یان به‌ڵگه‌نامه، تا ڕاده‌یه‌ك شێوازێكی مه‌یدانی به‌خۆوه گرتووه‌و چه‌ندین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ئه‌نجامدراوه كه به‌شێك بوون له‌و ڕه‌وته‌و له ناوه‌ندی بڕیاردابوون‌و له نزیكه‌وه ئاگاداری كاری ئه‌و ڕه‌وته‌ن.
 |
 |
ناوی کتێب:
باوه‌شێ وشه
نووسین:
سه‌لاح سالار-محه‌مه‌د جه‌مال
ساڵی چاپ:
2008ز
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
ئه‌م كتێبه‌ی به‌رده‌ستت له (12) گفتوگۆ پێكهاتووه، (11) یان له شاری (تاران) و دانه‌یه‌كیشیان له رێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه له شاری (پاوه)ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات سازدران، كۆتا دانه‌شیان كه ده‌بوو گفتوگۆ بێت، به‌ڵام ده‌ستی قه‌ده‌ر كردی به شیوه‌نێك بۆ سه‌رۆكی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد (موهه‌ندیس ئه‌ده‌ب) ئیتر ده‌قی دیمانه‌كان به تۆ ده‌سپێرین، له‌گه‌ڵ هه‌ر دێڕێكدا خۆت بخوێنه‌ره‌وه.
 |
 |
ناوی کتێب:
هه‌واڵنووسیی مۆدێرن
نووسین:
د. یونس شوکر خاھ
ساڵی چاپ:
2007
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
ئه‌م کتێبه له ساڵی 2007 دا له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی موکریانیه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه
زنجیرەی کتێب (20)
2007 - هەولێر
 |
 |
ناوی کتێب:
زمانی گه‌رده‌لوول، خه‌ونی شنه‌با
نووسین:
فه‌رهاد شاکه‌لی
ساڵی چاپ:
2008ز
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
ناوه‌ڕۆکی دیمانه‌کانی ناو ئه‌م کتێبه به‌شێکی گرنگ و گه‌وهه‌رینی
نیگه‌رانی و بایه‌خپێدان و خه‌ونه‌کانی ڕووناکبیرانی وریا و جیددی و دووربینی ئه‌مڕۆی کوردستان به سه‌ر ده‌کاته‌وه. ڕووناکبیر له‌م ڕسته‌یه‌دا هه‌رگیز به‌و مه‌عنا نه‌ریتانه پانوپۆڕه به کار نه‌هاتووه که ڕه‌نگه له سه‌رده‌مێکی دیکه‌ی مێژووی کوردستاندا، ته‌نانه‌ت مێژووی زۆر نزیکیشدا، پێناسه‌مان کردبێت. پێناسه‌کردنی ڕووناک‌بیری کورد له هیچ سه‌رده‌مێکی دیکه‌ی مێژووی تازه‌ی کوردستاندا، هێنده‌ی پێناسه‌کردنی پله‌ی وریایی و دووربینی و جیددی‌بوونی ڕووناک‌بیری ئه‌مڕۆی کوردستان، ناچاری ئه‌وه‌ی نه‌کردووم بنه‌ڕه‌ته‌کانی جیۆگرافی و دووری و نزیکی له ده‌سته‌ڵاته‌وه بکه‌مه مه‌رجێکی پێویست و گرنگ بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و پێناسه‌یه. به خوێندنه‌وه‌ی دیمانه‌کان سه‌رچاوه‌ی ئه‌و گومان و ناباوه‌ڕییه‌ی من ڕوونتر ده‌بێته‌وه.
 |
 |
ناوی کتێب:
ڕا‌به‌ری مرۆڤایه‌تی
نووسین:
بڕوا موحه‌ممه‌د/هه‌ولێر
ساڵی چاپ:
ك1427-2006ز
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
ئه‌م(53)شعره‌ی له دووتوێی ئه‌م كتێبه‌دایه ئه‌مه‌ل و وه‌فایه‌كه بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)
 |
 |
ناوی کتێب:
دوا ئێواره
نووسین:
ناصح صه‌وابی
ساڵی چاپ:
1425 كۆچی – 2004 زاینی
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
ئه‌م هۆراوانه‌پێشكه‌شه به‌و كۆچه‌ریانه‌ی له‌وڵاتی عه‌شقێكی حه‌قیقی ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌لبومی رێگای كۆچێكی به‌رز ده‌خوێننه‌وه‌و به‌دڵ تێی ده‌ڕوانن
 |
 |
ناوی کتێب:
وه‌رزێك له ته‌نیایی
نووسین:
ئارام شوانی
ساڵی چاپ:
2007ز
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
شعر
 |
 |
ناوی کتێب:
شیعر- دەمەوێ شتێک بگریم
نووسین:
ڕەوشت موحەممەد
ساڵی چاپ:
2004
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
دەمەوێ شتێک بگریم
 |
 |
ناوی کتێب:
وه‌لاَمێكی ئاشكرا‌و روون
بۆ ئه‌وانه‌ی
به‌هه‌ڵه له سه‌ید قوتب گه‌یشتوون
نووسین:
ئاماده‌كردن وكورداندنی سامان مامڵێسی
ساڵی چاپ:
29/4/2010
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
به‌ناوی خودای به‌رزی بێ هاوتا
خوێنه‌ری خۆشتڤی.. ئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستت، بریتیه له‌ده‌قی نامه‌كه‌ی شێخ به‌كر عه‌بدوڵلاَ ئه‌بوزه‌ید، كه‌بۆ شێخ ڕه‌بیع هادی مه‌دخه‌لی نووسیوه، له‌كاتێكدا شێخ ڕه‌بیع مه‌دخه‌لی، كه‌قوتابی شێخ به‌كر ئه‌بوزه‌یده‌و داوای لێكردووه، ڕاوسه‌رنجی خۆی بۆ بنووسێت له‌باره‌ی كتێبی(أضوا‌و إسلامیه علی عقیده سید قطب وفكره)، بۆیه ئه‌ویش دوای خوێندنه‌وه‌ی كتێبی ناوبراو، ڕه‌خنه‌و تێبینی وسه‌رنجه‌كانی خۆی بۆ شێخ ڕه‌بیع مه‌دخه‌لی ناردووه‌و داوای لێ كردووه كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وكتێبه بلاَونه‌كاته‌وه، چونكه پڕیه‌تی له‌هاندان وبه‌هێزكردنی گه‌نجه‌كان، بۆئه‌وه‌ی ده‌م بكوتنه قسه پێووتنی زاناكان وبه‌كه‌م سه‌یریان بكه‌ن وڕووله‌كاره باشه‌كانییان وه‌ربگێڕن.
 |
 |
ناوی کتێب:
پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان
نووسین:
پرۆژه‌ی تیشک
ساڵی چاپ:
2007 زایینی-1428 كۆچی
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له ڕووی داڕشــتنی ده‌ســـــــتووریی و بــــابه‌ت و ڕیزكردنی وشـه‌كانه‌وه پێویسـتی به داڕشتنه‌وه‌یه‌كی تر هه‌یه ، پێویسته ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به پێی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌ی پێداویستییه‌كانی گه‌لی كورد ده‌ستكاریی بكرێن ، ئه‌گه‌رنا ئه‌م پرۆژه‌یه به‌م داڕشتنه‌ی ئه‌مێستاكه‌ی له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و هه‌مواركردندا ده‌بێت، به‌تایبه‌تی كاتێك به‌راوردی ده‌كه‌یت به ده‌ستووری عیراقی فیدراڵ، ئه‌وجا كاتێك دادگای فیدراڵیی داده‌مه‌زرێت و كارا ده‌بێت ، هه‌ر نه‌یارێكی ئه‌م پرۆژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت تانووتی یاسایی له یاساكه بدات و به به‌هانه‌ی جۆراوجۆر داوای هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی بكات.
 |
 |
ناوی کتێب:
بەجیهانیکردن، دیدێکی ئیسلامیی
نووسین:
دکتۆر موحسین عەبدولحەمید
ساڵی چاپ:
2006
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
له بلاَوكراوه‌كانی پڕۆژه‌ی تیشك
 |
 |
ناوی کتێب:
قه‌ڵای موسڵمان
نووسین:
حه‌مزه به‌رزنجی
ساڵی چاپ:
26-8-2009
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
به پشتیوانی خوای گه‌وره له چه‌ند رۆژێكی نزیكدا و له‌م مانگه پیرۆزه‌دا نامیلكه‌ی قه‌ڵای موسڵمان له زیكره‌كانی رۆژانه له قورئان و سوننه‌تدا به دوو ره‌نك و به به‌ركێكی نوێ‌یه‌وه ده‌كه‌وێته به‌ردیده‌ی موسلمانانی كوردستان
شایه‌نی باسه ئه‌مه چاپی 38 ه‌مینی ئه‌م نامیلكه‌یه‌یه و تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری لێ چاپ كراوه
خوای گه‌وره به‌ره‌كه‌ت برژێ به‌سه‌ر كار‌و كرده‌وه‌كانمانداو نییه‌تمان ته‌نها بۆ خۆی بێت و زمانمان پاراو بكات به زیكر كردنی.
ئه‌شتوانن له‌سه‌ر سایته‌كه‌مان نامیلكه‌كه ببینن و بخوێننه‌وه.
 |
 |
ناوی کتێب:
جه‌وله‌یه‌ك به قوڵایی خاكی نیشتماندا
نووسین:
شه‌ریف وه‌رزێر ـ موحه‌ممه‌د زه‌رزی
ساڵی چاپ:
2009
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
دیاره كاروانه جیهادیه ئیسلامیه‌كه له‌خودی خوَیدا كه‌به‌په‌یامێكی ئیسلامی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژیانه‌وه كه‌وتوَته‌ڕێ، بووه به‌به‌شێكی وه‌لاَمی پرسیاره‌كه‌و،كار وجموجوَڵ وچالاكیه‌كانیشی كه‌ده‌چنه چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ریه‌كانه‌وه،وه‌ك به‌ڵگه و شایه‌دێك ئاماده‌ییان هه‌یه كه‌پێویسته به‌زیندوویی بیانهێڵینه‌وه،
جائێمه له‌و سوَنگه‌یه‌وه ئه‌م چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌مان له‌باره‌ی یه‌كێك له‌و كار‌و جموجوَلاَنه‌ی كاروانه‌كه ئاماده‌كرد، كه‌پێشتریش له‌ژماره‌كانی (153و 154)ی ڕۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ دا به دوو ئه‌ڵقه دابه‌زێندرابوو ، واجارێكی تر دوای پێداچوونه‌وه و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان و لێ زیادكردن و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی به كوَمه‌ڵێك وێنه‌وه و به‌هه‌مان ناوی(جه‌وله‌یه‌ك به‌قولاَیی خاكی نیشتماندا) ده‌خه‌ینه به‌ر دیدی خوێنه‌ر و ناو كتێبخانه‌ی كوردیه‌وه..
 |
 |
ناوی کتێب:
چه‌ند بنه‌مایه‌كی گرنگی وتاربێژی
نووسین:
مامۆستا علی باپیر
ساڵی چاپ:
2007
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
.
 |
 |
ناوی کتێب:
قورئان وه‌حی ئاسمانه نه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌رده‌می خۆی
نووسین:
به‌كر حه‌مه‌صدیق
ساڵی چاپ:
2007 زایینی-1428 كۆچی
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
موشریكه‌كانی مه‌ككه له‌وه تێگه‌یشتن كه په‌یـــامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ڕووی ته‌كنیكی داڕشتن، ناوه‌رۆك، تۆكمه‌یی گوتار‌و قوڵی بانگه‌وازه‌كه‌وه، له جیهانی شیعر‌و په‌خشان‌و داڕشتنی مرۆڤیی دووره، بۆیه ده‌یاندایه پاڵ جنۆكه‌و په‌ریان، به‌ڵام هه‌ندێ له سیاسیی‌و ڕۆشنبیره‌كانی كوردستان، بێ‌ئاگا له مێژوو، سیره، ڕووداوه‌كان، قورئان‌و فه‌رموده، پاش هه‌زارو چوارسه‌د ساڵ له ڕووداوه‌كانی دابه‌زینی سرووش(وه‌حی)، ده‌ڕۆنه ده‌ره‌وه‌ی باس‌و خواسه‌كانی سیره‌و مێژوو، شتێك ده‌ڵێن كه له‌گه‌ڵ مه‌نتیقی ڕووداوه‌كانی سیره‌و مێژوو قۆناغه دیاره‌كانی دابه‌زینی وه‌حیدا ناگونجێت.
 |
 |
ناوی کتێب:
بیست‌و سێ ساڵ سه‌روه‌ریی
وه‌ڵامێك بۆ كتێبی (بیست‌و سێ ساڵ پێغه‌مبه‌رایه‌تی
نووسین:
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید
ساڵی چاپ:
2007 زایینی-1428 كۆچی
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
كتێبی (بیست‌و سێ ساڵ پێغـــه‌مـــبـــه‌رایـــه‌تــی) گــــیراوه‌یــه‌كـی تێكه‌ڵ لـه لادان‌و گۆڕانـكـــارییه له قورئان‌و تــه‌فســـــیرو سیره‌و مێژووی هه‌موو ئــــایینه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یخوێننه‌وه تاقه‌ت‌و حه‌وسه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌یان نییه به‌دوای سه‌رچاوه مێژووییه‌كاندا بگه‌ڕٍێن تا چه‌واشه‌كانی نووسه‌ر ده‌ستنیشان بكه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س حه‌وسه‌ڵه‌ی هه‌بێت زۆر به‌زوویی تێده‌گات كه ئه‌م كتێبه بریتییه له تێكه‌ڵه‌یه‌ك له لادان، هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه ئیسلامییه‌كان‌و مێژووی ئیسلام‌و هه‌روه‌ها درۆســــازیی لـه‌بــــاره‌ی ئــــه‌و بــــابه‌تانه‌ی لێیدواوه.
 |
 |
ناوی کتێب:
به‌ره‌و به‌ختیاری ئافره‌ت- به‌رگی سێهه‌م
نووسین:
جه‌مال حه‌بیبوڵڵا
ساڵی چاپ:
2007
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر کتێبه‌که:
.
 |
 |
|
|